گوندەواری پەنجە عەلی باشوور
گوندەواری پەنجە عەلی باشوور | |
---|---|
دھستان پنجە علی جنوبی - Panjeh Ali-ye Jonubi District | |
وڵات | کوردستان ئێران |
پارێزگا | پارێزگای سنە |
شارستان | قوروە |
ناوچە | ناوەندی شارستانی قوروە |
گوندەوار | پەنجە عەلی باشوور |
ناوەند | قاملو |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٤٦٤٣ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کەڵھوڕی و سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
گوندەواری پەنجە عەلی باشوور لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە سێ گوندەواری ناوچەی ناوەندی شارستانی قوروە لە شارستانی قوروە، لە پارێزگای کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی قاملوە.[١]
ناو
[دەستکاری]ناوی ئەم گوندەوارە لە ناوی ( کێوی پەنجە عەلی) کە لە باشووری ئەم گوندەوارەدایە وەرگیراوە، لەبەرئەوەی ئەم کێوە خاوەنی پێنج لوتکەیە و شێوەی پەنجەی دەست دەنوێنێت، ناوی پەنجەی بەسەردا بڕاوە و لەبەرئەوەی (حەزرەتی عەلی) نیشانەی ڕاوەستان و ھێزە بە پەنجەی حەزرەتی عەلییان چوواندوە و ناویان ناوە (پەنجە عەلی).
دانیشتووان
[دەستکاری]بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندەوارە (٣,٣٣٦) کەس و (١,٧٢٢)نێر و (١,٦١٤)مێ و (١,٠٢٢)خێزان پێکھاتووە.[٢] دانیشتووانی ئەم گوندەوارەیە لە کورد پێکھاتووە.
جوگرافیا
[دەستکاری]گوندەواری پەنجە عەلی باشوور ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندەوارانە: [٤]
- لە باکوورەوە لەگەڵ گوندەواری ناوەندی دێولان.
- لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی سنقوڕ.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندەواری پەنجە عەلی باکوور.
- لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندەواری لەیلاخی باشوور.[٥]
دابەشی کارگێڕی
[دەستکاری]لە (١٠) گوند پێکھاتووە:
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- گوندەواری بەور
- گوندەواری پەنجە عەلی باکوور
- گوندەواری پەنجە عەلی باشوور
- پێڕستی گوندەکانی شارستانی قوروە
- ناوچەی ناوەندی شارستانی قوروە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان (کوردی).
- ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١".
- ^ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا) (فارسی).
- ^ جەلالەدین شافیعی کورد. جوغرافیای تاریخی کوردستان (کوردی).
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا، وتاری «پنجە علی جنوبی»، ویکیپیدیای فارسی (٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧).
- وتارکان بە وەسف
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no map
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- ئەو پەڕانەی دابەشکردنی ستوون بەکاردێنن بە پارامەتری نەزاندراوەوە
- شارستانی قوروە
- پارێزگای کوردستان