دەروازە:قەتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن


ھەنووکە ٥١ وتار لە دەروازەی قەتەردا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

قەتەر

قەتەر (بە عەرەبی: دولة قطر) وڵاتێکی عەرەبییە، دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی نیمچەدوورگەی عەرەبی و باشووری ڕۆژاوای کیشوەری ئاسیا کە دەروانێتە کەنداوی فارس و یەکێکە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوین. پایتەختەکەی دەوحەیە. لە بەشی باشوور ھاوسنووری وڵاتی عەرەبستانی سعوودیە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی قەتەر ٢٬٢٦٧٬٩١٦ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٠٣ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣١٫٧ ساڵە. ھەروەھا ٩٩ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین. زمانی سەرەکی لە وڵاتی قەتەر عەرەبییە، و لە زۆر لە شوێن و دەزگاکان ھاوشانی ئەو زمانە زمانی ئینگلیزیش بەکاردەھێنرێ. ئایینی سەرەکی وڵاتەکە ئایینی ئیسلامە و لە پاڵ ئایینی ئیسلام کەمایەتی کاتۆلیک و ھیندۆسی تێیدا دەژین زیاتر لەبارەی قەتەرەوە…

وتاری ھەڵبژێردراو

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ بیست و دووەمین پاڵەوانییەتییە لە جامی جیھانیی فیفا کە وڵاتی قەتەر بۆ یەکەم جار میوانداری دەکات. ھەروەھا بۆ یەکەم جار لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دووەم جار لە ئاسیادا دەبێت کە وڵاتێک جامی جیھانی میوانداری دەکات. قەتەر لە ساڵی ٢٠١٠ مافی بەشداریکردنی جامی جیھانی ٢٠٢٢ پێ بەخشرا. پاڵەوانییەتییەکە لە ٢٠ی تشرینی دووەم تاکوو ١٨ی کانوونی یەکەم بەڕێوە دەچێت. ئەمە حەوتەمین و کۆتا خولی جامی جیھانییە کە ٣٢ ھەڵبژاردە بەشداری دەکات (ئەمەش لە مۆندیالی ١٩٩٨ەوە بووە). لە ساڵی ٢٠١٨ فیفا فراوانکردنی پاڵەوانێتییەکە لەبەرچاو گرت بۆ ئەوەی ٤٨ ھەڵبژاردە لە خولەکە بەشدار بن (کە ئەم بڕیارە لە جامی جیھانی ٢٠٢٦ جێبەجێ دەکات) زیاتر...

وتار

ناسر ئەلخەلیفی (بە عەرەبی: ناصر الخليفي‎؛ لەدایکبووی ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٧٣‎) بازرگان، سەرمایەدار و یاریزانێکی پیشەگەری پێشووی تێنسی سەر زەوییە و خەڵکی قەتەرە. ئەلخەلیفی سەرۆک و سەرۆکی جێبەجێکاری گرووپی بی ئێن میدیایە، سەرۆکی وەبەرھێنانی وەرزشی قەتەر سەرۆکی فیدراسیۆنی تێنسی قەتەر (QTF) و جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی تێنسی ئاسیایە بۆ ڕۆژاوای ئاسیا (ATF). هەروەها ئێستا بەڕێوەبەری یانەی پاریس سان جێرمەنە، ھەروەھا نەیمار و کیلیان ئێمپایەی بۆ یانەی تۆپی پێی پاریس سان جێرمەن کڕیویانە و ڕیکۆردی گرانترین گواستنەوە لە مێژووی تۆپی پێدا شکاند. باوک و باپیری ماسیگیرانی مرواری بوون کاتێک ١١ ساڵ بوو پەیوەندی لەگەڵ ئەمیری قەتەر

زیاتر...

وتار

قەتەر لە ئۆڵۆمپیاد قەتەر بۆیەکەمجار بەشداری لە ساڵی ١٩٨٤ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کردووە لەو کاتەوە بەشداری سەرجەم خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە، ھیچ کاتێک بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەیان نەکردووە، وەرزشوانانی قەتەڕ خاوەنی ھەشت مەدالیای ئۆڵۆمپیادن یەکەم مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادیان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لەلایەن فارس ئەلباخەوە لە بەرزکردنەوەی قورساییدا بەدەستھێنا، دواتر میدالیای زێڕ بۆ موتەز عیسا بەرزیم لە بازدانی بەرزی پیاوان بەدەستھێنرا. دوای ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨، قەتەر لەگەڵ سعودیە و بروونای یەکێک بوو لەو سێ وڵاتە کە ھیچ وەرزشوانێکی ژنیان بۆ


زیاتر...

پانۆرامایەک لە قەتەرەوە


دیمەنێکی دەوحەی پایتەختی قەتەر

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان