بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمەڵگای سەرھەڵدانی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمەڵگای سەرھەڵدانی کوردستان (بە کوردیی باکووری: Cemîyeta Tealîya Kurdistanê[١]) ناسراو بە کۆمەڵەی پێشکەوتنی کوردستان (کورت دەکرێتەوە بۆ SAK)، لە ٦ی تشرینی دووەمی ١٩١٧ بە نھێنی لە قوستەنتینیە دامەزراوە،[٢] و بە فەرمی وەک ڕێکخراو خۆی ڕاگەیاند لە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩١٨.[٣][٤] بارەگا سەرەکییەکەی لە ئەستەمبوڵ بوو، بە ئامانجی دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی لە باکووری کوردستان.[٥] ئەم بزووتنەوەیە، لێدوانی بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ یان نیمچە‒سەربەخۆ دابوو لەسەر بنەمای پەیمانی سیڤەر و ئەو چواردە خاڵەی کە ودرۆ ویلسۆن دیاری کردبوو.[٦] کۆمەڵگاکە چەندین پشت پێبەستی ناوخۆیی لە پارێزگاکانی ڕۆژھەڵاتی تورکیادا پێک ھێنا.[٦]

سەرکردایەتی

[دەستکاری]

سەرکردایەتی کۆمەڵگاکە نزیکەی ھاوشێوەی سەرکردایەتی کۆمەڵگای پێش خۆی بوو کە دە ساڵ پێشتر بوو، لە نێویاندا ھەردوو شێخ عەبدولقادر شەمزینی[٧] و ئەمین عالی بەدرخان[٧] لەگەڵ شەریف پاشا کە ئاوارە ببوو و نوێنەرەکەی فوئاد پاشای برای بوو.[٧]

جێگری سەرۆکی کۆمەڵگا، ئەمین عەلی

پێکھاتەی سەرکردایەتی کۆمەڵگاکە:

مێژوو

[دەستکاری]

لە مانگی یەکی ساڵی ١٩١٩ کۆمەڵگاکە لە نامەیەکدا ئامانجەکانی خۆی بۆ حکومەتی بەریتانیا خستەڕوو لە ڕێگەی کۆمیساری باڵای خۆیان لە قوستەنتینیە، نامەکە لە چوار خاڵی سەرەکی پێکھاتبوو:

  1. ناوچەیەکی خاکی دیاریکراوی جوگرافی بۆ کورد دیاری بکرێت.[٨]
  2. کورد سوپاسگوزار دەبێت کە ھەمان ماف و پێبەخشین و ھەمان مامەڵەی بەدەستی ھاوپەیمانانی ھەبێت، وەک ئەوانەی کە بە عەرەب و ئەرمەن و کلدان و ئاشووری و نەتەوە بچووکەکانی دیکە بەبێ جیاوازی ڕەگەز و ئایین بەخشراون.[٨]
  3. پێویستە خۆبەڕێوەبەری بە کورد بدرێت.
  4. کورد بە تایبەتی لە حکومەتی بەریتانیا داوا دەکات کە بە میھرەبانییەوە پارێزگاری لە ماف و بەرژەوەندییەکانی خۆی بکات، ھاوکارییان بکات بە ڕێگای شارستانییانە و پێشکەوتن خوازییانە.[٨]

کۆمەڵگاکە لە حوزەیرانی ساڵی ١٩١٩ لە کۆنفرانسی ساڵانەی خۆیدا، دەنگی دا بە دانانی چواردە خاڵی ویلسۆنی لە ناوەندی بەرنامەی سیاسی خۆیدا، و ھۆشداریدا لەوەی کە ئەگەر کورد لە دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەییەکانی خۆیدا شکست بھێنێت، ئەوا بە چەوساوەیی و بێبەش لە مافەکانی دەمێنێتەوە، و لەوانەیە بۆ چەندین سەدە لە زیندانی داگیرکراواندا بمێنێتەوە. ھەروەھا لە کۆنفرانسەکەدا ڕاگەیەندا کە کورد مافی ھەڵبژاردنی ئیدارەی خۆی لە نیشتمانەکەیدا ھەیە و جێی خۆیەتی کە ئەوانیش کار بۆ گەیشتن بە مافە نەتەوەییەکانی خۆیان بکەن وەک نەتەوەکانی تر و پێکھاتەکانی دراوسێیان.

کۆمەڵگاکە لە کۆبوونەوەیەکدا لە بارەگای قوستەنتینیە، بە کۆی دەنگ پێشنیارێکی ئەندامەکانیان پەسەند کرد کە شەریف پاشا وەک تاکە نوێنەری نەتەوەی کورد لە کۆنگرەی ئاشتیی پاریس لە ساڵی ١٩١٩ دابندرێت.[٩]

ئەندامەکان

[دەستکاری]

ئەندامانی دیکەی دیار و بەرچاوی کۆمەڵگاکە بە گشتی ١٧٦ کەس بوون.[٢] لەوانیش مستەفا پاشای یاموڵکی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Mewlanzade Rifat Rojnameya Serbestî» (بە کوردی و ئینگلیزی). لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal= ھەیە (یارمەتی)
  2. ^ ئ ا ب Ozoglu، Hakan (٢٠٠٤). Kurdish Notables and the Ottoman State: Evolving Identities, Competing Loyalties, and Shifting Boundaries. SUNY Press. لاپەڕە ١٤٧. ژپنک ٠٧٩١٤٥٩٩٣٤. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:07» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  3. ^ Özoğlu، Hakan (١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤). Kurdish Notables and the Ottoman State: Evolving Identities, Competing Loyalties, and Shifting Boundaries (بە ئینگلیزی). SUNY Press. لاپەڕە ٨٨–٨٩. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٩١٤-٥٩٩٤-٢.
  4. ^ Özoğlu، Hakan (2001). «"Nationalism" and Kurdish Notables in the Late Ottoman–Early Republican Era». International Journal of Middle East Studies. ٣٣ (3): ٣٨٧. doi:١٠.١٠١٧/S٠٠٢٠٧٤٣٨٠١٠٠٣٠٣٨. ISSN ٠٠٢٠-٧٤٣٨. JSTOR ٢٥٩٤٥٧.
  5. ^ The Kurdish nationalist movement: opportunity, mobilization, and identity, by David Romano, p.28.
  6. ^ ئ ا Robert W.Olson (1989), p.28–29
  7. ^ ئ ا ب Chaliand، Gérard (١٩٩٣). A People Without a Country: The Kurds and Kurdistan. Zed Books. لاپەڕە ٣٢. ژپنک ١٨٥٦٤٩١٩٤٣.
  8. ^ ئ ا ب Güneş، Murat Tezcür (٢٠٢٠). A Century of Kurdish Politics: Citizenship, Statehood and Diplomacy. Routledge. لاپەڕە ١٦. ژپنک ٩٧٨-١٠٠٠٠٠٨٤٤٩.
  9. ^ Theolin، Sture (٢٠٠٠). The Swedish Palace in Istanbul: A Thousand Years of Cooperation Between Turkey and Sweden. YKY. لاپەڕە ١١٤. ژپنک ٩٧٥٠٨٠٢٥٨٦.