بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناسیۆنالیزمی بەلۆچی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵایەک کە زۆربەی بەلۆچە جووداخوازەکان بەکاری دەھێنن.

ناسیۆنالیزمی بەلۆچی (بە بەلۆچی: بلۏچی ڕاجدۏستی؛ ئوردو: بلوچ قوم پرستی؛ فارسی: ناسیونالیسم بلوچ) ئایدۆلۆژیایەکە کە جەخت لەوە دەکاتەوە ھەموو گرووپەکانی گەلی بەلوچ لە پاکستان و ئێران و ئەفغانستان گرووپێکی جیاوازی نەتەوەییی یەکگرتوو پێکدەھێنن. سەرچاوەی ناسیۆنالیزم لە بەلۆچستان لەگەڵ یاخیبوونی ڕێکخراوە چەکدارییە جیاوازەکانی بەلۆچ سەرھەڵدەدات، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دابەشبوونی ھیندستانی بەریتانیا و دواتر سەربەخۆیی پاکستان، ئەمەش بە تەواوەتی کاتێکە کە کەلات[ئ] چووە نێو وڵاتی نوێی پاکستانەوە.[١][٢]

ڕەگەزی بەلۆچ و ناسیۆنالیزم

[دەستکاری]

ناسیۆنالیزمی بەلۆچ زیاتر لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژھەڵاتی بەلۆچستاندا بوونی ھەبووە.

داواکارییەکانی بزووتنەوە ناسیۆنالیستییە بەلۆچییەکان لە مافە کولتووری و ئابووری و سیاسییە گەورەکانەوە دەستی پێکردووە تا دەگاتە ئۆتۆنۆمیی سیاسی و جیابوونەوەی تەواوەتی خاکی بەلۆچەکان و دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی بەلۆچستان. جووڵانەوەکە دنیاگەرایە و زۆر لەژێر کاریگەری ئایدیۆلۆژیای مارکسیستی چەپدایە، وەک ھاوتاکانی دیکەی لە بەشەکانی تری پاکستان.[٣]

جووڵانەوەی ناسیۆنالیزمی بەلۆچ ئاماژە بەوە دەکات کە پشتیوانییەکی بەرچاو لە ڕەوەندی بەلۆچ دەکرێت لەلایەن وڵاتانی عومان، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، سوید، نەرویژ و وڵاتانی دیکە. پاکستان چەندین جار بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ناسیۆنالیستە بەلۆچەکان لە ھیندستانەوە پارە وەردەگرن و سەرچاوەی داراییان ئەو وڵاتەیە،[٤] ھەرچەندە ئەم تۆمەتانە لەلایەن ھیندستانەوە ڕەتکراونەتەوە.[٥] بە ھەمان شێوە ئەفغانستان دانی بەوەدا ناوە کە پاڵپشتییەکی شاراوەی بۆ چەکدارە ناسیۆنالیستە بەلۆچەکان کردووە. لە ساڵانی شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بۆ یەکەمجار کۆماری ئەفغانستان پەناگەیەکی بۆ چەکدارانی بەلۆچ دابین کرد. کۆماری ئەفغانستان کەمپی مەشقی لە قەندەھار دامەزراند بۆ ڕاھێنان بە چەکدارە بەلۆچەکان و ھەروەھا دابینکردنی چەک و تەقەمەنی بۆیان.[٦][٧][٨]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ^ گەورەترین شانشینی شازادەی بەلۆچ

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Sheikh، Salman Rafi (٢٠١٨). The Genesis of Baloch Nationalism: Politics and Ethnicity in Pakistan, 1947–1977. Taylor & Francis. ژپنک ٩٧٨-١-٣٥١-٠٢٠٦٨-٨.
  2. ^ Harrison، Selig S. (١٩٨٠). «Baluch Nationalism and Superpower Rivalry». International Security. ٥ (3): ١٥٢–١٦٣. doi:١٠.٢٣٠٧/٢٥٣٨٤٢٤. ISSN ٠١٦٢-٢٨٨٩.
  3. ^ Khan، Adeel (2003-06). «Baloch Ethnic Nationalism in Pakistan: From Guerrilla War to Nowhere?». Asian Ethnicity (بە ئینگلیزی). ٤ (2): ٢٨١–٢٩٣. doi:١٠.١٠٨٠/١٤٦٣١٣٦٠٣٠١٦٥٥. ISSN ١٤٦٣-١٣٦٩. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  4. ^ «India supporting Baluchistan violence: Pak». Rediff (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  5. ^ «US bails out India from Balochistan wrangle». The Times of India. ٣١ی تەممووزی ٢٠٠٩. ISSN ٠٩٧١-٨٢٥٧. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. ^ https://carnegieendowment.org/2013/04/11/balochistan-state-versus-nation-pub-51488
  7. ^ Sirrs، Owen L. (١ی تەممووزی ٢٠١٦). Pakistan's Inter-Services Intelligence Directorate: Covert Action and Internal Operations (بە ئینگلیزی). Routledge. ژپنک ٩٧٨-١-٣١٧-١٩٦٠٨-٢.
  8. ^ Newton، Michael (١٧ی نیسانی ٢٠١٤). Famous Assassinations in World History: An Encyclopedia [2 volumes] (بە ئینگلیزی). ABC-CLIO. ژپنک ٩٧٨-١-٦١٠٦٩-٢٨٦-١.