ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەنجومەنی کەنداو
نەخشەیەک کە ئاماژە بە ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەکات
نەخشەیەک کە ئاماژە بە ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەکات
نەخشەیەک کە ئاماژە بە ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەکات
بارەگای سەرکردایەتیڕیاز، عەرەبستانی سعوودی[١]
گەورەترین شار ڕیاز، سعودیە
زمانی فەرمی عەرەبی
جۆر بلۆکی بازرگانی
ئەندامێتی
ڕێبەران
 -  سکرتێری گشتی نەیف بن فەلاح الحجرەف
 -  سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باڵا  میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان[٢]
دامەزران
 -  لەسەر GCC ٢٥ی ئایاری ١٩٨١؛ ٤٢ ساڵ لەمەوبەر (١٩٨١-٠٥-٢٥) 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٢٦٧٣١٠٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
١٠٣٢٠٩٢.٨ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) ٠.٦٪
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠٢١ ٦٥،٥٠٦،٩٥٨ (٢٥ھەم)
 -  چڕی ٢١.١٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٦٢ھەم)
٥٤.٧٥کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠١٨
 -  سەرجەم $٣.٦٥٥ تریلیۆن (٧ھەم)
 -  سەرانە $٧١٫٢٠٥ (٧ھەم)
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠١٨*
 -  سەرجەم $١.٦٣٨ تریلیۆن (١١ھەم)
 -  سەرانە $٣٤٫٢٦٥ (٢٥ھەم)
Gini (٢٠١٢) ٢٨.٧ 
HDI (٢٠١٨) ٠.٨٤٠ (٤٥هەم)
دراو
ماڵپەڕ
gcc-sg٫org/en-us/Pages/default٫aspx Edit this at Wikidata

ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداوی (عەرەبی) فارس (بەعەرەبی: مجلس التعاون لدول الخليج العربية) یاخود ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو یان ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداوی عەرەب، رێکخراوێکی ھەرێمی سیاسی، ئابووری، سەربازی و ئاساییشی عەرەبیە.

پێک دێت لە شەش وڵاتانی کەنداو، کە بریتین لە عەرەبستانی سعوودی، عومان، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبیەکان، کووەیت، قەتەر و بەحرەین، بەوەش ئەو وڵاتانە زۆرینەی رووبەری نیمچە دوورگەی عەرەب پێکدینن، لە ٢٥ی ئایاری ساڵی ١٩٨١ز لە شاری ئەبووزەبی ئیمارات دامەزراوە.

سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو بە شێوەی پادشایەتی بەڕێوە دەچن، جگە لە عومان کە فەرمانڕەوایی سوڵتانی میراتگریە.

ھەریەکە لە وڵاتانی عێراق و یەمەن بەربژێرن بۆ ئەندامیەتی تەواو لە ئەنجوونەکە بەو پێیەی سنووری ئاویان ھەیە لە کەنداوی فارس ی، وڵاتانی عێراق و یەمەن لە ھەندێک لە لیژنەکاندا ئەندامێتیان ھەیە وەکو لیژنەکانی تەندروستی، وەرزش و کلتوری.

بیرۆکەی دامەزراندن[دەستکاری]

بیرۆکەی سەرەتایی دامەزراندنی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو دەگەڕێتەوە بۆ میری کووەیت جابر ئەحمەد سەباح لە ساڵی ١٩٧٦دا لە دانیشتنێکدا لەگەڵ سەرۆکی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبیەکاندا بیرۆکەکەی خستەڕوو، ئەوەش بەھۆی ھەستکردن بە مەترسیەکان کە ھەرەشەیان لە نیمچە دوورگەی عەرەبی دەکرد، پێشنیاریشی کرد دامەزراندنی ئەنجومەنەکە لە کاتی بەستنی لوتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە ئوردەن لە ساڵی ١٩٨٠ز ڕابگەیەنرێت.

بوونیاتنان[دەستکاری]

لە ٢٥ی ئایاری ١٩٨١ز سەرکردەی ھەریەکە لە وڵاتانی عەرەبستانی سعوودی، عومان، میرنشینە یەگکرتووە عەرەبیەکان، کووەیت، قەتەر و بەحرەین لە کووبوونەوەکدا لە میرنیشینی ئەبووزەبی گەیشتن بە چوارچێوەیەکی ھاوبەشی کاردکردنی ھەماھەنگی لە نێوان وڵاتەکانیان لە گشت بوارەکاندا تا رادەی یەکگرتنەوەشیان، ھەروھا تۆندکردنەوەی پەیوەندی و ھاوکاری نێوان ھاوڵاتیانی ئەنجومەنەکە کە لە ماددەی چوارەمی پەیڕەوی ئەنجومەنەکەدا ھاتووە.

ئامانجەکان[دەستکاری]

  1. بە دەستھێنانی ھاوکاری نێوان وڵاتانی ئەنجومەن لە گشت بوارەکاندا.
  2. بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان ھاوڵاتیانی ئەنجومەن.
  3. دانانی سیستەمێکی یەکانگیر بۆ گشت وڵاتانی ئەندام لە رووی ئابووری، دارایی، بازرگانی و گومرکی.
  4. بەرەو پێشبردنی لایەنی زانستی و تەکنیکی لە بوارە جیاوازەکانی ئابووریدا لە رێگەی دامەزراندنی سەنتەری توێژینەوەی زانستی.
  5. دانانی پرۆژەی ھاوبەش، ھەروەھا ھاندانی کەرتی تایبەت.

وڵاتانی ئەندام[دەستکاری]

ناوی وڵات پایتەخت ژ. دانیشتووان ژ. ھاونیشتمانیان رووبەر (کم²) فەرمانڕەوا حوکمڕانی دراو
عەرەبستانی سعوودی ریاز ٣٣٬٠٠٠٬٠٠٠ ٢٠٬٧٦٨٬٦٢٧ ٢٬١٤٩٬٦٩٠ سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز پادشایەتی ڕیاڵی سعودی
عومان مەسقەت ٤٬٥٩٢٬١١٥ ٢٬٥٢١٬٢٨٩ ٣٠٩٬٥٠٠ ھەیسەم کوڕی تاریق میراتگیری ریالی عومانی
میرنشینە یەگکرتووە عەرەبیەکان ئەبووزەبی ٩٬٣٩٧٬٠٠٠ ١٬٥٨٨٬٨٢٠ ٨٣٬٦٠٠ خەلیفە کوڕی زایید سەرۆکایەتی درھەم
کووەیت کووەیت ٤٬٣٤٨٬٣٩٥ ١٬٣٨٥٬٧٦٦ ١٧٬٨٢٠ سەباح ئەحمەد جابر سەباح میرنشین دیناری کووەیتی
قەتەر دەوحە ٢٬٦٧٥٬٥٢٢ ٥٦٠٬١٧٣ ١١٬٥٨١ تەمیم حەمەد ئال سانی میرنشین ریالی قەتەری
بەحرەین مەنامە ١٬٣٧٨٬٠٠٠ ٦٦٤٬٧٠٧ ٧٦٥ حەمەد عیسا کوڕی سەلمان پادشایەتی دیناری بەحرەینی
سەرجەم -- ٤٤٬٨٢٩٬٠٤٣ ٢٧٬٤٨٩٬٣٨٢ ٢٬٦٧٣٬١٢٣ -- -- --

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Riyadh نەدراوە
  2. ^ "Kuwait hopes emir visit to Iran will boost Gulf peace". Gulf News. Retrieved 23 July 2014.