دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٥٥٬٧٢٢ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
خوێنمژ (بە ئینگلیزی: Vampire) بوونەوەرێکە لە فۆلکلۆردا ھەیە کە لەسەر ھێزی ژیانی زیندووان، کە بە گشتی لەسەر شێوەی خوێنە، گوزەران دەکات. لە فۆلکلۆری ئەورووپیدا، خوێنمژەکان بوونەوەری نەمردوو بوون کە بە زۆری سەردانی کەسە نزیک و خۆشەویستەکانیان دەکرد و دەبوونە ھۆکاری ئازار و مردن لەو گەڕەکانەی کە لە کاتی زیندووبوونیان نیشتەجێی ببوون. خوێنمژەکان کفنیان لەبەر دەکرد و بە گشتی بە ڕووکارێکی ئاوساوی سوور یاخود تاریک دەناسران، بە پێچەوانەی ئەو تایبەتمەندییە ھاوچەرخەی کە بۆ خوێنمژەکان داندراوە لە سەدەی ١٩ تاوەکوو ئێستا، کە گوایە لاواز و ڕەنگ کاڵن.
خوێنمژەکان لە زۆرێک لە چاندەکاندا بوونیان ھەبووە و تۆمارکراون؛ دەستەواژەی «ڤامپایەر»، کە لە زمانی ئینگلیزیدا بەواتای خوێنمژ دێت، لە ڕۆژاوای ئەورووپا بەناوبانگ بوو دوای ھێستێریایەکی بەلاشاوی سەدەی ھەژدەھەم کە بالکان و ئەورووپای ڕۆژھەڵاتی گرتبۆوە کە لە ئەنجامدا دار لە دڵی جەستەی مردووان (بۆ ڕاگرتنی زیندووبوونەوە) چەقێندرا و خەڵکێکی زۆر بە خوێنمژی تۆمەتبارکرا. لە ناوخۆی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، دەستەواژەی جیاجیا ھەبوون بۆ ناساندنی خوێنمژەکان، بۆ نموونە لە ئالبانیا دەیانوت شتریگا، لە یۆنان دەیانوت ڤریکۆلاکاس و لە ڕۆمانیاش دەیانوت ستریگۆی.
لە دەمی ھاوچەرخدا، خوێنمژ بە گشتی بە بوونەوەرێکی خەیاڵی ناسراوە، ھەرچەندە زۆرێک لە چاندەکان ھەتاکوو ئێستاش باوەڕیان بە بوونەوەری ھاوشێوەی خوێنمژەکان ھەیە. زۆرجاران باوەڕ ھەبوون بە خوێنمژ لە فۆلکی کۆندا دەگەڕێندرێتەوە بۆ نەزانین و ناشارەزایی خەڵکی ئەو کاتە لە پرۆسەی شیبوونەوەی جەستەی مردوو، کە خەڵکی پێش شۆڕشی پیشەسازی خوێنمژیان داھێنابوو بۆ عەقڵانیکردنی پڕۆسەکە و دۆزینەوەی نھێنییەکانی مەرگ. لە ساڵی ١٩٨٥دا، نەخۆشیی پۆرفیریا بە خوێنمژییەوە بەسترایەوە و لە زۆرێک لە میدیاکاندا باسکرا، بەڵام لەوکاتەوە بە شێوەکی زۆر پووچەڵکراوەتەوە و پشتگوێخراوە.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٩ی ئایار – بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە ئێران، ٩ کەس کوژران کە ئیبراھیم ڕەئیسی (لە وێنەکەدا)، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەناو کوژراوەکاندا بوون.
- ١٦ی ئایار – بڕیاری دادگای کۆبانی کە تێیدا ١٠٨ سیاسەتوانی کورد و ئەندامانی ھەدەپە دادگایی کران ڕاگەیەندرا و بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش ٤٢ ساڵ، فیگەن یوکسەکداغ ٣٢ ساڵ و ئەحمەد تورک ١٠ ساڵ بەندکران دەرکرا.
- ١٥ی ئایار – ھەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆبەرت فیکۆ، سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا درا و بەھۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانیی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٣ی نیسان – ئێران لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق، ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستیی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل ئەنجامدا.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆریی خاوەن خەڵاتی نۆبێل، پیتەر ھیگز لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٩٣٠ – شۆڕشی ئاگری داغ ھەڵگیرسا.
- ١٩٤٨ – سوپای ھاوبەشی میسر، سووریا، عەرەبستانی سعوودی، ئوردن، لوبنان و عێراق ھێرشیان بۆ سەر سوپای ئیسرائیل لە ناو خاکی فەلەستیندا کرد.
- ١٩٥٢ – شاعیری بەناوبانگی کورد، موفتی پێنجوێنی کۆچی دوایی کرد.