بەھمەن سەڵاح
بەھمەن سەڵاح | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی ڕێبەندانی ١٩٩٤ (تەمەن ٢٩ ساڵ) |
| نەتەوە | کورد |
| پیشە | فیلمساز |
| چالاکبوون | ٢٠١١ تاکوو ئێستا |
| وێبگە | https://www.imdb.com/name/nm8437046/ |
بەھمەن سەڵاح (لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان) فیلمساز و شێوەکارێکی کوردە. خاوەنی چەندین کورتە فیلم و کاری ھونەرییە لە بواری شێوەکاری دا، کورتە فیلمەکانی بەشداری چەندین فیستیڤاڵیان کردوە و براوەی چەندین خەڵاتە.
بەھۆی بارودۆخی جەنگ ەوە لە نێوان عێراق و ئێران دا، ساڵی ١٩٨٧خێزانی بەھمەن لە باشوری کوردستان بەرەو ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئاوارە دەبن و ساڵانێکی زۆر لەوێ دەمێننەوە و بەھمەن لە شاری مەریوان لە ساڵی ١٩٩٤ چاوی بە دونیا ھەڵدێنێت، لەوێ ژیانی منداڵی بە سەر دەبات لە نێو نەھامەتی و باورودۆخی خراپی ژیان ساڵانی منداڵی خۆی تێدەپەڕێنێت، لە ساڵی ٢٠٠٥ دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس خۆی و خێزانەکەی دەگەڕێنەوە باشووری کوردستان لەو کاتەوە تا ئێستا لە شاری سلێمانی دەژین.[٢]
دەستپێکی خوێندنی بەھمەن لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد و قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی بە زمانی فارسی خوێند، و پاش گەڕانەوەیان بۆ باشوری کوردستان قۆناغی ناوەندی تەواو کرد، پاشان حەز و خولیایی بۆ ھونەر پەیدا دەبێت بۆیە دەڕواتە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی و پاشان زانکۆی سلێمانی و لە بواری ھونەری شێوەکارییدا خوێندن تەواو دەکات.[٤]
بەدەر لە کاری شێوەکاری بەھمەن وەک فیلمسازێک لە ساڵانی سەرەتای پەیمانگایەوە دەست بە ئەزموون کردن دەکات و تا ئێستە بەردەوامە
سەرەتا بە کاری وێنەگری سینەمایی دەست پێدەکات و کاری وێنەگری بۆ چەند کورتە فیلمێک دەکات پاشان وەک دەرھێنەر و سیناریۆنووس و وێنەگری سینەمایی دەست دەکات بە دروستکردنی کورتە فیلمەکانی خۆی و توانیوێتی چەند کورتە فیلمێک بەرھەم بھێنێت و بەشداری چەندین فیستیڤاڵە نێوخۆیی و جیھانییەکان بکات و براوەی چەندین خەڵات ببێت.
ئەزموونی کاری میدییای
[دەستکاری]دەستپێکی کارکردنی بەھمەن لە بواری میدیا دا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧ وەک دەرھێنەر و کامیرامان لە کەناڵی فاڵکۆن دەست بە کار دەبێت تا ساڵی ٢٠١٩ دواتر دەڕواتە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو و لەوێ بەردەوامی بە کاری میدیایی خۆی دەدات تا ساڵی ٢٠٢١ و دواتر لە ناوەندی چاودێر دەستی بە کارکردن کردوە بۆ ماوەی ساڵێک وە لە ئێستادا لە کەناڵ ٨ بەردەوامی بە کاری هونەری و کلتوری خۆی دەدات.
| فیلم | ساڵ | تێبینی | بەشداری فیستیڤاڵ | خەڵات | پێگە |
|---|---|---|---|---|---|
| خەونێکی ونبوو[٧] | ٢٠١٦ | کورتە فیلم[٨] | ٥ فیستیڤاڵ | ١ | دەرھێنەر و سیناریۆنووس و وێنەگری سینەمایی |
| کات و بوون | ٢٠١٧ | کورتە فیلم | ٣ فیستیڤاڵ | ١ | دەرھێنەر و سیناریۆنووس و وێنەگری سینەمایی |
| سەمای پەڕۆکان[٧][٩] | ٢٠١٧ | کورتە فیلم[١٠] | ٣ فیستیڤاڵ | ٢ | دەرھێنەر و سیناریۆنووس و وێنەگری سینەمایی |
| گەڕانەوە[١١] | ٢٠٢٢ | کورتە فیلم | ٤ فیستیڤاڵ (بەردەوامە) | ٢ | دەرھێنەر و سیناریۆنووس |
| دیلی شەترەنج | ٢٠١٥ | کورتە فیلم | وێنەگری سینەمایی[١٢] | ||
| ڕاستییە ونبوەکان | ٢٠١٧ | کورتە فیلم | ٦ فیستیڤاڵ | وێنەگری سینەمایی | |
| گوڵەکان ناگەشێنەوە[١٣] | ٢٠٢٠ | فیلمی درێژ | وێنەگری سینەمایی | ||
| بە تەنھا لەگەڵ تۆ | ٢٠٢١ | فیلمی کورت | وێنەگری سینەمایی | ||
| لاپەڕە ڕەشەکان | ٢٠٢٣ | بەڵگە فیلم | مۆنتێر |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 Cinema Star | Bahman Salah Biography (Kurdish) (بە ئینگلیزی)، لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ↑ «Bahman Salah - گهڕانی Google». www.google.com. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ s.r.o، Vývoj software. «Irácký graffiti umělec Bahman Salah: Jsem dobrý běžec!». HATE FREE CULTURE (بە چێکی). لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «U zdi v Sulejmánii. Český graffiťák učil malovat iráckého kolegu». iDNES.cz (بە چێکی). ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- 1 2 «Bahman Salah». IMDb (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «e-TALENTA». www.e-talenta.eu. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- 1 2 «Profile - | Viddsee». www.viddsee.com (بە ئینگلیزی). لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ KurdFilm. «KurdFilm | کوردفیلم - The Lost Dream (2016)». kfilmone.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Rwanga Awards 2018». Rwanga Foundation (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ KurdFilm. «KurdFilm | کوردفیلم - Dance Of Cloths (2017)». kfilmone.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Return (2022) (Cine.com) (بە ئیسپانی)، لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ↑ «Ches Prisoner by Srwsht Abarash | Photography director Bahman Salah was born in Iran in 1994 and studied fine arts in Iraq. You can find out more about him http://bit.ly/1Pm0U20 -... | By Chess in Pictures | Facebook». www.facebook.com. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە(یارمەتی)|سەردێڕ= - ↑ میدیا، گوڵان. «لوقمان غەریب: سیناریۆی گوڵەكان ناگەشێنەوە واقعییە و لە هەناوی سەدان چیرۆکی کارەساتبار وەرگیراوە». گوڵان مێدیا (بە سۆمالی). لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]بەھمەن سەڵاح لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
بەھمەن سەڵاح لە لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتی سینەماکارەکانی جیھان
سینەمای کورد
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |