پان ئیسلامیزم
ڕواڵەت
پان ئیسلامیزم یان یەکڕیزیی ئیسلامی (بە عەرەبی: الوحدة الإسلامية) بزووتنەوەیەکی سیاسییە کە داکۆکی لە یەکێتیی موسڵمانان لەژێر دەوڵەتێکی ئیسلامیدا دەکات، زۆر جاران وەکوو خەلافەتێک[١] یان ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی. پان ئیسلامیزم لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەیەمدا لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەلایەن سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پرۆسەی بەڕۆژاوابوون و پەرەپێدانی یەکڕیزی ئیسلامی دەستیپێکرد.[٢]
پان ئیسلامیزم خۆی لە بیروڕایەکانی پان ناسیۆنالیزمی جیا دەکاتەوە، بۆ نموونە پان عەرەبیزم، بە بینینی ئوممەت (کۆمەڵگای موسڵمانان) وەکوو تەرکیزی بەیعەت و کۆکردنەوە، بەبێ سەرنجدان بە ئێتنیک و نیشتمان وەکوو بەرامبەری یەکڕیزیی سەرەتایی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Bissenove (February 2004). «Ottomanism, Pan-Islamism, and the Caliphate; Discourse at the Turn of the 20th Century» (PDF). BARQIYYA. Vol. ٩, no. 1. American University in Cairo: The Middle East Studies Program. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Pan-Islamism». وشەنامەی مریەم وێبستر.