دەروازە:ئەفغانستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێر بێن بۆ دەروازەی ئەفغانستان
د افغانستان تانبی تە ښە راغلی

پێشەکی

ئاڵای ئەفغانستان
ئاڵای ئەفغانستان
ھێمای ئەفغانستان
ھێمای ئەفغانستان
شوێنی ئەفغانستان
ئەفغانستان (ناوی فەرمی: کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان) وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیا کە پایتەختەکەی شاری کابولە. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە ٣٨٫٩٢٨٫٣٤٦ کەس بووە. ئەفغانستان سنووری بەستووە لەگەڵ وڵاتانی ئێران، پاکستان، ئوزبەکستان و تاجیکستان. ڕووباری (ئاموداریا) بەشێک لە سنووری باکووری پێکدەھێنێت. ھەروەھا خاکی (ڤاخان) وڵاتی ئەفغانستان دەبەستێت بە وڵاتی چین. ئەفغانستان وڵاتێکی شاخاوییە. گەورەترین و سەرەکیترین زنجیرە چیای (ھیندوکوش)ە لە باکووری ڕۆژھەڵات. بە گشتی کەش و ھەوایەکی وشکی ھەیە لەگەڵ زستانی سارد و ھاوینی گەرم.
زیاتر
ھەنووکە ٩٤ وتار لە دەروازەی ئەفغانستاندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

تاڵیبان (بە پەشتۆ: طالبان‎) کە خۆیان بە میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان ناو دەبەن، بزووتنەوەیەکی بنچینەگەریی ئیسلامییە کە داوای جێبەجێکردنی حووکمەکانی شەریعەتی ئیسلام دەکات لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا، لە ساڵی ١٩٩٤ تاکوو ١٩٩٦ بزووتنەوەیەکی چەکداری بوون، دەستیان بە چالاکییەکانیان کردووە لە ئەفغانستان و لە ساڵانی ١٩٩٦ تاکوو ٢٠٠١ حووکمی وڵاتی ئەفغانستانیان کردووە و ئەوکات یارمەتی لە پاکستان و عەرەبستانی سعوودی وەردەگرت ماوەی حووکمەکەشی کۆتایی ھات لە دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول کە ھێرشەکە لەلایەن ئەلقاعیدە بوو، لە ساڵانی ٢٠٠١ تاکوو ٢٠٢١ شەڕی تاڵیبان و ھاوپەیمانانی ئەمریکا و حکوومەتی پێشووی ئەفغانستان بەردەوام بوو تا سەرئەنجام لە دوای ھێرشی ٢٠٢١ی تاڵیبان و ڕووخانی کابول کۆتایی ھات و ئەم بزووتنەوەیە توانی جارێکی تر میرنشینی ئیسلامی لە گشت ئەفغانستاندا دابمەزرێنێت، کە لەم ماوەیەش بە ھەزاران کەس تێیدا کوژراون لە ھەردوو لایەندا، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، ھیبەتوڵڵا ئاخوندزادە سەرکردە و ڕێبەری تاڵیبانە.

زیاتر...

پارێزگایەکی ئەفغانستان

پەنچشیر (بە دەری: و بە پەشتۆ: پنجشیر‎) بە کوردی «پێنج شێر»، ھەروەھا بە (پنجشێر) و (پنجشێر)یش دەنووسرێت، یەکێکە لە سی و چوار پارێزگای ئەفغانستان، کە دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژھەڵاتی وڵات، کە دۆڵی پنجشیری تێدایە ئەو پارێزگایە بەسەر حەوت قەزادا دابەشکراوە و ٥١٢ گوند لەخۆدەگرێت. لە ساڵی ٢٠١٢دا ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە نزیکەی ١٧٣ ھەزار کەسە. شاری بازاڕەک وەک مەڵبەندی پارێزگای پنجشیر دیاری کراوە. لە ئێستادا لەلایەن بەرخۆدانی دووەمەوە کۆنترۆڵکراوە (نەوەکانی شا مەسعوود) و تاکە پارێزگای ئەفغانستانیشە کە لە ھێرشی ساڵی ٢٠٢١ی تاڵیبانەوە نەگیراوە. لە ساڵی ٢٠٠٤دا پەنجشیر بوو بە پارێزگایەکی سەربەخۆ و لە پارێزگای پەروان جیابوویەوە. لە ڕۆژھەڵاتدا بە باغلان و تەخار و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە بە بەدەخشان ونورستان و لە باشووریش لە لاغمان و کاپیسا و لە ڕۆژاواش پەروان دەورەدراوە.

زیاتر...

ئایا دەزانی

  • کە ئەفغانستان ھیچ سنوورێکی ئاوی نییە و ناڕوانێتە دەریا؟
  • کە تەنھا لە ٤٠٪ ئەفغانەکان خوێندەوارن، بەمەش لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیھان دێت لە ئاستی نەخوێندەواریدایە؟
  • کە ئەفغانستان وڵاتێکی سارد و وشکە؟
  • کە کۆمەڵە خەڵکانێک ھەن لە ناوچەی خەندود ھیچ پابەندییەکیان نییە بە کۆمەڵگاکانی جیھان؟

جوگرافیای ئەفغانستان

ئەفغانستان دەکەوێتە باشوری کیشوەری ئاسیا و کابول پایتەختەکەیەتی لەباکورەوە ھاوسنورە لەگەڵ تورکمانستان وئۆزبەکستان و تاجیکستان، لەڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنورە لەگەڵ چین و پاکستان لەباشورەوە ھاوسنوری پاکستان و لەڕۆژئاواوە ھاوسنورە لەگەڵ ئێران. خاکی (ڤاخان) وڵاتی ئەفغانستان دەبەستێت بە وڵاتی چین. ئەفغانستان وڵاتێکی شاخاوییە. گەورەترین و سەرەکیترین زنجیرە چیای (ھیندوکوش) ە لە باکووری ڕۆژھەڵات کە بەرزییەکەی ٦٢٩٨ مەترە. بە گشتی کەش و ھەوایەکی وشکی ھەیە لەگەڵ زستانی سارد و ھاوینی گەرم. ڕووبەری ئەم وڵاتە ٦٥٢٬٢٣٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە. ژمارەی دانیشتوانی بەپێی خەمڵاندنی ساڵی ٢٠١٤ (٣١٬٨٢٢٬٨٤٨)کەسە.

زیاتر...

دەڤەر و شارەکانی ئەفغانستان

کابول گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتی ئەفغانستانە. بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١ ژمارەی دانیشتووانی شاری کابول بریتییە لە ٣٬٩ ملیۆن کەس.

زیاتر...

وێنەیەک لە ئەفغانستانەوە

دیمەنێکی کراوەی کابول

مێژووی ئەفغانستان

پۆلەکان

کەسایەتییە ئەفغانییەکان

خالید حوسێنی
خالید حوسێنی

خالید حوسێنی (بە فارسی: خالد حسینی‎؛ لەدایکبووی ٤ی ئازاری ١٩٦٥ لە کابول) ڕۆماننووس و فیزیکزانێکی ئەفغان–ئەمریکییە. نووسەری کتێبی «کۆلارەوان»ە. لە دوای تەواوکردنی کۆلێج خالید حوسێنی وەکوو پزیشک دەستی بە کار کرد کە یەکێک لە دەرەنجامەکانی ئەم کارە پێکھینانی ژیانی ھاوسەری لەگەڵ «ڕوئیا حوسێنی» بوو. تا ئێستا سێ ڕۆمانی لەچاپ داوە؛ کە گرنگترینیان «کۆلارەوان»ە کە ناوبانگێکی جیھانی ھەیە. گشت کتێبەکانی باس لە بارودۆخی ئەفغانستان ئەکات. لە دوای سەرکەوتنی کتێبەکانی، خالید حوسێنی پزیشکی وەلاوە نا و بە تەواوی کاتی خۆی تەرخانی نووسەری کردووە.

زیاتر...

نەتەوەکانی ئەفغانستان

پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

مزگەوتی جەماعەتی ھێرات

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان