ڕۆژ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
وێنەیەکی زەوی لە کاتی رۆژ

ڕۆژ ماوەیەکی کاتی دیاریکراوە کە پێکدێت لە ٢٤ کاژێر، کە شەو و ڕۆژ یاخود شەو و ڕۆژی ڕووناک[١] دەگرێتە خۆی کە بە ھۆی سوڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆیدا پەیدا دەبن.

رۆژی تەواو بە مانای ئەوەیە (خۆر) لە دەرەوە بێت و زەوی رووناک بکاتەوە . رۆژ بە مانای کاتیش دێ . بە مانای هەڵاتنی رۆژ تا ئاوا بوونی خۆر دێ . رۆژ لە کاتی ئێستا بە مانای هەبوون دێ . ئێمەی مرۆڤ بە چەند جۆر دەزانین رۆژە و ئەو کاتەی تێیداین دەزانین رۆژە. ئەوانیش:

  • رۆژێکی ناوەندی تەواو: ئەوەیە کە بە کاتژمێر دەپێورێ و لە ٢٤ کاژێر بە ستاندارد ١٢ کاژێر مرۆڤ لە نێو رۆژ دەژی ــ ئەو جۆرە بە کاژێر دەزانین
  • رۆژێکی خۆری: ئەو جۆرە بە هێلی کەمەرەی زەوی دەزانین ــ واتا مرۆڤ کاتێک دەزانێ رۆژە بە هێڵی کەمەرەی ــ زەوی بە ٢٤ کاژێر جارێک دەگەرێتەوە سەرەتای هێڵی کەمەرەیەکەی بەو جۆرەش دەزانین کە مرۆڤ لە چ کاتێک دایە ــ ئەو جۆرەش زیاتر زەویناسەکان پێی دەزانن و دەتوانن شی بکەنەوە
  • رۆژی کەسی : ئەو جۆرەش مرۆڤ لە خوودی خۆی دەزانێ کە رۆژە یا شەو . ئەویش بە کاژێرە لە ١٢ شەو دەستپێدەکا هەتا ١٢ نیورۆ
  • رۆژی گەردوونزانی : ئەو جۆرە فەلەکناس و گەردووناس و گەردوونزانەکان دەیزانن ــ ئەویش لە رێگای زانینی خوولکردنی زەوی بە دەوری خۆر ...

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ مەبەست ئەو کاتەی ڕۆژە کە خۆر بە ئاسمانەوە بێت.