شارستانی قوروە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە قوروە (شارستان)ەوە ڕەوانە کراوە)
Jump to navigation Jump to search
شارستانی قوروە
Ghorveh County
شھرستان قروە - قوروە بؤلگەسی
جێگەی لە پارێزگای کوردستاندا
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای کوردستان
دەسەڵات
 • ڕاژۆرپەروێز کولانی
ڕووبەر
 • شارستان٣٢٣٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٢٤٨ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٩١٥ مەتر (٦٬٢٨٣ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • شارستان١٤٠١٩٢
 • شاری
٧٨٢٧٦
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کەڵھوڕی و سۆرانیئازەری
 • ئایینئیسلام(شیعە و سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٤٤١
وێبگەفەرمانداری قوروە

شارستانی قوروە یان قەزای قوروە یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کوردستانە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ناوەندەکەی شاری قوروەیە لە نێوان دوو شاری ھەمەدان و سنە دەکەوێتە ٨٧ کیلومتری خۆرھەڵاتی سنە و ٧٦ کیلومتری خۆراوای ھەمەدان. مەودای ھەتا تاران ٤٢٠ کیلومترە.[١]

جوگرافیای ناوچەی قوروە[دەستکاری]

شارستانی قوروە بە ڕوبەری ٣٢٣٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە کەوتووتە باشووری ڕۆژھەلاتی پارێزگای کوردستان و ھاوسنوورە لە گەڵ پارێزگاکانی ھەمەدان لە ڕۆژھەلات و کرماشان لە باشوور؛ و قەزاکانی بیجار لە باکوور و دێولان لە ڕۆژاوا. ئەم شارستانە لە چوار بەخش (ناحییە) ی ناوەندی/تەرواڵ (سرێش ئاوا)/دڵوەران (دڵبەران)/ چەرداوڕی (دزە) پێک ھاتووە.

ناوەندی شارستان شاری قوروەیە. لە ٨٧ کیلومتری سنە و٧٩ کیلۆمەتری ھەمەدان. ٩٠کیلۆمەتری بیجاڕو٨٦ کیلۆمەتری سونقوڕ کولیایی و٣٢کیلۆمەتری دێولان دایە.

ئەم ناوچەیە زیاتر دەشتە و تەختایی و لای باشووری زنجیرە چیاکانی بەۆر وپەریشانە وبەرزترین لووتکەکانێ بریتین لە بەۆر بە بەرزایی ٣٢٥٠ مەتر لە ئاستی زەریاوەوە. پەریشان ٣١٦٢ مەتر و دەروازە ٣١٦٨ مەتر کە نۆ مانگ لە ساڵ بەفر لوتکەیان دادەپۆشێ.

ھەندێک لە چیاکانی تر ناویان بەم جۆرەیە:

قەڵوەز /خەفارخان /شووانە کەچەڵ /سیناوەن /خرسەرێ /ھەفت سواران / کۆلەوا /پەنجەلی /باش /لووجاڕ /کووچک چەرمێگ /براێم عەتار /کێوەرەش /بێ خەیرە / شانەوەرە /

دەشتەکان یان ھامارەکان بە جۆرەی خوارەوەن:

دەشتی چەرداوڕی.

دەشتی گەز گەز.

دەشتی قوروە یان جنیان.

دەشتی گەنجی.

کە بەرزایی ھەموویان لە ئا ستی زەریاوە زیاتر لە ١٨٠٠ مترە ھەر بەو ھۆیەش زستانی ساردە و ھاوینان فێنک. ڕێژەی بارانبارین لەم ناوچەیە دەگاتە ٣٨٠ میلیمتر لە ساڵ کەزیاتربەشێوازی بەفر لە وەرزی زستان وباران لە وەرزی پاییز و بەھارە.

ئاوەکانی ئەم شارستانە لە باشوور بەرەو باکوور دەڕوات

چۆمەکانی بریتین لە (چەم شوور) /(کوچکە ڕەشە) (تەڕوال) کەلە باکوور شارتانەوە دەچنە دەر و دەرژنە سپی ڕوو و زەریای کاسپین (خەزەر)

مێژووی ناوچە[دەستکاری]

لە سەردەمی دەوڵەتانی ئاسوور و مەد (ماد) بەم مەلبەندە کیشا سوو گوتویانە کە ھێشتا شوێنەواری مێژویەکانی لە گوندی قەسڵان و باقی شوێنەکان ناوچەکە دیارە.

پاش ھێرشی عەرەب بوتە بەشێک لە جبال.

لە ڕابردوودا بەو ناوچە ودوروو پشتی گوتوویانە «ئەلی شوکور» کە لە سەردەمی (کڵۆڵ بەیگی ئەردەڵان) لە ساڵی ٦٢٩ کۆچی مانگی بووەتە بەشێک لە ئیمارەتی ئەردەڵان کە بەو ناوچەیە گوتویانە ئەسپەندئاوا.

لە سەردەمی ئیمارەتی ئەمانوڵاخانی ئەردەڵان گوندی قەسڵان لە ٨ کیلومتری باکووری قوروە بۆ ماوەیک بوو بە ناوەندی ئیمارەتی ئەردەڵان.

ماوەیێکیش بەشێک بووە لە ئوستانی پێنجەم.

لە سالی ١٣٣٦ کۆچی ھەتاوی لەگەڵ ئیلاخ بوو بە فەرمانداری (قەزای) قوروە لە پارێزگای کوردستان کە لەم دواییدا لەیلاخ لە قوروە جیا بووتەوە و خۆی بووە بە قەزای دێولان (دێگۆڵان).

خەڵک و جەماوەر[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٦دا ١٩٦٩٧٢ کەس دانیشتووی ھەبووە. پاش ئەوەی کە ناحییەی لەیلاخ یان دێولان بوو بە قەزای جیاو لە قەزای قوروە ژمارە ی دانیشتووانی دابەزی کە بە پێی سەرژمێری لە سالی ٢٠١١ دا ١٣٦٩٦١ کەس دانیشتووی قەزای قوروە ن.

زمان و ئایین[دەستکاری]

زۆربەی خەڵکی ناۆچەکە کوردن کە بە شێوەزارەکانی کوردیی ناوەندی (زیاتر لە ڕۆژئاۆ) و کوردیی باشووری (زیاتر لە ڕۆژھەڵات) قەزاکە دەدۆێن. ھەروەھا خەڵکی شارۆچکەی قەلای ئەومەکی (قەلای عەبدوولمەلەکی) لە لای شاری قوروە بە شێوە زاراوەی ھەورامی دەدوێن.

زمانی تورکیش لە ھەندێک ناوچەی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم شارستانە ڕەواجی ھەیە. وەکوو خەلکی شارووچکەکان سرێش ئاوا و دڵوەران یان دڵبەران و گوندەکانی مالووجە و بەھارلوو و داشکەسان وەچەند بنەمالەیک لە نێو شار.

خەڵکی قەزای قوروە موسڵمان و لەسەر دو مەزھەبی سوننەی (شافعی) و شیعەی ئیمامین. ھەر بەوھۆیەیش پێکەوە ژیانی باشیان ھەیە. بەجۆرێک کە ناتۆانی جیاۆازیکی ئەۆتو لە نێوان یاندا ببینی.

کەسایەتییە ناودارەکان[دەستکاری]

ھەندێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی ناوچەی قوروە بریتین لە عەبدالباقی خان چەرداۆری جوانێکی خەڵکی گوندی سوڵچە لەناوچەی چەرداوڕی نێوان قووروە وھەمەدان لەسەردەمی مەشرووتە دژ بە دەوڵەت شەڕی کردووە. میرزادەی عێشقی کوری حاج ئەولقاسمی کوردستانی شاعێریکی سەردەمی ڕەزا شا. عەرەبعەلی شروە. نەقاشی ھاوچەرخ. ڕەزا ھدایەت نەقاشی.

ئابوور[دەستکاری]

ئابووری شارستانەکە زیاتر چاندن وکشتوکاڵە بەرھەمەکانی زیاتر گەنم، جۆ، پەتاتە، وێنجە، خەیار، تەماتە، کوولەکە و لوبیایە. ھەروەھا کانگای زۆری تێدایە وەکوو: زێڕ، ئانتیموان، ئاسن، سیلیس، بەردی مەڕمەڕ، کریستاڵ، چینی و گرانیت.

شۆێنە گەشتیارییەکان[دەستکاری]

حەمامی قەسلان لە شارەدێی قەسلان

تەپە یان گردی قەسلان

تەپەی وەینسار

تەپەمیری (تەپە مایی)

تەپەی پیرەژنە لە نزیک شاروچکەی دیزەج بە کوردی دزە

فەراد تەراش لە شارەدێ وەینسار

پردی فەرئاوا لە گوندی فەرھادئاوا

سەراوی قوروە لە باشووری شار

چیای بەور وپەریشان کە بۆ شاخەوانەکان جێگەیکی دڵ ڕفێنە.

کانی شاپەسەن لە داوینی چیای بەور کە لە ساڵی ١٠١٩ کۆچی شاعەباس سەفەوی بو شەڕ لەگەڵ ھەڵۆخان ئەردەلان لە دوواییشدا نادر شا ی ئەفشار وھەروەھا ناسرەدین شای قاجار ھاتوونەتە سەر ئەو کانییە. ھەر بەو ھۆیە شەوە بە شاپەسەن ناسراوە.

باوە گوڕگوڕ یان بابە گوڕگوڕ کە سەرچاوەیکی ئاوی گوگردییە و ئاتەشفشانیکی کۆنەووخامووشە بەجۆرێک ئاوی زەرد ڕەنگ تێکەلاوی گاز بە بونیکی ناخۆش کە ھۆکاری گوگردە لەزەوی دێتە دەرەوە بۆ ناخۆشی پێست باشە.

مەزارگەی ئیمام سەید جەلالەدین لە گوندی باوھ گوڕگوڕ

ھۆزوتایفەکان[دەستکاری]

ھۆزە کوردەکان قوروە برێتین لە جاف/ شێخ ئیسماعیلی و کولیایی و چەرداوڕۆ و گۆران تەمەڕتوو زە/ پرپێشە و گەرووس.

ھەروا لە تایفە تورکەکان بەھارلوو/ خۆاوەنەلی (خوودابەندەلو) ئە توانین ناۆبەرین.

دابەشی کارگێڕی[دەستکاری]

ناوچە گوندەوار شارۆچکە
ناوچەی ناوەندی شارستانی قوروە گوندەواری پەنجە عەلی باشوور
گوندەواری پەنجە عەلی باکوور
گوندەواری بەور
قوروە
ناوچەی دڵوەران گوندەواری دڵوەران
گوندەواری مالوجە
دڵوەران
ناوچەی تەرواڵ گوندەواری قسڵان
گوندەواری لەک
گوندەواری ئەلوزاغاج
سرێشاوا
ناوچەی چەرداوڕۆ گوندەواری چەرداوڕۆی ڕۆژھەڵات
گوندەواری چەرداوڕۆی ڕۆژاوا
دزە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەختیاری, سەعی (1393 ھەتاوی). جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. pp. ٤٣. ISBN 978-964-342-431-2. Check date values in: |year= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]