ڕەگەزپەرستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
شوێنی ئاوخۆری تایبەت بە ڕەشپێستەکان لە ئەمریکا کە بە ھۆی ڕەگەزپەرەستی لە سپیپێستەکان جیا کراببوەوە

ڕەگەزپەرستی بریتییە لە بیرۆکەی خۆبەزل زانی بەسەر ڕەگەز و نەژادێکی تردا کە زۆرجار دەبێتە ھۆی جیاکاری و ڕای پێشینەیی بەرامبەر بە خەڵکی بەھۆی ڕەگەز و نەژادێتیان. دەستەواژەی "ڕەگەزپەرستی" ناتوانرێت بەتەنھا پێناسەیەک شی بکرێتەوە.[١]

بیرۆکەی ڕەگەزپەرستی لەوەو سەرچاوە دەگرێت کە پێی وایە دەتوانرێت مرۆڤەکان دابەش و پۆلێن بکرێن بەسەر چەند کۆمەڵەیەک دا بەھۆی جیاوازی لە ھەڵسوکەوتە کۆمەڵایەتی، توانا خۆڕسکی و بیرۆکەی ڕیزبەندی کردنیان بەپێی پلە و پایەکانیان.[٢] نموونە مێژووییەکانی ڕەگەزپەرستی ئاراستەکراو و رێکخراو، وەک: ھۆلۆکۆست، رێژمی ڕەگەزپەرستانەی باشوری ئەفریقا، کۆیلایەتی، جیاکاری کردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆیلایەتی لە ئەمریکای لاتین. ڕەگەزپەرستی بەھەمان شێوە بەشێک و بنچینەیەک بوو لە شێوازی کۆمەڵگەیی بۆ چەندەھا وڵات و ئیمپراتۆری داگیرکەر.

بەپێی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر جیاکاری ڕەگەزی، ھیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان دەستەواژەی "جیاکاری ڕەگەزی" و "جیاکاری نەژادی". پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر ڕوونی دەکاتەوە کە خۆ بە زیاتر زانیین/خۆبەزل زانیین کە بەند بێت بە جیاوازی ڕەگەزیی لەڕووی زانستەییەوە ھەڵەیە، جێی ڕەخنەییە، نادادپەروەرانەیە لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە و ترسناکە. ھەروەھا ڕاگەیەنراوە کە ھیچ ھۆکار و پاساوێک نییە بۆ جیاکاری ڕەگەزی نە لە بیردۆزدا و نە لە کرداردا.[٣]

نموونەکان[دەستکاری]

یەکێک لە بەربڵاوترین و سەرەتاترین کردە ڕەگەزپەرستییەکان بازرگانی کۆیلە بوو کە دەکرا بەرامبەر بە دانیشتوانە ئەفریقییە ڕەش پێستەکان. وە نموونەی نوێی ڕەگەزپەرستی، وەک:

  • جیاکاری ڕەگەزیی دژی ئەفریقییە ڕەش پێستەکان (یاساکانی جیاکردنە لە باشوری ئەفریقا).
  • جوڵانەوە ڕەگەزپەرستییەکان دژی یابانییەکان لە ئەمریکا لە ماوەی جەنگی جیھانی دووەم دا.
  • جوڵانەوەی دژە سامییەکان کە دژی جولەکەکان بەرپا ببوو لە ئەورووپا بە گشتی و ئەڵمانیای نازی بەتایبەتی.
  • ڕەگەزپەرستی لە ئیمپراتۆری عوسمانی (تورکیای ئەمرۆدا) دژی تیرە مەسیحیەکان، کۆمەڵکوژییەکانی (ئەرمەنییەکان، کوردەکان، ئاشوورییەکان و یۆنانییەکان)[١][٤][٥][٦] و تا ڕادەیەک بەرامبەر بە عەرەبیش لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەمەوە.
  • ڕەگەزپەرستی دژی دانیشتوانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمریکا دوای ڕووداوەکانی ١١ ئەیلول.

ھۆکارەکانی ڕەگەزپەرستی لەڕووی زانستی پەرەسەندنەوە[دەستکاری]

بە درێژای قۆناغەکانی مێژووی پەرەسەندنی مرۆڤ کاتێک مرۆڤ کۆکەرەوە و ڕاوکەری خۆراک بووە، دەرکەوتنی ڕاوکەرێکی دی لە ھەمان ناوچەدا بۆتە ھۆی مەترسی بۆ ڕێژەی خۆراک و کەمبوونەوەی ژمارەی ئاژەڵەکان و ڕووەکەکان کە دەکردا بەدەست بھێنرێت وەک سەرچاوەی ژیان. ئەگەر کەسە نوێکان خزم و ھاودۆست بوونایە ئەوا دەکرا سەرچاوەکان دابەشبکرانایە یان ھیچ نەبوایە دەکرا سود وەربگرن لە بۆماوە ھاوبەشەکانیان بەھۆی نزیکیانەوە بەڵام ھەر مرۆڤێکی دی کە خەسڵەت و ھەڵسوکەتێکی جیاوازی ھەبێت ئەگەری زۆری ھەبوو ببێتە پێشبڕکێکار بۆ بەدەست ھێنانی سەرچاوە و خۆراک.[٧]

بەھەمان شێوە غەریزەکان (ھەستی سروشتی) وا لە مرۆڤ دەکەن وریا بن لە بەریەک کەوتن و پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسە بێگانە و نەناسراوەکان دا چونکە باوەڕی مرۆڤ وایە کە دەبێتە ھۆی پاراستن لە نەخۆشییەکان و ئەمە دیاردەیەکی باو بووە بە شێوەیەکی بەرچاو لە بنەچە و باوباپیرانی مرۆڤ دا.[٨]

یاسای نێودەوڵەتی[دەستکاری]

نەتەوە یەکگرتووەکان پێناسەی جیاکاری ڕەگەزی بەکاردەھێنێت کە لە (پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ لابردنی ھەموو شێوازێکی جیاکاری ڕەگەزی) ئاماژەی پێکراوە و لە بەندی ١ساڵی ١٩٦٦ جێبەجێ کراوە.

لە ساڵی ٢٠٠١ دا، یەکێتی ئەورووپا بە فەرمی ڕەگەزپەرستی قەدەغەکرد لەگەڵ چەندەھا شێوازی جیاوازی جیاکاری کۆمەڵایەتی و لە (ڕاگەیەندراوی مافە بنچینەیەکانی یەکێتی ئەورووپا) ئاماژەی پێکراوە و تۆمارکراوە. ھەرچەندە کاریگەری و کارپێکردنە یاساییەکەی تەنھا لە دامەزراوەکانی یەکێتی ئەورووپا ئیشی پێدەکرێت و سنوردارە بەو ناوچانەوە. بەندی ٢١ ڕاگەیەندراوەکە، ھەموو جۆرە جیاکارییەک قەدەغە دەکات کە بەند بێت لەسەر (ڕەگەز، ڕەنگی پێست، نەژاد، نەتەوە، بنەچەی کۆمەڵایەتی، خەسڵەتی بۆماوەیی، زمان، باوەڕ، ئایین، لایەنگری سیاسی، ئەندامێتی لە کەمینەیەکی نەتەوەیی، خاوەندارێتی و موڵکدارێتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، تەمەن) یان ھەر بیرۆکە و بنەمایەکی تر کە ئەنجامەکەی جیاکاری لێ بکەوێتەوە.

بەرەنگاری ڕەگەزپەرستی[دەستکاری]

بەرەنگاری ڕەگەزپەرستی بەو باوەڕ، کردار، جوڵانەوە و سیاسەتانە دادەنرێن کە گەشەیان پێدەکرێت و دەچسپێندرێن بەمەبەستی بەرەنگاربوونە و لابردنی ڕەگەرپەرستی. بەشێوەیەکی گشتی، ھانی کۆمەڵگەیەکی یەکسان دەدات کە خەڵکی جیاکاریان بەرامبەر ناکرێت لەسەر ڕەگەز و نەژادەکانیان. نموونەی ئەمە جوڵانەوەی مافە مەدەنی و جوڵانەوەی دژە جیاکارییەکانن. شێوازەکانی بەرەنگاری ڕەگەزپەرستی ئەمانەن (جوڵانەوەی ئاشتیخوازانە، یاسای گووتاری کینە، کرداری ئەرێنی، قەدەغەکردنی گووتاری ڕەگەزپەرستانە و سیاسەتی درێژخایەنی حکومەت بۆ دامرکاندنەوەی ڕەگەزپەرستی).

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا Garner, Steve (٢٠٠٩). Racisms: An Introduction. Sage. 
  2. ^ Newman، D.M. (٢٠١٢). Sociology: exploring the architecture of everyday life (وەشانی 9th). Los Angeles: Sage. پەڕە ٤٠٥. ISBN 978-1-4129-8729-5. racism: Belief that humans are subdivided into distinct groups that are different in their social behavior and innate capacities and that can be ranked as superior or inferior. 
  3. ^ "International Convention on the Elimination of All Forms of Racial Discrimination". Office of the United Nations High Commissioner for Human Rights. لە ڕێکەوتی December 23, 2011 ھێنراوە. 
  4. ^ "Racism". The Canadian Encyclopedia. ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ٢١ شوبات ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  5. ^ "Framework decision on combating racism and xenophobia". Council Framework Decision 2008/913/JHA of 28 November 2008. European Union. لە ڕێکەوتی ٠٣ شوبات ٢٠١١ ھێنراوە. 
  6. ^ "International Convention on the Elimination of All Forms of Racial Discrimination". UN Treaty Series. United Nations. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 26 August 2011. لە ڕێکەوتی ٠٣ شوبات ٢٠١١ ھێنراوە. 
  7. ^ Bamshad، Michael؛ Steve E. Olson (December 2003). "Does Race Exist?". Scientific American. ٢٨٩ (٦): ٧٨–٨٥. Bibcode:2003SciAm.289f..78B. PMID 14631734. doi:10.1038/scientificamerican1203-78. If races are defined as genetically discrete groups, no. But researchers can use some genetic information to group individuals into clusters with medical relevance. 
  8. ^ Smedley, Audrey و Brian D. Smedley (٢٠٠٥). "Race as biology is fiction, racism as a social problem is real: Anthropological and historical perspectives on the social construction of race". American Psychologist. ٦٠ (١): ١٦–٢٦. CiteSeerX 10.1.1.694.7956Freely accessible. PMID 15641918. doi:10.1037/0003-066x.60.1.16.