جۆن لۆک

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
جان لاک
لەدایکبوون جان لاک
٢٩ی ئابی ١٦٣٢
سامێرسێنت، بڕیتانیا
مەرگ ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٧٠٤
ئێسێکس، بڕیتانیا
پیشە فەیلەسووفی سەدەی ١٧ی زایینی
واژۆ

جۆن لۆک (لەدایکبووی ٢٩ی ئابی ١٦٣٢ - مردن ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٧٠٤) کە بەگشتی بە باوکی لیبرالیزم ناسراوە، فەیلەسووف و فیزیکزانی ناوداری ئینگلیزی و یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکان لەسەر بیرۆکەکانی سەردەمی ڕووناکبیری بوو. وەک یەکێک لە یەکەمین بڕوادارانی ئەزموونباوەڕی لە بەڕیتانیا دەناسرێت بە ڕێڕەوی لە فڕانسیس بەیکن؛ و ھەرووھا کەسایەتییەکی گرینگ بووە بۆ تیۆریای بەڵێنە کۆمەڵایەتییەکان. کاریگەریی ھەبوو لە سەر تیۆری ماریفەتناسی و فەلسەفەی ڕامیاری. نووسراوەکانی کاریگەری ھەبوو لە سەر واڵتەر و ڕۆسۆ و کۆمەڵێک لە ڕووناکبیرانی سکۆتلەندی و ھەروا شۆڕشگێڕانی ئەمەریکی. کاریگەرییەکەی لەسەر کۆمارخوازی و لیبرالیزم لە بەڵگەنامەی سەربەخۆیی ئەمەریکادا دەبینرێت. یەکێ لە کارە گرنگەکانی جۆن لۆک گرنگی دان بە وێژەی منداڵانە.

دەربارەی هزر[دەستکاری]

لۆک لە کتێبی 'وتارێک دەربارەی تێگەشتنی مرۆڤ'دا، بەشی دوو خاڵی دوودا ئەڵێ: "بیرۆکە لە دوو سەرچاوەوە دێ، هەستکردن و تێڕامان"، هەستکردن واتە sensation و تێڕامانیش مەبەست reflectionی ئینگلیزیە. دواتر لە خاڵی چواری هەمان بەشدا زیاتر لەسەر تێڕامان ئەڕوات، چونکە هەستەکان تا ڕادەیک ڕوونن، وە ئەڵێ "سەرچاوەیەکی تریان کردارەکانی ناو مێشکمانن"، مەبەستی لە کردارەکانی مێشک ئەو تێڕامانەیە کە لە دوای دروستبوونی "بیر"ێکەوە تێگەشتنی زیاتری بۆ ئەکرێ لەلایەن مێشکەوە.[١]

نوسراوەکانی[دەستکاری]

  • نامەیەک دەربارەی لێبوردەیی - 1689
    • نامەی دوەم دەربارەی لێبوردەیی - 1690
    • نامەی سێیەم دەربارەی لێبوردەیی - 1692
  • دوو توێژینەوە لەسەر دەوڵەت - 1689
  • ‌ وتارێک دەربارەی تێگەشتنی مرۆڤ - 1690
  • هەندێ بیرۆکە دەربارەی پەروەردە - 1693

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. جۆن لۆک، وتارێک دەربارەی تێگەشتنی مرۆڤ. ئەلیز. هۆڵت چاپی 1700. کتێبی دوو (بەشی بیرۆکە)