بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کێیەتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کێیەتی یا ناسنامە یا پێناسە یا شوناس سەرجەم ئەو شتانەیە کە دەبنە نیشانەی تایبەتیی کەسێک (یا کۆمەڵێک): دانستەکانی و بیروبڕواکانی و چۆنایەتیگەلی کەسایەتی و ڕواڵەت و حاڵەت و قەڵافەتی.

لە کومەڵناسیدا، پێداگری لەسەر کێیەتیی بەکۆمەڵە، کە تێیدا کێیەتیی تاک بەتوندی بەستراوە بە ڕۆڵ و دەوری لە کۆمەڵدا. وەک پیتەر بورک دەڵێ، «کێیەتی پێمان دەبێژێ ئێمە کێین و کەسانی تریش ئاگادار دەکاتەوە کە ئێمە کێین.» دوابەدوای ئەوە، کێیەتی ھەڵسوکەوت و ئاکارمان ڕێبەرایەتی دەکا، بە «باوکان» نیشان دەدا کە چۆن وەک «باوک» ھەڵسوکەوت بکەن و، بە «پەرستاران» دەڵێ چۆن وەک «پەرستار» بجووڵنەوە.[١]

لە دەروونناسیدا، مەبەست لە کێیەتی زۆرتر کێیەتیی کەسەکانە، یانی ئەو چۆنیەتی و تایبەتییە جیاوازانە کە تاکەکەس بێوێنە و بێھاوتا دەکا.[٢][٣] لێرە، کێیەتی بەتوندی بەستراوە بە «خۆوافامکردن» (self-concept) و «خۆواخەیاڵکردن» (self-image) و «خۆواڕێزلێگرتن» (self-esteem) و تاکایەتییەوە. [٤] کێیەتیی تاک جێگرتووە، بەڵام لە ھەمان کاتدا گرێدراوە بە تانوپۆ و ھەلومەرجەوە و، ھەر خەریکی خۆڕاھێنان و گۆڕانە. کێیەتیی ھەر کەس، سەرەڕای سروشتی وەک ئاو ڕەوانی، بە ھۆی ئەوە کە بنەڕەتی لە ھەستکردن بە «خۆ»یەکی بێناوبڕ و بەردەوامدا چەقیوە، ئەغڵەب بە چەشنی کاتەگۆرییەکی سەقامگیر و ھەمیشەحازر دەرکی پێ دەکرێ.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Burke، Peter (2020)، Kivisto، Peter (ed.)، «Identity»، The Cambridge Handbook of Social Theory: Volume 2: Contemporary Theories and Issues، بەرگی ٢، Cambridge: Cambridge University Press، لاپەڕە ٦٣–٧٨، ژپنک ٩٧٨-١-١٠٧-١٦٢٦٩-٣، لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  2. «APA Dictionary of Psychology». dictionary.apa.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. Cheek، Jonathan M. (1989)، Buss، David M.؛ Cantor، Nancy (eds.)، «Identity Orientations and Self-Interpretation»، Personality Psychology: Recent Trends and Emerging Directions (بە ئینگلیزی)، New York, NY: Springer US، لاپەڕە ٢٧٥–٢٨٥، doi:١٠.١٠٠٧/٩٧٨-١-٤٦٨٤-٠٦٣٤-٤_٢١، ژپنک ٩٧٨-١-٤٦٨٤-٠٦٣٤-٤، لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  4. Rex، John؛ Mason، David؛ Mason، David S. (٢٤ی حوزەیرانی ١٩٨٨). Theories of Race and Ethnic Relations (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٣٦٩٣٩-٨.
  5. Kurzwelly، Jonatan (٣ی نیسانی ٢٠١٩). «Being German, Paraguayan and Germanino: Exploring the Relation Between Social and Personal Identity». Identity. ١٩ (2): ١٤٤–١٥٦. doi:١٠.١٠٨٠/١٥٢٨٣٤٨٨.٢٠١٩.١٦٠٤٣٤٨. ISSN ١٥٢٨-٣٤٨٨.