دەیڤد ھیووم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هیوم

دەیڤد ھیوم (ماوەی ژیان: ٧ی ئایاری ١٧١١ تاکوو ٢٥ی ئابی ١٧٧٦) فەیلەسووف و مێژوونووس و ئابووریزانی سکۆتلاندی بوو، دەیڤد کاریگەر بوو بە جۆن لۆک،[١] ھیووم سەر بە ڕێبازی لیبرالیزمی کۆن بووە.[٢][٣][٤]

ژیان[دەستکاری]

دیڤید ھیووم فەیلەسوف و ئابووریزان و مێژوو نووسێکی سکۆتلاندی بووە و کەسایەتیەکی گرنگ بووە لە فەلسەفەی ڕۆژاوا و مێژووی ئیسکتلەندا، لە ٢٦ نیسانی ساڵی ١٧١١ لە سکۆتلاند لەدایک بووە، کە تەمەنی گەیشتۆتە ٣ ساڵان باوکی کۆچی دوایی کردووە، ساڵی ١٧٢٢ لەتەمەنی ١١ ساڵیدا پەیوەندی بە قوتابخانەی ئەدنبرەوە کردووە و فەلسەفەی سروشتی خوێندووە، بۆ ماوەیەکی کەم کاری بازرگانێتی کردووە و دواتر وازی لێی ھێناوە.

دیڤید ھیووم سەرەتا وەکو مێژوو نووس ناوبانگی دەرکردووە و وەکو سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ مێژووی ئینگلیز پشتیان بە کتێبە بەناوبانگەکەی مێژووی ئینگلتەرا بەستووە، یەکەم فەیلەسوف بووە لە سەدەی نوێدا فەلسەفەی سروشت بڵاوبکاتەوە و ئەوەی ڕەتکردۆتەوە کە مێشکی مرۆڤ کۆپیکراوێکی بچووکی مێشکی خواوەندبێت و پێی وابووە کە جیھان بەدەستی مرۆڤەوەیە و ھەموو ئاینەکانی بە مەسیحیەتیشەوە ڕەتکردۆتەوە.

فەلسەفەکەی ھیووم بڕوای بە بیرکردنەوەی فەلسەفی نەبووە، بەڵام پێی وابووە کە لە دەرئەنجامی شارەزایی زانستێکی نوێ ھێتە ئاراوە و شارەزاییش تەنھا لەرێگای عەقڵەوە دەبێت، ھەروەھا پێی وابووە شارەزایی ھەموو تاکە کەسێک تەنھا لەڕێگای ھەست و عەقڵەوەیە، بڕواشی وابووە کە جیھانێک ھەیە لەدەرەوەی ھەستی مرۆڤەوە. لەنێوان ساڵانی ١٧٦٣ بۆ ١٧٦٦ ھیووم وەکو سکرتێری باڵیۆزخانەی ئینگلیز لەپاریس کاری کردووە و بەناوبانگترین فەیلەسوفە فەرەنسیەکانی ناسیوە، لەساڵی ١٧٦٧ بۆتە یارەدەری یەکێک لەوەزارەتەکانی فەرەنسا، ساڵی ١٧٦٩ گەڕاوەتەوە بۆ ئەدنبەرەی شوێنی لەدایک بوونی لە ئیسکتلەندا و تادوا ژیانی لەوێ ماوەتەوە و لە ٢٥ ئابی ساڵی ١٧٧٦ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 9ی Julyی 2014. Retrieved 2ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 2ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ http://www.youtube.com/watch?v=b3u5B-iQRM4
  4. ^ http://thinkmarkets.wordpress.com/2011/05/07/david-hume-and-friedrich-hayek-classical-liberal-giants/
  • ویکیپیدیای عەرەبی