کۆمەڵگەی کوردی بۆ ھاوکاری و پێشکەوتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمەڵگەی کوردی بۆ هاوکاری و پێشکەوتن لە مانگی ئەیلولی ساڵی ١٩٠٨ لە ئەستەمبوڵ دامەزرا. کۆمەڵگەکە جەلیدەیەکی بڵاوکردەوە کە یەکەم جەلیدەی یاسایی کوردی بوو، مشتومڕی لەسەر پرسەکانی دەوروبەری مێژوو، زمان، یەکێتی نەتەوەیی و چەندین بابەتی دیکە کرد کە کاریگەرییان لەسەر کورد هەبوون. یەکەمین ڕێکخراوی سیاسی کوردی بوو و لەژێر کاریگەری بیرۆکەی ئەوروپیدا. داوای بەئاگاهاتنەوەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی کوردستانی کرد. ڕاگەیاندنەکە لە ئەیلوولی ساڵی ١٩٠٨ درا و لەلایەن ٥٠٠ ڕۆشنبیر و دەوڵەتمەداری پێشەنگی کوردەوە پاڵپشتی کرا. ئەندامێتی کۆمەڵگا زۆر بە خێرایی گەشەی کرد لە شار و شارۆچکەیانەی کە ژمارەی دانیشتووانی کوردیان زۆر بوو. کۆمەڵگاکە لقێکی ڕۆشنبیری هەبوو، کە قوتابخانەیەکی زمانی کوردی بۆ منداڵان لە چەمبەرلیتاس (نزیك فاتیح) لە ئەستەمبوڵ دامەزراند بە سەرۆکایەتی عەبدولڕەحمان بەدرخان. ساڵی ١٩٠٩ داخرا و لە ساڵی ١٩١٧ دامەزرایەوە و ناوەکەی گۆڕدرا بە کۆمەڵگەی سەرهەڵدانی کوردستان.[١][٢][٣]

ئەمین عالی بەدرخان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://dergipark.org.tr/en/download/article-file/416614
  2. ^ کولتوری کوردی. ISBN 3319930885.
  3. ^ میلیشیا کوردیەکان لە ناوچەی عەشیرەتی عوسمانی. ISBN 0804775702.