ھیلاری سوانک
ھیلاری سوانک | |
---|---|
لەدایکبوون | لینکۆڵن، نیبراسکا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٣٠ی تەممووزی ١٩٧٤
ناوی کاتی لەدایکبوون | Hilary Ann Swank |
باوک | Stephen Michael Swank |
دایک | Judy Kay Clough |
ھاوسەر | چاد لۆی، Philip Schneider |
منداڵ | Ohm Swank-Schneider، Aya Swank-Schneider |
زمانی زگماکی | زمانی ئینگلیزی |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری فیلم، ئەکتەر، بەرھەمھێنەری فیلم |
پەروەردە | Sehome High School، South Pasadena High School، Young Actors Space |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩١ |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، Golden Globe Award for Best Actress – Television Series Drama |
ھیلاری ئان سوانک (لە دایکبووی ٣٠ی تەممووزی ١٩٧٤) خانمەئەکتەر و بەرھەمھێنەری ئەمریکییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار.[١]
سەرەتای دەرکردنی ناوبانگ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٢، بەھۆی بەشداریکردنی بوو لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی Camp Wilder. ھەر لە ساڵی ١٩٩٢، بۆیەکەمینجار لە فیلمی Buffy the Vampire Slayer، بەڕۆڵێکی کورت دەرکەوت. دواتر لە ساڵی ١٩٩٤، یەکەم گەورە گەورە سەرکەوتنی لە فیلمی The Next Karate Kid بووە.[٢] لە ماوەی ژیانیدا، ھیلاری بووەتە براوەی چەندین خەڵاتی وەک دوو جار براوەی خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، دوو جاری خەڵاتی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران، و جارێکیش خەڵاتی سکرین ئەکتەرز گیلد. لە ساڵی ٢٠٠٥، ھیلاری لەلایەن گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتی جیھان ناوی ھێنرا.
لە ساڵی ١٩٩٩، دوای بەشداربوونی لە فیلمی کوڕان ناگرین (Boys Don't Cry)، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر وەرگرت.[٣] لە ساڵی ٢٠٠٤، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی منداڵی ملیۆن دۆلاری (Million Dollar Baby)، بەھۆی ئەم فیلمەوە جارێکی دیکە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.[٤]
ژیانی تاکەکەسی
[دەستکاری]لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی Quiet Days in Hollywood، سوانک چاوی دەکەوت بە ئەکتەر چاد لۆوی، دواتر لە ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٩٧ ھاوسەرگیرییان کرد.[٥] لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦، نیازی جیابوونەوەیان لەیەکتری ڕاگەیاند. دواتر لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ بەفەرمی جیابوونەوە.[٦] لە ساڵی ٢٠٠٧، سوانک پەیوەندی بەست لەگەڵ بریکارەکەی جۆن کامپیسی، دواتر لە ئایاری ٢٠١٢ جیابوونەوە.[٧]
لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٦، لەگەڵ ڕۆبن تۆرێس مارەبڕ کران، ئەو ڕاوێژکاری دارایی و یاریزانی تێنسە، دواتر لە حوزەیرانی ٢٠١٦ کۆتاییان بەپەیوەندیی و مارەبڕییەکەیان ھێنا.[٨] دوای دوو ساڵ لە پەیوەندی دڵداری، لە ١٨ی ئابی ٢٠١٨، ھاوسەرگیری لەگەڵ فیلیپ شنایدەر ئەنجامدا.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Hilary Swank on grit, love, trans rights – and her three-year screen break». the Guardian (بە ئینگلیزی). ٣٠ی ئابی ٢٠١٨. لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Boys Don't Cry at 20: in praise of the divisive transgender drama». the Guardian (بە ئینگلیزی). ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Dry، Jude (١٦ی ئایاری ٢٠١٩). «Hilary Swank Opens Up About 'Boys Don't Cry' Backlash, and Examines Its Legacy». IndieWire (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Waxman، Sharon (2005-02-28). «'Million Dollar Baby' Dominates Oscars (Published 2005)». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2021-02-16 ھێنراوە.
- ^ «Hilary Swank's Long Journey To Hollywood». Daily News. ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «The Hottest Heartbreak Hairstyles: Hilary Swank». Cosmopolitan. ٣١ی ئازاری ٢٠١٠. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Hilary Swank and John Campisi Split». People. ٢٠ی ئابی ٢٠١٢. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Hilary Swank and Ruben Torres Split. End Engagement». Us Weekly. June 6, 2016.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Hilary Swank had her vegan wedding cake FedExed from Mexico for forest nuptials». USA TODAY (بە ئینگلیزی). 2018-08-22.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھیلاری سوانک تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز سکۆتلاندی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ھۆڵەندی
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەئەکتەر
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- خانمەکتەرەکانی فیلمی ئەمریکی
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٧٤
- ١٠٠ ژن لە بی بی سی
- ژنە ئەمریکییە بەرھەمھێنەرەکانی فیلم
- خانمەکتەرە مناڵە ئەمریکییەکان
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیری
- ڕێبازەکانی ئەکتەران
- براوەکانی خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرانی شاشە بۆ نمایشێکی نایاب لەلایەن ئەکتەری مێ لە ڕۆڵێکی پێشەنگ