لاوی
ڕواڵەت
| لاوی | |
|---|---|
| لێکۆڵینەوە لەلایەن | sociology of youth |
| بەرامبەر | elderly people |

لاوی یان گەنجی ماوەیەکی ژیانە، لەو ماوەیەدا بە کەسەکە دەوترێت لاو یان گەنج. بە گشتی بەو کاتە دەوترێت کە کەوتۆتە نێوان مناڵی و پیری.[١][٢] ئاسایی بە کەسانی ٢٠ تا ٤٠ ساڵان دەوترێت لاو. ئەم ماوەیە بە دەرکەوتنی ورە و توانا لە مرۆڤدا پێناسەکراوە، و ئەو کاتەیە کە تێیدا خاوەن لەشێکی ڕێکوپێکە، لەبەرەمەشە زۆر جار گەنجی بە قۆناغی بەرانبەر یان دژ بە پیری دادەنرێت. گەنجەکان چینی سەرەکیی زانکۆکان و کۆلێژەکان و قوتابخانە ئامادەیییەکان پێک دەھێنن. ئەو چینەن کە زۆرینەی دەستی کاریان پێکھێناوە.
لە کوردەواری و زۆربەی کۆمەڵگەکاندا، کاتێک کەسەکان دەگەن بە تەمەنی گەنجی، بەتایبەتی دوای تەواوکردنی خوێندنیان، کۆمەڵێ داوا و ئەرکیان دەکەوێتە سەر؛ لەوانە پەیداکردنی کار (بەتایبەتی بۆ کوڕان) و چوونە نێو ژیانی ھاوسەری.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکیپیدیای ئینگلیزی. ئاداری ٢٠١٦.
- ↑ "Youth" ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Macmillan Dictionary. Macmillan Publishers Limited. Retrieved 2013-8-15.
- ↑ «Youth». Merriam-Webster. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە لاوی تێدایە.