لیبڕالیزم و پێشکەوتووخوازی لە ئیسلام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئازادڕەوی (لیبڕالیزم) و پێشکەوتووخوازی لە ئیسلام دا لەلایەن ئەو موسوڵمانانەوە دانراوە کە بەرهەمێکی بەرچاویان نووسیوە لەسەر بیری ئازادڕەوانە لەڕێی دووبارە شیکردنەوە و چاکسازی لە تێگەیشتن و مامەڵەی ئیسلامی.[١][٢] بەرهەمەکانی ئەم کەسایەتیانە زۆرجار وەك ئیسلامی پێشکەوتووخواز (الإسلام التقدمي‎) ناودەبرێت و هەندێك ئیسلامی پێشکەوتوخواز و ئیسلامی ئازادڕەو بە دوو جوڵانەوەی جیاواز دادەنێن.[٣]

ڕێساکانی ئیسلامی ئازادڕەو یان پێشکەوتووخواز بەندە لەسەر شیکردنەوە و دووبارە شیکردنەوەی دەقی ئیسلامی باو (قورئان) و نووسراوەکانی دی (وەك فەرموودەکان) لە ڕێی پرۆسەیەکەوە بەناوی (اجتهاد‎).[٤] ئەمە دەکرێت لە کەمترین ئازادیەوە بۆ زۆرترین ئازادی بگۆڕدرێت.[٤] بۆیە لە دەرئەنجام دا، موسوڵمانە ئازادڕەوەکان/پێشکەوتووخوازەکان دەکرێت شیکردنەوەیەکی هێمای بۆ ئایەتەکانی قورئان بکەن یان تەنانەت پشتگوێشی بخەن.

زۆرێك لە موسوڵمانە پێشکەوتووخوازەکان دەگەرێنەوە بۆ بنەماکانی سەردەمی (أمة‎) و بۆ نیازێکی ڕەوشتی و فرەیی بابەتەکان لە قورئان دا.[٥] خۆیان دووردەخەنەوە لە هەندێك شیکردنەوەی نەریتی و کەم ئازادانەتری یاساکانی ئیسلام کە پێیان وایە بەپێی کلتوور دامەزراون و هیچ کردارییەکی جیهانی نییە، جۆڵانەوە چاکسازییەکە تاکپەرستی (توحيد) وەك بنەما بەکاردێنێت بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵگە، بناغەی زانیاری ئایینی، مێژوو، مێتافیزیك (لەدەرەوەی سروشت)، جوانناسی، ڕەوشت، کۆمەڵگە، ئابووری و سیستەمی جیهانی.[٦]

گەشەکردن[دەستکاری]

ئەم جوڵانەوانەی ناو ئیسلام هەوڵ دەدەن چاکسازی لە تێگەیشتنی موسوڵمانان بکەن لەسەر ئیسلام نەك جیاکردنەوەی موسوڵمانان لە ئیسلام. بەم شێوەیە باوەڕیان بە بنەما سەرەکییەکانی ئیسلامە وەك (العقيدة الإسلامية) و (أركان الإسلام). موسوڵمانە ئازادڕەوەکان باوەڕیان وایە کە ڕوانینەکانیان تەواو ڕێکە لەگەڵ وانەکانی ئیسلام دا و جیاوازی سەرەکیان لەگەڵ موسوڵمانێکی خۆپارێزدا لەسەر جێبەجێ کردنی بنەما سەرەکیەکانی ئیسلامە لە شێوە ژیانی نوێ دا.[٧]

موسوڵمانە ئازادڕەوەکان جەخت لە لێکدانەوەی تاکەکەسی دەکەنەوە بۆ قورئان و ڕەوشت لە جێگەی جەخت کردنەوە لە لێکدانەوەی وردی قورئان. ئەم بۆچوونە پێشینەی هەیە لە دابونەریتی سۆفی و ئیسلامی سۆفی دا.[٨][٩]

ئەم ڕوانگە چاکسازیە وای لە موسوڵمانە ئازادڕەوەکان کرد ڕەخنە لە زۆربەی کارەکانی موسوڵمانە توندڕەوەکان بگرن بەتایبەتی کردەوەی تیرۆرستی (تۆقاندن). ئەو ڕەخنە و ناڕەزاییە نەرمانەی موسوڵمانە ئازاڕەوەکان زۆرجار دووچاری هێرش بۆتەوە لەلایەن ڕەخنەگرە ڕۆژئاوایەکان (زۆر بەدیاریکراوی ئەو ڕۆژئاواییانەی جەخت لە بوونی "ململانێی شارستانیەکان" دەکەنەوە.)

بۆچوونەکان[دەستکاری]

موسوڵمانە ئازادڕەوەکان جەخت دەکەنەوە لەوەی کە بنەماکانی ئازادڕەوەکان ناکۆکۆییان نییە لەگەڵ بنەماکانی ئیسلام دا بەوەی کە ئازادڕەوەکان پەیڕەوەی ئەمانە دەکەن:

  • ئازادی باوەڕ کە ئیسلامیش ئاماژەی پێ دەکات لە سورەتی (الإسراء) دا:

وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ

  • هەروەها لە سورەتی (الكهف) دا:

وَأَرْسَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَسُولًا وَكَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا (٧٩) مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ وَمَنْ تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا (٨٠)

  • وە لە سورەتی (النساء) دا:

رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِكُمْ إِنْ يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ أَوْ إِنْ يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا (٥٤)

  • لە سورەتی (الإسراء) دا:

وَبِالْحَقِّ أَنْزَلْنَاهُ وَبِالْحَقِّ نَزَلَ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا مُبَشِّرًا وَنَذِيرًا (١٠٥) وَقُرْآَنًا فَرَقْنَاهُ لِتَقْرَأَهُ عَلَى النَّاسِ عَلَى مُكْثٍ وَنَزَّلْنَاهُ تَنْزِيلًا (١٠٦) قُلْ آَمِنُوا بِهِ أَوْ لَا تُؤْمِنُوا إِنَّ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ مِنْ قَبْلِهِ إِذَا يُتْلَى عَلَيْهِمْ يَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ سُجَّدًا (١٠٧)

  • ئازادی بیرکردنەوە و لە ئیسلام دا ئاماژەی پێکراوە لە سورەتی (النحل) دا:

ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (١٢٥)

  • لێبووردەیی کە لە ئیسلام دا ئاماژەی پێکراوە لە سورەتی (الشورى) دا:

وَجَزَاءُ سَيِّئَةٍ سَيِّئَةٌ مِثْلُهَا فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ (٤٠) وَلَمَنِ انْتَصَرَ بَعْدَ ظُلْمِهِ فَأُولَئِكَ مَا عَلَيْهِمْ مِنْ سَبِيلٍ (٤١) إِنَّمَا السَّبِيلُ عَلَى الَّذِينَ يَظْلِمُونَ النَّاسَ وَيَبْغُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٤٢) وَلَمَنْ صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَلِكَ لَمِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ (٤٣)

  • ڕێز لە شکۆمەندی مرۆڤ کە لە ئیسلام دا ئاماژەی پێکراوە لە سورەتی (لأسراء) دا:

وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آَدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا (٧٠)

  • مسۆگەرکردنی مافی مرۆڤ کە لە ئیسلام دا ئاماژەی پێکراوە لە سورەتی (النساء) دا:

وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا (٢٩) وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ عُدْوَانًا وَظُلْمًا فَسَوْفَ نُصْلِيهِ نَارًا وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا (٣٠)

  • ئازادی دەربڕین کە لە ئیسلام دا ئاماژەی پێکراوە لە سورەتی (النساء) دا:

المساواه بين الجميع ويقرها الإسلام في قولة: يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ (سورة الحجرات)

  • ئازادی نێوانی هەمووان کە لە ئیسلام دا ئاماژەی پێکراوە لە سورەتی (الحجرات) دا:

يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ

  • یەکسانی لەبەردەم یاسا کە لە ئیسلام دا ئاماژەی پێکراوە لە سورەتی (النحل) دا:

وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُمْ بِهِ وَلَئِنْ صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌ لِلصَّابِرِينَ (١٢٦)

  • بێ لایەنی لەبەردەم هەموو چینەکانی کۆمەڵگە کە لە ئیسلام دا ئاماژەی پێکراوە لە سورەتی (ص) دا:

سَمَّاعُونَ لِلْكَذِبِ أَكَّالُونَ لِلسُّحْتِ فَإِنْ جَاءُوكَ فَاحْكُمْ بَيْنَهُمْ أَوْ أَعْرِضْ عَنْهُمْ وَإِنْ تُعْرِضْ عَنْهُمْ فَلَنْ يَضُرُّوكَ شَيْئًا وَإِنْ حَكَمْتَ فَاحْكُمْ بَيْنَهُمْ بِالْقِسْطِ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (٤٢) سورة المائدة وأيضا: إِذْ دَخَلُوا عَلَى دَأوُودَ فَفَزِعَ مِنْهُمْ قَالُوا لَا تَخَفْ خَصْمَانِ بَغَى بَعْضُنَا عَلَى بَعْضٍ فَاحْكُمْ بَيْنَنَا بِالْحَقِّ وَلَا تُشْطِطْ وَاهْدِنَا إِلَى سَوَاءِ الصِّرَاطِ (٢٢) سورة ص. وأيضا: يَا دَأوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاكَ خَلِيفَةً فِي الْأَرْضِ فَاحْكُمْ بَيْنَ النَّاسِ بِالْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ الْهَوَى فَيُضِلَّكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ إِنَّ الَّذِينَ يَضِلُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا نَسُوا يَوْمَ الْحِسَابِ (٢٦)

بۆچوونە سەرەکیەکان[دەستکاری]

بنەما پەسەندکراوەکان بەشێوەیەکی گشتی لەلایەن موسوڵمانە ئازادڕەوەکان، ئەمانەن:

  • سەربەخۆیی تاکەکەس لە شیکردنەوەی قورئان و فەرمووە.[٨][٩]
  • پشکنینێکی چالاکانتر و تێکەڵاوتر بۆ دەقە ئایینیەکان لەجێی لێکۆڵینەوە ئیسلامیە باوەکان.
  • یەکسانیەکی تەواو و بط خەوشی نێوان ئافرەت و پیاو لە هەموو لایەنەکانی ژیان دا.
  • کراوەییەکی زیاتر بە بەراورد بە ڕەوتە خۆپارێزەکە بەتایبەتی لە بابەتەکانی گومرك، خۆگۆڕین، مامەڵە گشتییەکان و شێوازی ڕیش.
  • هەوڵ بۆ دیارکردن و لێک جیاکردنەوەی ڕاست و هەڵە بەهانابردن بۆ سروشت.

بابەتە جێ باسەکان[دەستکاری]

بە درێژای سەدەی نۆزدەهەم و بیستەم بەهۆی گۆڕانە نۆێکانی کۆمەڵگە و زیادبوونی پێشبینیەکان موسوڵمانە ئازادڕەوەکان بڕیاریان دا بە دووبارە شیکردنەوەی قورئان. ئەمە تەنها ئەو موسوڵمانانەی دەگرتەوە کە لە دەرەوەی وڵاتە ئیسلامیەکان دا دەژیان،[١٠] و ئەو موسوڵمانانە خۆیان بە (ئازادڕەوەکان، پێشکەوتووخوازەکان یان چاکسازیخوازەکان) ناودەنێنن. لە جیاتی ئەوەی کە ئازادڕەوەکان کارنامەیکی دیاریکراویان هەبێت و لەسەری برۆن، ئەم دەستانە چەندین مەرج و بۆچوونیان هەیە کە لەگەڵ شیکردنەوە باوەکانی موسوڵمانە خۆپارێزەکانی ناوچە جیاوازەکان دا ناگونجێت. هەرچەندە ڕێکەوتنێکی تەواو نییە لە نێوان بۆچوون و دیگەی موسوڵمانە ئازادڕەوەکان دا بەڵام لەسەر هەندێك بابەت ڕێکدەکەون و تەبان، ئەوانیش بریتیین لە: ١- دووبارە شیکردنەوەی قورئان (الاجتهاد)

  • موسوڵمانە ئازادڕەوەکان زۆرجار پشت نابەستن بە شیکردنەوە باوەکانی قورئان کە زۆر بە خۆپارێزانەی دەزانن و ئەو شیکرنەوانەیان پێ پەسەندترە کە توانای زیاترە لەگەڵ کۆمەڵگەی نوێ دا بگونجێت. زۆرێک لە موسوڵمانە ئازادڕەوەکان ڕەتی دەکەنەوە بۆ داڕشتنی یاسا ئیسلامیەکان لە خوێندنەوە وردەکانی تەنها یەك ئایەتی قورئان دا. وای دەبینن کە ئەگەر بینینێکی گشتگیر بکرێت بۆ ڕۆشنبیری عەرەبی سەدەی حەوتەم ئەوا ئەو شێوازی ڕونکردنەوە وردانە ڕەت دەکرێنەوە.
  • موسوڵمانە ئازادڕەوەکان زۆرجار گومان دەکەن لەسەر ڕێژەی پشت پێ بەستن و جێبەجێ کردنی فەرموودەکانی پەیامبەر کە زۆربەی یاسا ئیسلامیە باوەکان لەسەر فەرموودەکان دانراون لەجیاتی ئەوەی لەسەر دەقی قورئان دابنرێت ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە بۆشایی گەورە هەیە لە پشتڕاست کردنەوەی دروستی و سەرچاوەی فەرموودەکان. هەروەک چۆن بۆشاییەکی یەکجار زۆر هەیە لە بابەتی یاسایی، خێزانی و چەندەهای تر.

٢- یاساکانی مرۆڤ

  • زۆربەی موسوڵمانە ئازاڕەوەکان باوەڕیان وایە ئیسلام هانی یەکسانی تەواو و ڕەها دەدات لە نێوان تەواوی مرۆڤایەتی دا و ئەوەش یەکێکە لە چەمکە سەرەکیەکان، بۆیە پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ جێی نیگەرانییەکی گەورەیە بۆ زۆربەی ئازادڕەوەکان.[١١] زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەکان پەیمانامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤیان واژۆکردووە بەڵام کاریگەری ئەم پەیامنامە نێودەوڵەتیانە زۆر سنووردارە لە سیستەمی یاسایی ناوخۆی وڵاتەکان دا.[١٢]
  • زۆرێك لە موسوڵمانە ئازادڕەوەکان ڕەتی شیکردنەوە باوەکانی یاسادانانی ئیسلامی دەکەنەوە کە ڕێگە دەدات بە (ملك اليمين) و کۆیلایەتی. وای دەبینن کە کۆیلایەتی دژی بنەما ئیسلامیەکانە کە لەسەر یەکسانی و دادوەری دامەزراوە و ئایەتەکانی (ملك اليمين) و کۆیلایەتی هیچیان ناتوانرێت جێبەجی بکرێت بەهۆی گۆرانی کات و سەردەمەوە.[١٣][١٤]

٣- بۆچوونی یەکسانی نێوان ژن و پیاو

  • پێگەی ئافرەت لە ئیسلام دا، پێگە باوەکانی هەردوو ڕەگەز لە ئیسلام و مافی ئافرەت لە ئیسلام کۆمەڵێک بابەتی سەرەکین کە موسوڵمانە ئازادڕەوەکان دەیانەوێت چارەسەر و پشتگیری بکەن.
  • موسوڵمانە ئازادڕەوەکان زۆرجار ڕەخنە لە لێکدانەوە باوەکانی یەکسانیی ئیسلام دەگرن کە ڕێگە دەدات بە پیاوان چەند ژنێک بخوازن بەڵام ڕێگە نادات بە ژنان چەند پیاوێک بخوازن. پێچەوانەی ئەو بۆچوونە بڵاوکراوەیە کە گوایە موسوڵمانە ئازادڕەوەکان لەگەڵ فرە ژنیدان، موسوڵمانە ئازادڕەوەکان بانگەشەی ڕەتکردنەوەی فرەژنی و فرە پیاوی دەکەن بە هەموو جۆرێك.
  • زۆربەی موسوڵمانە لیبڕاڵەکان باوەڕیان بەوە هەیە کە ژن دەتوانێت وڵات بەڕێوەبەرێت و پێویست ناکات لە کۆمەڵگەدا ژن لە پیاو جیا بکرێتەوە.[١٥] وە هەندێک لە موسوڵمانە نەریتیەکانیش پەسەندی دەکەن کە ژن وەک فەرمانڕەوای دەوڵەت کاربکات بەڵام بە مەرجێ ئەرکەکەی ماڵەوەی لەبیر نەکات بەرامبەر بە خێزانەکەی.
  • هەندێک لە موسوڵمانە ئازادڕەوەکان پەسەندی دەکەن کە ئافرەت لە کۆمەڵەیەکی تێکەڵاودا نوێژ و نزا بکات لە جیاتی ئەوەی لە شوێنێکی تایبەت بە ئافرەتان دا نوێژ بکات (ئەو شوێنە تایبەتە چ مزگەوت بێت یان شوێنی تایبەتی بێت لە دوای پیاوانەوە یان شوێنێکی جیاواز لە پیاوان بێت) و ئەم بابەتە هێشتا یەکلای نەبۆتەوە و جێی مشتوومڕە.[١٦]
  • هەندێک لە ئافرەتە موسوڵمانەکان ڕەتی دەکەنەوە جلی باوی ئافرەتان بپۆشن کە ناسراوە بە (الحجاب) لەسەر ئەو بنچینەیەی کە هەر جلکێکی داپۆشراو پەسەندکراوە لەلایەن ئیسلامەوە بۆ ژن و پیاو. وە هەندێکی تر هەن کە (الحجاب) پەسەند دەکەن و بەکاردەهێنن بە باوەڕی ئەوەی کە بینینی هەوەسبازی کەم دەکاتەوە بۆیان و یارمەتیدەرە کۆمەڵگە وەك مرۆڤی ئاسایی تەماشایان بکات لە جیاتی ئەوەی وەك ئامرازێکی لەزەتی سێکسی تەماشایان بکەن. لەگەڵ ئەوانەش دا هەندێکی تر هەیە بەکاری دەهێنن وەک نیشانەیەك کە هەم موسوڵمانن و هەم ئافرەتن.

٤- سیکۆلاریزم (عەلمانییەت)

  • زۆربەی موسوڵمانە ئازادڕەوەکان پشتگیری بیرۆکەی نوێی دیموکراسی سیکۆلار (عەلمانی) دەکەن کە ئایین و دەوڵەت لەیەك جیا دەکاتەوە و دژی بیرۆکەی ئیسلامی سیاسین.[١٧]
  • بوون یان پەیڕەوکردنی یاسای ئیسلامی جێی پرسیار و گومانە لەلای زۆربەی لیبڕاڵیەکان. گفتووگۆکانیان زۆرجار بەندە لەسەر گۆراوەکانی بیردۆزەکەی (المعتزلة) کە قورئان دروستکراوی خودایە بۆ بارودۆخێکی دیاریکراو لە سەردەمی سەرەتایی کۆمەڵگەی ئیسلامی و دەبێت مێشك، بیروهۆش و بیربێژی بەکاربێهێنرێت بۆ جێبەجێ کردنی لەسەر دەقە نوێیەکان.

٥- پەسەندکردن (لێبووردەیی) و ناتوندوتیژی

  • پەسەندکردن بنەمایەکی دیکەی سەرەکییە لەلای موسوڵمانە ئازادڕەوەکان، کە زۆرجار هاوڕان لەگەڵ گفتووگۆی نێوان ئایینەکان و چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی نێوان کۆمەڵگەگان، وەک جولەکەکان، مەسیحیەکان، هیندۆسەکان و ڕێبازە جۆراوجۆرەکانی ناو ئیسلام.[١٨]
  • موسوڵمانە ئازادڕەوەکان زیاتر پەسەندکەری بیرۆکەی (الجهاد) وەك "شۆرشی ناوخۆی رۆح" لە جیاتی (الكفاح المسلح - جەنگاوەری چەکدار). بیرۆکەی دژە توندوتیژی بیرۆکەیەکی بەربڵاو و زاڵە لە ئیسلام و ئازادڕەوی دا کە لە سورەتی (الحج) لە قورئان دا ئاماژەی پێکراوە " أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ ".

٦- پشت بەستن بە لێکۆڵینەوەی زانستی و سیکۆلاری موسوڵمانە ئازادڕەوەکان گومانیان هەیە لە دروستی زانیاری و زانستە ئیسلامیەکان (بەوانەشی کە ناویان ئابووری ئیسلامی و زانستی ئیسلامە)، ئەوان بە جیاواز دەیبینن لە زانیاری و زانستە سەرەکییەکان کە دەکرێت لێکۆڵینەوەی زانستی بۆ بکرێت. هۆکاری ئەم بۆچونە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە زۆربەی ئیسلامیە لیبڕاڵیەکان خۆیان سیکۆلارن (عەلمانیین) و ئامادەگییەکی زیاتریان هەیە بۆ متمانەکردن بە ڕەوتی زانستی وە چاپکردن و بڵاوکردنەوەی ئەو گۆڤارانە تەنها بە هەنگاوێکی پروپاگەندە و نادروست دەزانن لەلایەن موسوڵمانە خۆپارێز و موسوڵمانە سیاسیەکانەوە.[١٩]

جووڵانەوەکان[دەستکاری]

ئیسلامی نادەسەڵاتدار:
١- لە ئەمریکای باکوور

  • موسوڵمانە پێشکەوتووخوازەکان.
  • جوڵانەوەی "خەڵکانی بیرکەرەوە".
  • یەکێتی موسوڵمانانی کەنەدا.
  • کۆنگرەی ئیسلامی کەنەدا.
  • یەکێتی موسوڵمانانی پێشکەوتووخواز.

٢- لە ڕوسیا و یەکێتی وڵاتە سەربەخۆکان

  • جوڵانەوەی نوێبوونەوە لە یەکێتی وڵاتە سەربەخۆکان.
  • ڕێکەوتنامەی موسوڵمانەکان.

٣- لە ئەورووپا موسوڵمانە چاکسازیخوازەکانی بەڕیتانیا.

ڕەخنەکان[دەستکاری]

  • ئەندامی لیژنەی هەمیشەیی فەتوادان (شێخی سعودی، ساڵح بین فەوزان بین عەبدوڵا فەوزان) فەتوای دا لەسەر ئازادڕەوی (لیبڕالیزم) لە حوزەیرانی ٢٠٠٧ دا و دەڵێت:

"موسوڵمان خۆی بەدەستەوەداو بۆ خودا بۆ تاکپەرستی، پەیمانی داوە بە گوێڕایەڵی کردنی، بێتاوانە لە هاوەڵ پەیداکردن بۆ خودا و ئەو کەسانەی وا دەکەن، ئەوەی جۆرە ئازادییەکی دەوێت کە تەنها یاسای (ئازادی تەواو) بەسەریدا دەچەسپێت، ئەوەی فەرمانڕەواییەکی نەفامانە و داگیرکەرانەی دەوێت، ئەوا ئەو کەسە یاخییە لە یاسای خودا و موسوڵمان نییە. ئەوەی جیاوازی نێوان موسوڵمان و کافر ڕەت دەکاتەوە کە لە ئایین دا باس کراوە و داواکاری ئازادییەکە بەبێ هیچ سنووردارکردنێکی ئایینی (الشريعة إسلامية)، بەبێ یاسا تایبەتەکانی ئافرەت و فەرمانی چاکە کردن و دوورکەوتنەوە لە خراپە و ڕەوابوونی جەنگ کردن لە پێناو خودادا ئەوا لە ئیسلام لایداوە و موسوڵمان نەماوە، لە خودا داپاڕێینەوە بۆ لێخۆشبوون. وە ئەوەی دەڵێت "موسوڵمانی ئازادڕەو" نابەجێیە و دەبێت داوای تۆبە (لێخۆشبوون) لە خودا بکات لەسەر ئەو بۆچوونانە بۆی بەدروستی ببێتە موسوڵمان."[٢٠]

  • ڕەوتی ئیسلامییە خۆپارێزەکان پێیان وایە کە:

دەستەواژەی "موسوڵمانی ئازادڕەو" دروستکراوی "ڕۆژاوا"یە و لە ڕاستی دا ئەو جۆرە ناونانە بوونی نییە و ئەوانەشی ئەو بۆچونانەیان هەیە "لە بنەما سەرەکیەکانی ئایینی ئیسلام دوورکەوتونەتەوە لەژێر کاریگەری جیهانی ڕۆژئاوادا".

  • ئەوانەی تریش بەم شێوەیە دەیبینن:

ئەوانەی خۆیان ناوناوە ئیسلامی ئازادڕەو بەرهەمێك یان بۆچونێکی نوێیان نییە، چونکە ئازادی و مافەکانی تاکەکەس لە یاساکانی ئایینی ئیسلام دا باس کراوە. ئەوان دەیانەوێت بەهۆی بانگەشەکانیانەوە بۆ ئازادی بیروڕا و دەربرین لە یاساکانی ئایینی ئیسلام (الشريعة) وەرگەرێن و هەڵەکانی موسوڵمانان بەکاربهێنن بۆ خزمەت کردن بە بۆچونەکانی خۆیان.

موسوڵمانە ئازادڕەوەکان[دەستکاری]

  • ئەحمەد قەبانچی.
  • جەمالەدین ئەفغانی.
  • محەمەد عەبدە.
  • ئەحمەد لوتفی سەید.
  • عەبدولڕەحمان کەواکیبی.
  • جەمال بەنا.
  • نەسر حامد ئەبوزەید.
  • ئەیاد جەمالەدین.
  • ئەیاد رەکابی.
  • سەعد زەغلول.
  • تەها حسێن.
  • فەرەج فەودە.
  • ئەحمەد سوبحی مەنسور.
  • خالید مونتەسر.
  • عەلی عەبدولڕەزاق.
  • خەلیل عەبدولکەریم.
  • دەریە شەفیق.
  • ماجد سەڵاحەدین.
  • تارق حەجی.
  • عەبدولهادی خەواجە.
  • رەزا ئەسڵان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Finally: Muslims Speak Out Against Jihad". Accuracy In Media. Archived from the original on 31ی Marchی 2019. Retrieved 22 March 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Safi, O: "Progressive Muslims", One World: Oxford, 2003.
  3. ^ Averroes Foundation July 9, 2006 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Aslan, R: No god but God, Random House, 2005.
  5. ^ Muslim Council of Britain June 7, 2008 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Tawhid". Retrieved 22 March 2015. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Aslan, Reza (2005). No god but God. Random House Inc. p. ١٥٣. ISBN 978-1-58836-445-6. By the ninth and tenth centuries...
  8. ^ ئ ا "John Carter Brown Library Exhibitions – Islamic encounters". Retrieved October 30, 2012.
  9. ^ ئ ا "Ahmed, K. S. "Arabic Medicine: Contributions and Influence". The Proceedings of the 17th Annual History of Medicine Days, March 7th and 8th, 2008 Health Sciences Centre, Calgary, AB" (PDF). Retrieved October 30, 2012. ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ Sarrió, Diego R. (2015). "The Philosopher as the Heir of the Prophets: Averroes's Islamic Rationalism". Al-Qanṭara. ٣٦ (١): ٤٥–٦٨. doi:10.3989/alqantara.2015.002. ISSN ١٩٨٨-٢٩٥٥. {{cite journal}}: Check |issn= value (help) p.48
  11. ^ Abdel Wahab El Messeri. Episode 21: Ibn Rushd ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Everything you wanted to know about Islam but was afraid to Ask, Philosophia Islamica.
  12. ^ Fauzi M. Najjar (Spring, 1996). The debate on Islam and secularism in Egypt 2010-04-04 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., Arab Studies Quarterly (ASQ).
  13. ^ Averroes (2005). Averroes On Plato's Republic. Translated by Ralph Lerner. Cornell University Press. p. xix. ISBN 0-8014-8975-X.
  14. ^ Fakhry, Majid (2001). Averroes (Ibn Rushd) His Life, Works and Influence. Oneworld Publications. p. ١١٠. ISBN 1-85168-269-4.
  15. ^ Nicola Missaglia, "Mohamed Abed Al-Jabri's new Averroism"
  16. ^ Vatikiotis, P. J. (1976). The Modern History of Egypt (Repr. ed.). ISBN 978-0297772620. p. 116
  17. ^ Gelvin, 133-134
  18. ^ Cleveland, William L. (2008)"History of the Modern Middle East" (4th ed.) pg.93.
  19. ^ Galvin 160-161
  20. ^ Ahmed H. Al-Rahim (January 2006). "Islam and Liberty", Journal of Democracy 17 (1), p. 166-169.