ناسیۆنالیزمی عەرەبی
ناسیۆنالیزمی عەرەبی (بە عەرەبی: القومية العربية؛ al-Qawmiyya al-ʿArabiyya) بانگەشەیەکە بۆ میراتێکیی کولتووری و زمانی ھاوبەشیی جیھانی عەرەب، کە بەپێی ئەو بانگەشەیە ھەموو عەرەبەکان بە مێژوو و کولتوور و زمانێکی ھاوبەش، یەکگرتوو و یەکسانن.
ئەم جۆرە ناسیۆنالیزمە بەرگری لە ئامانجی یەک نەتەوە دەکات، کە ئەویش عەرەبەکانن، کە لە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک تا کەنداوی فارس درێژ دەبنەوە، ئامانجی ھاووڵاتیبوونێکی خەمخۆری عەرەبییە بۆ گەلی عەرەب. ناسیۆنالیزمی عەرەبی سەرەتا وەک بیردۆزێکی ڕۆشنبیرانە ھاتە کایەوە، لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمەوە گۆڕدرا لە بەرامبەر عوسمانییەکان، و سەدەیەک دوای ئەوەش لە بەھاری عەرەبی، بەتەواوی بووە ھەڵگری ناسیۆنالیزمێکی توندڕەو دژ بە نەتەوە ناعەرەبەکان. ناسیۆنالیزمی عەرەبی دابەشکراوە بەسەر شێوەندێکی جیھانگەرایی، بەڵام لەھەمان کاتدا خاوەنی چڕترین ناوچەکانی جیھانە بۆ لەخۆگرتنی ئایینەکان، بە تایبەت ئایینی ئیسلام.[١]
سەرەتاکانی سەرھەڵدانیی ناسیۆنالیزمی عەرەبی
[دەستکاری]تورکەکان لە ساڵی ١٥٣٣ بەغدایان داگیرکرد، سوڵتانی عوسمانی سەلیمی یەکەم، خۆی بە خەلیفەی ئیمپڕاتۆرییەتیەکی گەورە ڕاگەیاند کە زۆربەی گەلانی عەرەبی تێدا کۆکردەوە. عەرەب کە لە سەدەکانی پێشوودا لەگەڵ خەلافەتی ئەمەوی و خەلافەتی عەباسی گەیشتبووە سەردەمی زێڕینی خۆیان و دواتریش چوونە بەرەی عوسمانییەکان وەک ھێزێکی ئیسلامی؛ بەڵام گەشتەکەی ناپۆلیۆن بۆناپارت بۆ میسر بووە ھۆی دابەزینی کاریگەریی ئیمپڕاتۆرییەتی عوسمانی لەو وڵاتەدا و بەگشتی لەناو عەرەبەکاندا. ناپلیۆن بە توندی ھانی میسرییەکانی دا بۆ ئەوەی خۆیان بەڕێوەبەرن و عوسمانییەکان دەربکەن.[٢][٣]
پاش شکستی بۆناپارت و ڕۆیشتنی سوپای فەرەنسا، ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی دانی بە ڕۆڵی محەممەد عەلیدا نا و نازناوی پاشای پێبەخشی، کە ئەمەش سۆزی عەرەبەکانی ڕاکێشایەوە.[٤]
لە کۆتایی سەدەی ١٨، یەکەم یاخیبوونەکان لە دژی ڕژێمی ئیمپڕاتۆرییەتیی عوسمانی بەرپا بوو، لە عەرەبستان. سەرکردەی بەدەوییەکان، محەمەدی کوڕی سعود ھاوپەیمانی لەگەڵ بانگخوازێکی ئایینی بە ناوی عەبدولوەھاب بەست، کە ڕاستەوخۆ دژی دەسەڵاتی عوسمانی بوو. سەرەتا لە عەرەبستان، یاخیبوونەکەی لە ساڵی ١٨٠٨ دا بڵاوبووەوە بۆ بەغدا و دیمەشق، کە ھەوڵیدا کۆنتڕۆڵیان بکات،[٥] عوسمانییەکان محەممەد عەلی پاشا نارد کە لە ساڵی ١٨١٣ تا ١٨١٨ ھەڵمەتێکی سەربازی بەرفراوانی دژی وەھابییەکان دەستپێکرد. دوای چەندین ساڵ لە سەرکوتکردن، توانی نزیکەی تەواوی عەرەبستان بخاتەوە ژێر ھەژموونی عوسمانییەکان.
بەڵام محەممەد عەلی کە وەک جێگری پاشای میسر دەستنیشانکرا، دەیویست ئۆتۆنۆمی میسر لە عوسمانییەکان وەربگرێت.[٦] لە ناوخۆدا چاکسازی بەرفراوانی جێبەجێ کرد، بەتایبەتی لە سوپا و دادگاکان و ئیدارە و پەروەردەدا. پلانەکەی بۆ مۆدێرنکردنی دەوڵەتی میسر بوو، ئەمەش عەرەبەکان و خێڵە عەرەبییەکانیی دەوروبەری بەئاگا ھێنایەوە لەوەی خۆیان بەڕێوەبەرن و واز لە عوسمانییەکان بھێنن.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Pan-Arabism | History, Significance, and Rise | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Rise of Arab nationalism». nzhistory.govt.nz (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Aziz، M.A. (2009). «The Origins of Arab Nationalism». Pakistan Horizon. 62 (1): 59–66. ISSN 0030-980X.
- ^ «Mehmed Ali Pasha and Ibrahim through the eyes of an Egyptian historian». Khaled Fahmy (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «America's Arab Nationalists: From the Ottoman Revolution to the Rise of Hitler». Routledge & CRC Press (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Egypt - Ottoman, Nile, Civilization | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Yenen، Alp (2020-04-08). «Envisioning Turco-Arab Co-Existence between Empire and Nationalism». Die Welt des Islams. 61 (1): 72–112. doi:10.1163/15700607-00600A17. ISSN 1570-0607.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناسیۆنالیزمی عەرەبی تێدایە. |