سەعید ئاقاخانی
سەعید ئاقاخانی | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نەتەوە | کورد |
پیشە | ئەکتەر، نووسەر، دەرھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٩٣–ئێستا |
ھاوسەر | گوڵرۆخ حەقیقی |
مناڵ(ەکان) | دەریا، خوورشید |
سەعید ئاقاخانی (لەدایکبووی ٢٣ی شوباتی ١٩٧٢، لە بیجاڕ) ئەکتەر، نووسەر و دەرھێنەری سینەما و تەلەڤیزیۆنی ئێرانە. ئاقاخانی دەرچووی شانۆ لە زانکۆی تارانە. لە ساڵی ١٩٩٣ەوە ھەتا ئێستا لە ٥٥ فیلم و سریاڵی تەلەفیزۆنیدا، دەوری بینیوە. سەعید ئاقاخانی چەندجارێک خەڵاتی سیمۆرغی بلوورینی وەرگرتووە.[١]
سەعید ئاقاخانی بە بەژداری لە زنجیرەی سەعاتی خۆش لە دەرهێنانی میھران مودیری ناوبانگی پەیدا کرد. لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ یەکەمین جار لە فیلمێکی سینەمایی ڕۆڵی بینی بە ناوی دوای نیوەڕۆی سەگی سەگی لە ھەمان ساڵ دەرهێنانی بۆ یەکەمین زنجیرەی کرد بە ناوی جێژنی ئەمساڵ. چرای ١٠٠ یەکەمین تەجروبەی دەرھێنانی بوو بۆ فیلمی سینەمایی. ئاقاخانی لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فەجر توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بباتەوە بۆ ڕۆڵ بینینی لە فیلمی خواحافیزی درێژ.[٢]
ژیان
[دەستکاری]سەعید ئاغاخانی ھاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو مناڵی کچ بە ناوەکانی دەریا و خوورشیدە، پیشەی ئەکتەر و دەرهێنەر و نوسەر، لە ساڵی ١٩٩٤ەوە دەستی بە کار کردووە، بۆ یەکەمین جار لە زنجیرەی ھەلفڕینی٥٧ لە دەرهێنانی میھران مودیری دەستی پێکردووە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھونەرەکان
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی ژاپۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەعید ئاقاخانی تێدایە. |