گوندەواری کوڕانی
گوندەواری کوڕانی | |
---|---|
دھستان کرانی - Korani Rural District | |
وڵات | ![]() ![]() |
پارێزگا | پارێزگای سنە |
شارستان | بیجاڕ |
ناوچە | کوڕانی |
گوندەوار | کوڕانی |
ناوەند | یاسووکەند |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٣٧٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٤٦ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٣٩١٣ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کەڵھوڕی و سۆرانی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
گوندەواری کوڕانی لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە سێ گوندەواری ناوچەی کوڕانی لە شارستانی بیجاڕ، لە پارێزگای کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی یاسووکەندە.[١]
ناو[دەستکاری]
دوو بۆچوون ھەیە بۆ ناونانی ئەم گوندەوارە:
- لە ڕۆژاوای شارەدێی یاسووکەنددا کە ناوەندی ئەم گوندەوارەیە، کانیاوێک ھەیە پێیدەڵێن (کوڕان بولاغی) واتای (کانی ئاوزۆر) کەوا دەڵێن ناوی ئەم گوندەوارە لەوەوە وەرگیراوە.
- کوڕ لە زمانی کوردیدا واتای پیاوی ئازا و کۆڵنەدەر و خۆبووردە وەک دەڵێن (کوڕانە)، جاچۆن ئەم مەڵبەندە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لە بنەچەدا شوێنی کوردان بووە و لە شەڕ و بەربەرەکانی لەگەڵ داگیرکەران و زۆروێژان، کۆڵنەدەر و ڕاوەستاو بوون ئەم شوێنەیان ناو ناوە کوڕانی.
دانیشتووان[دەستکاری]
بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندەوارە (٣,٩١٣) کەس و (٢,٠٠٧)نێر و (١,٩٠٦)مێ و (١,١٧٦)خێزان پێکھاتووە.[٢] دانیشتووانی ئەم گوندەوارەیە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە.
- دانیشتووانی ئەم گوندەوارە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە:
- ژمارەی کورد: (٥٠٩)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (١٣٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە.
- ژمارەی ئازەرییەکان: (٣,٤٠٤)کەس کە دەکاتە ڕێژەی (٨٧٪)ی دانیشتووانی گوندەوارەکە. [٣]
جوگرافیا[دەستکاری]
گوندەواری کوڕانی ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندەوارانە: [٤]
- لە باکوورەوە لەگەڵ گوندەواری قەڵاجوق و گوندەواری ئەنگوران.
- لە باشوورەوە لەگەڵ گوندەواری سێڵاوتان.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندەواری گوێرگون.
- لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندەواری تەغامین.[٥]
پێکھاتەی خاک[دەستکاری]
زۆری زەوی ئەم گوندەوارە گۆڕایی و دەشتە و بڕێکیشی تەپۆڵکەیە و بەشی باکووری کوێستانە، بەرزترین لوتکەی کێوەکانی شارستانی بیجاڕ لەم گوندەوارەیە بەناوی (لوتکەی شانشین)، چۆمێ لەم کێوەوە سەرچاوە دەگرێت و دوایی دەچێتە گوندەواری گوێرگونەوە.
دابەشی کارگێڕی[دەستکاری]
لە (٢٧) گوند پێکھاتووە:
- ئازاڤەیسی ئاشاغی
- ئازاڤەیسی یوغاری
- ئاغیازی
- ئەحمەداباد
- ئەڵەھەپوت
- ئەمیرەسەن
- ئیسلاماباد، کوڕانی
- باباخان
- چالاو
- خەلیفە قشڵاق
- داداش کەندی
- ڕۆستەم کەندی
- سەیفەلی کەندی
- سوڵتاناوای قیزل تەپە
- شەھرەک
- شێخ بەشارەت
- ڤەلی بەی
- قەمچیقای
- قەیتاس
- قیزل تەپە
- کەریم کەندی
- محەممەدجان
- مەمەداباد
- میھتەرکەندی
- نورمەمەدکەند
- نوشاد
- یەیگاباد
پێکھاتەی نەتەوەی گوندەکان[دەستکاری]
- کوردەکان (٠)گوند.
- ئازەرییەکانیەکان (٢٢)گوند.
- کوردەکان و ئازەرییەکانیەکان (٥)گوند.
گوندە کوردەکان[دەستکاری]
پێکھاتووە لە ٠ گوند.
گوندە ئازەرییەکانیەکان[دەستکاری]
پێکھاتووە لە ٢٢ گوند.
گوندە کوردەکان و ئازەرییەکان[دەستکاری]
پێکھاتووە لە ٥ گوند.
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
- گوندەواری کوڕانی
- گوندەواری تەغامین
- گوندەواری گوێرگون
- پێڕستی گوندەکانی شارستانی بیجاڕ
- ناوچەی کوڕانی
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان (کوردی).
- ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١".
- ^ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا) (فارسی).
- ^ جەلالەدین شافیعی کورد. جوغرافیای تاریخی کوردستان (کوردی).
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا، وتاری «کرانی»، ویکیپیدیای فارسی (٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧).