گوندەواری بەور
گوندەواری بەور
بەیر بەۆر | |
---|---|
دھستان بدر - Badr Rural District | |
وڵات | کوردستان ئێران |
پارێزگا | پارێزگای سنە |
شارستان | قوروە |
ناوچە | ناوەندی شارستانی قوروە |
گوندەوار | بەور |
ناوەند | وێھەج |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٦٠٣٢ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کەڵھوڕی و سۆرانی و هەورامی) |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
گوندەواری بەور لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە سێ گوندەواری ناوچەی ناوەندی شارستانی قوروە لە شارستانی قوروە، لە پارێزگای کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی وێھەجە.[١]
ناو
[دەستکاری]وشەی(بەور) ناوی لوتکەی کێوێکە لە زنجیرە کێوەکانی کوردستانی ناوەندی، کە لە باشووری ئەم گوندەوارەدا بەرەو خۆرھەڵات کشاوە، خەڵکی کوردی ناوچەکە پێی دەڵێن (بەور) واتای بەفر، لەبەرئەوەی زۆرینەی کاتەکانی ساڵ لوتکەی ئەم کێوە بەفری پێوەدەمێنێت و بە بەور ناوی کەوتووەتە سەر زمانان. بەڵام لە نووسراوە فارسییەکاندا بە ھەڵە یان بەتۆبزی (بەور)یان لێبووەتە (بەدر). وە ناوی ئەم گوندەوارە لە ناوی ئەم لوتکەی چیایەوە وەرگیراوە.
دانیشتووان
[دەستکاری]بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندەوارە (٦,٠٣٢) کەس و (٣,٢١٩)نێر و (٢,٨١٣)مێ و (١,٧١٧)خێزان پێکھاتووە.[٢] دانیشتووانی ئەم گوندەوارەیە لە کورد پێکھاتووە.
- دانیشتووانی ئەم گوندەوارە لە کورد پێکھاتووە:
جوگرافیا
[دەستکاری]گوندەواری بەور ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندەوارانە: [٤]
- لە باکوورەوە لەگەڵ گوندەواری قسڵان.
- لە باشوورەوە لەگەڵ گوندەواری باولە.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندەواری چەرداوڕۆی ڕۆژاوا.
- لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندەواری پەنجە عەلی باکوور.[٥]
دابەشی کارگێڕی
[دەستکاری]- سەرجەم دانیشتوانی گوندەکانی ئەم گوندەوارە کوردن.
لە (١٣) گوند پێکھاتووە:
- قەڵای ئەومەکی (ناوەندی پێشوو)
- وێھەج (ناوەند)
- ئاسەفاوا
- ھوریە
- خەناناوا
- تازاوای سەر ھوریە
- خڕێڵە
- دێوەزەن
- سەرتیپاوا
- سەنگیناوا
- شۆکراوا
- قاسماوا
- موشیراوا
- میناوای کێف
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- گوندەواری پەنجە عەلی باکوور
- گوندەواری پەنجە عەلی باشوور
- پێڕستی گوندەکانی شارستانی قوروە
- ناوچەی ناوەندی شارستانی قوروە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان (کوردی).
- ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١".
- ^ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا) (فارسی).
- ^ جەلالەدین شافیعی کورد. جوغرافیای تاریخی کوردستان (کوردی).
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا، وتاری «بدر»، ویکیپیدیای فارسی (٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧).
- وتارکان بە وەسف
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no map
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- ئەو پەڕانەی دابەشکردنی ستوون بەکاردێنن بە پارامەتری نەزاندراوەوە
- شارستانی قوروە
- پارێزگای کوردستان