بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گوندەواری خوڕخوڕە

Checked
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گوندەواری خوڕخوڕە
دھستان خورخورە - Khvor Khvoreh Rural District
وڵات کوردستان
 ئێران
پارێزگاپارێزگای سنە
شارستانبیجاڕ
ناوچەناوەندی شارستانی بیجاڕ
گوندەوارخوڕخوڕە
ناوەندخوڕخوڕە
ڕووبەر
 • سەرجەم٧٤٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٨٨ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٣٤٦٢
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کەڵھوڕی و سۆرانیئازەری
 • ئایینئیسلام(شیعە و سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٤٤

گوندەواری خوڕخوڕە لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە پێنج گوندەواری ناوچەی ناوەندی شارستانی بیجاڕ لە شارستانی بیجاڕ، لە پارێزگای کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی خوڕخوڕەیە.[١] زەوییەکانی ئەم گوندەوارە دەشت و تەپۆڵکەیە و زۆربەیان دێمین و ئاو نایان گرێتەوە، کێوەکانی (ھەمزە عەرەب و تەپەبۆر) لە چوارچێوەی ئەم گوندەوارەدان. ئاو ھەوای ئەم گوندەوارە لە شارۆچکەی بیجاڕ گەرمترە.

ناوی ئەم گوندەوارە لە گوندی خوڕخوڕەوە وەرگیراوە کە ناوەندێتی، لە ڕۆژاوای ئەم گوندەدا کانیاوێکی سارد و سوک ھەیە کە ئاوەکەی بە خوڕ و قەڵبەزە و گوڕ دێتە خوارەوە و خەڵکی کەڵکی لێوەردەگرن، جا لەبەر ئەوە کە ئاوەکەی وەک مۆسیقای دڵ لە گوێدا دەنگ دەداتەوە، ئەم گوندەیان بە خوڕخوڕە ناودێرکردووە.

دانیشتووان

[دەستکاری]

بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندەوارە (٣,٤٦٢) کەس و (١,٧٤٢)نێر و (١,٧٢٠)مێ و (١,٠٩٩)خێزان پێکھاتووە.[٢] دانیشتووانی ئەم گوندەوارەیە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە.

  • دانیشتووانی ئەم گوندەوارە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە:
    • ژمارەی کورد: (٣,٠١٨)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٨٧،٢٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە.
    • ژمارەی ئازەرییەکان: (٤٤٤)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (١٢,٨٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە. [٣]
پێکھاتەی گوندەواری خوڕخوڕە لە (٢٠١٦)دا
پێکھاتە ڕێژەی سەدی
کورد
  
٨٧٫٢٪
ئازەرییەکان
  
١٢٫٨٪

جوگرافیا

[دەستکاری]

گوندەواری خوڕخوڕە ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندەوارانە: [٤]

دابەشی کارگێڕی

[دەستکاری]

لە (٢٧) گوند پێکھاتووە:

پێکھاتەی نەتەوەی گوندەکان

[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ٢٣ گوند.

پێکھاتووە لە ١ گوند.

پێکھاتووە لە ٣ گوند.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان(کوردی).
  2. ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١".
  3. ^ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا)(فارسی).
  4. ^ جەلالەدین شافیعی کورد. جوغرافیای تاریخی کوردستان(کوردی).
  5. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  • بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا، وتاری «دھستان خورخورە»، ویکیپیدیای فارسی (٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧).