دژە نیشتمانپەروەری
دژە نیشتمانپەروەری ئەو ئایدۆلۆژیایەیە کە دژایەتی نیشتمانپەروەری دەکات؛ بەزۆری ئاماژەیە بۆ ئەو کەسانەی کە دیدگای شارستانیی تەواویان ھەیە کە نایانەوێت مرۆڤ بە نەتەوە و نیشتیمان و خاکەوە سەرقاڵ بێت؛ ھەڵگرانی ئەم چەمکە بە زۆری سروشتی ئینتەرناسیۆنالیستی و دژە ناسیۆنالیستیشیان ھەیە.[١] بە شێوەیەکی گشتی، دژە نیشتیمانپەروەری لەو باوەڕە سەرچاوە دەگرێت کە نیشتیمانپەروەری ھەڵەیە، لەبەرئەوەی ئەو کەسانەی لە وڵاتێکدا لەدایکبوون، حەزیان لێبێت یان نا و بەبێ گوێدانە تاکایەتی خۆیان، ھاندەدرێن وڵاتیان خۆشبوێت یان خۆیان بەخت بکەن لە پێناویدا؛ لە ئەنجامدا، ئەو کەسانەی دژایەتی نیشتیمانپەروەری دەکەن، ڕەنگە دژی دەسەڵاتخوازییەتی ھەستپێکراوی ئەو بن، لە کاتێکیشدا ھەندێکی تریان پێیان وایە کە نیشتیمانپەروەری ڕەنگە ببێتە ھۆی شەڕ بەھۆی ناکۆکی جیۆپۆلەتیکییەوە. بەگشتی ئەم زاراوەیە بە شێوەیەکی سووکایەتی پێکردن لەلایەن ئەو کەسانەی کە بەرگری لە نیشتیمانپەروەری یان ناسیۆنالیزم دەکەن بەکاردەھێنرێت.[٢] ھەروەھا بیرۆکەی فرە کولتوری و تێکەڵاوبوون وەک دژە نیشتیمانپەروەری خراوەتە ژێر پرسیارەوە.[٣][٤][٥]
دژایەتیی ئەنارکیستەکان بۆ نیشتمانپەروەری
[دەستکاری]ئەنارکیستەکان (دیارترینیان ئەنارکۆ‒کۆمۆنیستەکان) بە چەند ھۆکارێک مەیلیان ھەیە دژی نیشتمانپەروەری بوەستنەوە، لەوانە:[٦][٧]
- باوەڕ بە یەکسانی بۆ ھەموو مرۆڤەکان
- بەکارھێنانی نیشتیمانپەروەری بۆ ملکەچ پێکردنی چینی کرێکار
- پەیوەندی نێوان نیشتیمانپەروەری و میلیتاریزم
- بەکارھێنانی نیشتیمانپەروەری بۆ ھاندانی دڵسۆزی بۆ دەوڵەت
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Anti-patriotism | Bartleby». www.bartleby.com. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Stephen Nathanson (١٩٩٣). Patriotism, Morality, and Peace. Rowman & Littlefield. ژپنک ٠-٨٤٧٦-٧٨٠٠-٨.
- ^ «Is cultural pluralism anti-patriotism? I think not». UV College Times. ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ Gillman، Howard؛ Graber، Mark؛ Whittington، Keith (٢٠١٢). American Constitutionalism. New York, NY: Oxford University Press. لاپەڕە ٤١٩–٤٢٠. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٩٧٥١٣٥-٨.
- ^ «Definition of ANTIPATRIOTIC». www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Patriotism: philosophical and political perspectives. Igor Primoratz, Aleksandar Pavković. Aldershot, England: Ashgate. 2007. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٥٤٦-٨٩٧٨-٢. OCLC ٣١٨٥٣٤٧٠٨.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر) - ^ «anti-nationalism». The Anarchist Library (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.