جوگرافیای قەتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

قەتەر وڵاتێکی عەرەبییە یەکێکە لە وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی نیمچەدوورگەی عەرەبی و باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا کە دەروانێتە کەنداوی فارس یاخود کەنداوی عەرەب پایتەختەکەی دەوحەیە. ڕووبەرەکەی ١١٫٤٣٧ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. شێوەی ڕووبەرەکەی بە نیمچە دورگە دەچێت بەھۆی ئەوەی بە ئاوی کەنداو دەورە دراوە بەڵام لەگەڵ ئەوەش خاکەکەی بیابانییە و کەمتر ڕووەکی لێ دەڕوێت. کەش و ھەوایەکی بیابانی ھەیە. لە ڕۆژئاوای ھاوسنورە لەگەڵ سعودیە و لە باشووریش ھاوسنورە لەگەڵ ئیمارات بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی قەتەر ٢٬٢٦٧٬٩١٦ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٠٣ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣١٫٧ ساڵە. ھەروەھا ٩٩ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]