عەرەباندن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەرەباندن یان عەرەبکردن بریتییە لە چاندنی کەلتوور و داب و نەریتی عەرەبی لە ناوچەیەکی ناعەرەب لە پێناو زۆرکردنی خاکی عەرەبی. بەعەرەبکردن لە سەدەی ٧ەم بە بەرفراوانی ئەنجام دەدرا لە کاتی داگیرکاری عەرەبی ئیسلام کە زمان و کەلتوور و ئایینی ئیسلامیان بڵاو دەکردەوە بۆ وڵاتی داگیرکراو.

بەعەرەبکردن پێش ئیسلام[دەستکاری]

ئاشکرایە کە عەرەبەکانی یەکەم کەسی سامیی نەبوون کە لە نیمچەدوورگەی عەرەبی ھاتنە دەرەوە، بەڵکو ئارامییەکان، کەنعانییەکان، ئەکەدییەکان پەلیان ھاویشت بۆ ناوچەکانی باکووری سامییەکانی وەک ئاشوورییەکان، فینیقییەکان، بابلییەکان، عیبرییەکان و ئەمۆرییەکان.

بەعەرەبکردن پاش ئیسلام[دەستکاری]

پاش ئیسلام، ھۆزە عەرەبییەکان لەژێر ئاڵای ئیسلام ڕژانە نێو بەیزەنتینییە و ساسانییەکان و مێزۆپۆتامیا. پاش چەند ساڵێک سەربازگەکان بوونە شاری گەورە. زمانی ئارامیی دانیشتووانی ئەو ناوچانە کە زۆر نزیک بوو لە زمانی سامیی پێشووی قەحتانییەکان و عەدنانییەکانەوە بەعەرەبی کرا، ھەرچەندە تا ئەمڕۆ چەند کەمینەیەک بە زمانی ئارامیی سەردەم قسە دەکەن.

بەعەرەبکردن لە سەردەمی نوێ[دەستکاری]

عێراق[دەستکاری]

لە سەردەمی ڕژێمی بەعس، سەددام حوسەین سەدان ھەزار کورد و ھەزاران ئاشووری لە کەرکووک دەربەدەر کرد و ڕایگواستن بۆ شارەکانی باشووری عێراق و بەھەمان شێوە سەدان ھەزار لە عەرەبی لە شارەکانی باشووری ئێراقەوە ڕەوانەی کەرکووک دەکرد کە خانوو و ئوتومبێل و پارەی باشیان پێ دەدرا بۆ گوزەران و کارئاسانی ژیانیان بۆ دەکرا. لەبەرنبەردا ھەموو ھۆکارەکانی ژیان بۆ کوردەکان گران دەکران و کوردەکان پێویست بوو ناویان بگۆڕن بۆ عەرەبی بۆ دامەزراندن لە فەرمانگەکان و کڕینی زەوی یان خانوو.

لە پێش ڕاپەڕینی شارەکانی باشووری کوردستان حکوومەتی عێراق ھەوڵی لەناوبردنی شاری سلێمانی دا بە دروستکردنی شارێک لە باشووری ئێراق بە ناوی سلێمانی و گواستنەوەی دانیشتووانی شارەکە بۆ شارە نوێیەکە، بەڵام شکست و لاوازبوونی ڕژێمی بەعس لە داگیرکاری کوێت و ڕاپەڕینی شارەکانی باشووری کوردستان ئەو ھەوڵەی حکوومەتی ئێراقی ھەڵوەشاندەوە.

لە ساڵانی ھەشتاکاندا و لە پڕۆسەی ئەنفالدا ١٨٢٠٠٠ ھاوڵاتی بێتاوانی کورد زیندەبەچاڵ کران بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی دانیشتوونی کورد.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]