بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناسیۆنالیزمی کۆری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناسیۆنالیزمی کۆری شێوەندێکی ناسیۆنالیزمە، کە لە دوو چوارچێوەی جیاوازدا تەماشا دەکرێت؛ یەکەمیان ناسیۆنالیزمیی بزووتنەوە جۆراوجۆرەکان بە درێژایی مێژوو لەخۆدەگرێت، کە ئامانجیان پاراستنی ناسنامە و مێژوو و کەلتووری کۆریایە.[١] دووەمیان بریتییە لە گۆڕانی ناسیۆنالیزمی کۆری دوای دابەشبوونی تەواوەتی کۆریا بۆ دوو وڵاتی جودا، کۆریای باشوور و کۆریای باکوور لە ساڵی ١٩٤٥. و لە ئەمڕۆدا، ناسیۆنالیزمی جۆری دووەم، زیاتر مەیلی زاڵبووە بەسەر خەڵکی کۆریادا.[٢]

ئاڵای کۆریای باکوور. کۆریای باکوور بە دوورکەوتنەوە لە ھێما مێژوویییە ڕەگەزپەرستییەکانی وەک تایگوک و ڕۆزی شارۆن ھەوڵی داوە ناسیۆنالیزمێکی نیشتمانپەروەرانە لەسەر بنەمای مەدەنی بەرامبەر بە دەوڵەت بھێنێتە دی، نەک تەنھا بەرەو ڕەگەزێکی نەتەوەیی دیاریکراو. بە پێچەوانەوەی کۆریای باکوور، سیاسەتی ناسیۆنالیزمیی کۆریای باشوور، زیاتر گرنگی بە ڕەگەزی کۆری دەدات.

دەستەواژەی "خوێنی پاک" ئاماژەیە بۆ ئەو باوەڕەی کە خەڵکی کۆریا ڕەگەزێکی پاکن کە لە یەک باپیرانەوە ھاتوون. بیرۆکەکە لە سەردەمی بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزمدا (داگیرکاری بەریتانیا و فەڕەنسا) ورووژێندرا، ھەستێکی یەکسانی نەتەوەیی و شانازی نەتەوەیی بە کۆرییەکان بەخشی، ھەروەھا کاتالیزەرێکی پۆتانسێلی بۆ ھەڵاواردن و پێشوەختەی ڕەگەزی.[٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ academic.oup.com https://academic.oup.com/edited-volume/37082/chapter-abstract/323175454?redirectedFrom=fulltext. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. ^ Kim، Hee-sun (2007). «Musical Representation of Nationalism in Contemporary South Korea». 동양음악(Journal of the Asian Music Research Institute) (بە ئینگلیزی). 29. ISSN 1975-0218.
  3. ^ «The legacy of nationalism in Korea». www.lowyinstitute.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ https://journals.sagepub.com/doi/abs/10.1177/0193723509350609?journalCode=jssa