جولیا ڕۆبێرتس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جولیا ڕۆبەرتسەوە ڕەوانە کراوە)
جولیا ڕۆبەرتس
بە ئینگلیزی: Julia Fiona Roberts
لەدایکبوون (١٩٦٧-١٠-٢٨) ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧ (تەمەن ٥٦ ساڵ)
Smyrna، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونJulia Fiona Roberts
باوکWalter Grady Roberts
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Benjamin Bratt، Jason Patric
منداڵHazel Patricia Moder، Phinnaeus Walter Moder، Henry Daniel Moder
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
پەروەردەCampbell High School، Georgia State University، Lee Strasberg Theatre and Film Institute، Saint Monica Catholic High School
دەستپێکی چالاکی١٩٨٧
ئایینھیندوویزم، بوودیزم، مەسیحییەتی ئۆرتۆدۆکس، کاسۆلیکی
باری تەندرووستیstuttering
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

جولیا ڕۆبێرتس (لە دایکبووی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧)[١] خانمەئەکتەر و بەرھەمھێنەری ئەمریکییە. ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار لە کۆی چوارجار پاڵێوراوبوون، ھەروەھا لە کۆی ھەشت جار پاڵێوراوبوون توانویەتی سێ جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بەدەستبھێنێت.

جولیا لە ساڵی ١٩٨٨، بۆیەکەمینجار لە فیلمی سینەمایی ڕازیبوون (Satisfaction) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٩٠، لە خانمی جوان (Pretty Woman)، بۆیەکەمینجار وەک ئەکتەری سەرەکی بەشداریکرد، کە لەئاستی بۆکس ئۆفیسی جیھان سەرکەوتنێکی باشی دەستەمۆ کرد بەوەی توانی ٤٦٤ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کۆبکاتەوە. فیلمەکانی زیاتر زە ٢٫٨ ملیار دۆلاریان کۆکردووەتەوە، ئەمەش وایکردووە جولیا وەک یەکێک لە خانمەئەکتەرە سەرکەوتووەکاننی بۆکس ئۆفیس ھەژمار بکرێت. ئەو لە زۆربەی ساڵانی دەیەی نەوەدەکانی سەددەی بیستەم، وەک گرانترین یان پارەپێدراوترین خانمەئەکتەری ساڵ دیاریکراوە.[٢][٣] بۆ بەشداریکرد لە فیلمی خانمی جوان بڕی ٣٣٠ ھەزار دۆلاری وەرگرت.[٤] لە ساڵی ٢٠٠٣، بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمی زەردەخەنەی مۆنا لیزا (Mona Lisa Smile)، بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلاری پێدرا.[٥] پێنج ساڵان، لەلایەن گۆڤاری پیپڵ بە جوانترین خانمی ساڵ دەستنیشان کراوە.[٦]

لە ساڵی ٢٠٠٠، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی ئیرن برۆنکۆڤیچ (Erin Brockovich)، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر بەدەستھێنا.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Julia Roberts Biography (1967–)". FilmReference.com. Retrieved October 25, 2013.
  2. ^ "Julia Roberts first actress on Hollywood Reporter power list". The Guardian. December 5, 2000. Retrieved February 1, 2015.
  3. ^ One exception is 1995, when Demi Moore was paid a record $12.5 million to appear in Striptease.
  4. ^ "Julia Roberts". Nash Information Services, LLC. Retrieved July 23, 2011.
  5. ^ "Julia Roberts' Box-Office Power in Question". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). 2016-05-06. Retrieved 2021-02-16.
  6. ^ "No Big Deal, Julia Roberts Has Been a Movie Star for 30 Years". E! Online. January 4, 2019.
  7. ^ "The 73rd Academy Awards | 2001". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-16.