سورینام
| سورینام | |
|---|---|
| بە هۆڵەندی: Suriname | |
| دامەزران | ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥ |
| ناو بە زمانی فەرمی | Republiek Suriname، Ripoliku Sranan |
| زمانی فەرمی | زمانی ھۆڵەندی |
| سروودی نیشتمانی | God zij met ons Suriname |
| Culture | culture of Suriname |
| دروشم | Justitia – Pietas – Fides، Justice – Piety – Trust، Справедливост - праведност - вяра، Cyfiawnder – Ffyddlondeb – Ymddiriedolaeth |
| کیشوەر | ئەمریکای باشوور |
| وڵات | سورینام |
| پایتەخت | پاراماریبۆ |
| ناوچەی کاتی | UTC−03:00، America/Paramaribo |
| ناوچەی جوگرافی | ئەمریکای باشوور، کاریبی |
| پۆتانی شوێن | ٤°٠′٠″N ٥٦°٠′٠″W |
| Coordinates of geographic center | ٤°٨′٢٨″N ٥٦°٤′٣٨″W |
| Coordinates of northernmost point | ٥°٥٩′٢٤″N ٥٥°٠′٠″W |
| بەرزترین خاڵ | Julianatop |
| نزمترین خاڵ | ئۆقیانووسی ئەتلانتیک |
| شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | کۆمار |
| پۆستی سەرۆکی دەوڵەت | President of Suriname |
| سەرۆکی حکوومەت | Jennifer Geerlings-Simons |
| نووسینگەی بەڕێوەبردن | President of Suriname |
| سەرۆک | Jennifer Geerlings-Simons |
| ئەنجومەنی یاسادانەر | National Assembly |
| Central bank | Centrale Bank van Suriname |
| دانیشتووان | ٥٦٣٬٤٠٢ |
| دراو | Surinamese dollar |
| ھاوسنوورە لەگەڵ | فەڕەنسا، گویانا، بەڕازیل |
| خاکی ھاوشێوە | America/Paramaribo |
| Driving side | left |
| Electrical plug type | Europlug، Schuko |
| جێگەی دەگرێتەوە | Suriname |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | Surinamese Interior War |
| لێکۆڵینەوە لەلایەن | Suriname studies |
| ڕووبەر | ١٦٣٬٢٧٠±١ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| وێبگە | https://gov.sr/ |
| ھاشتاگ | Suriname |
| پاوانی ئینتەرنێتی | .sr |
| وەسفی ئاڵا | ئاڵای سورینام |
| وەسفی نیشان | coat of arms of Suriname |
| جوگرافیای ئەم بابەتە | Geography of Suriname |
| ئابووری بابەت | economy of Suriname |
| دیمۆگرافیای بابەت | demographics of Suriname |
| کۆدی مۆبایلی وڵات | 746 |
| کۆدی تەلەفۆنی وڵات | +597 |
| Trunk prefix | 0 |
| Emergency phone number | 112، 110، 113، 111، 115 |
| کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | SME |
| Maritime identification digits | 765 |
![]() | |
سورینام، بە فەرمی کۆماری سورینام، وڵاتێکە لە باکووری ئەمریکای باشوور، و ھەروەھا وەک بەشێک لە ناوچەی کاریبی و کۆمەڵە دوورگەکانی ڕۆژاوای ھیندستان ئەژمار دەکرێت. ئەم وڵاتە کەوتووەتە باکووری ھێڵی کەمەرەیی، و زیاتر لە ٩٠٪ی خاکەکەی بە دارستانی باراناوی داپۆشراوە، کە ئەمەش دووەم بەرزترین ڕێژەی دارستانە لە جیھاندا. سۆرینام لە باکوورەوە لەگەڵ ئۆقیانووسی ئەتلانتیک، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گویانای فەرەنسی، لە باشوورەوە لەگەڵ بەڕازیل و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گویانا ھاوسنوورە. ئەم وڵاتە بچووکترین وڵاتی ئەمریکای باشوورە چ لە ڕووی ژمارەی دانیشتووان و چ لە ڕووی ڕووبەرەوە، کە ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی ٢٠٢١دا نزیکەی ٦١٢٬٩٨٥ کەس بووە و ڕووبەرەکەشی نزیکەی ١٦٥٬٩٤٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە (٦٤٬٠٧٠ مایلی چوارگۆشە). پاراماریبۆ پایتەخت و گەورەترین شاری ئەم وڵاتەیە، کە نزیکەی نیوەی دانیشتووانی تێدا نیشتەجێیە.[١][٢][٣]
سورینام لە نیوەی ھەزارەی چوارەمی پێش زایینەوەوە شوێنی ژیانی چەندین گەلی ڕەسەنی ناوچەکە بوو، لەوانە لوکۆنۆ، کالینا و وایانا. لە سەدەی شازدەھەمدا ئەورووپییەکان گەیشتنە ئەو ناوچەیە و بۆ دەستبەسەرداگرتنی کێبڕکێیان کرد.[٤]
لە کۆتایی سەدەی حەڤدەھەمدا، ھۆڵەندییەکان زۆربەی خاکی سوورینامی ئێستایان خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیان. لەژێر دەسەڵاتی ھۆڵەندا، سورینام سەرچاوەی سەرەکیی دەوڵەمەندییەکەی کشتوکاڵی شەکر بوو. ئابووریی وڵاتەکە پشت بە کاری زۆرەملێی کۆیلە ئەفریقییەکان دەبەست، ھەتا لە ساڵی ١٨٦٣ کۆیلایەتی بە فەرمی ھەڵوەشێندرایەوە.
لە نیوەی سەدەی حەڤدەھەم ھەتا سەرەتای سەدەی نۆزدەھەم، نزیکەی ٣٠٠ ھەزار کۆیلەی ئەفریقی لە ڕێگەی بازرگانی کۆیلەی نێوان ئەتڵەنتیکییەوە بۆ سورینام گواسترانەوە. دوای ھەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی لە ساڵی ١٨٦٣، کرێکارانی گرێبەستدار بە شێوەی سەرەکی لە ھیندستانی ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا و لە ھیندستانی ڕۆژھەڵاتی ھۆڵەندا (ئیندۆنیزیای ئێستا) بۆ سورینام ھێنران. لە ساڵی ١٩٥٤، سورینام بوو بە یەکێک لە وڵاتەکانی شانشینی ھۆڵەندا.
لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥، دوای دانوستاندن لەگەڵ حکوومەتی ھۆڵەندا، سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند. ھەتا ئێستاش سورینام پەیوەندییە دیپلۆماسی، ئابووری و کەلتوورییە نزیکەکانی لەگەڵ ھۆڵەندا پاراستووە.
کەلتوور و کۆمەڵگای سورینام بە ئاشکرا کاریگەریی قووڵی سەردەمی داگیرکاری ھۆڵەندای لەسەرە. سورینام تاکە وڵاتی سەربەخۆی دەرەوەی ئەورووپایە کە زمانی ھۆڵەندی زمانی فەرمی و زمانی سەرەکیی حکوومەت، بازرگانی، میدیا و پەروەردە بێت.[٥] نزیکەی ٦٠٪ی دانیشتووان زمانی ھۆڵەندی بە زمانی دایکی خۆیان دەزانن و قسەی پێ دەکەن.
زمانی سرانان تۆنگۆ، کە زمانێکی کریۆڵی سەرچاوەگرتوو لە ئینگلیزییە، زمانی ھاوبەشی پەیوەندی نێوان خەڵکی وڵاتەکەیە و بە فراوانی بەکاردێت. ھەروەھا زمانی ئینگلیزیش لە زۆر شوێن تێدەگەندرێت و قسەی پێ دەکرێت.[٦]
زۆربەی خەڵکی سورینام نەوەی ئەو کۆیلانەن کە لەلایەن ئەورووپییەکانەوە لە ئەفریقا ھێنران، یان نەوەی ئەو کرێکارانەن کە دوای کۆتاییھاتنی کۆیلایەتی، لە ھیندستانی ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا و ھیندستانی ڕۆژھەڵاتی ھۆڵەندا بۆ کارکردن ھێنران.[٧]
سورینام یەکێکە لە ھەمەچەشنەترین وڵاتانی ئەمریکا لە ڕووی پێکھاتەی ئەتنیکی و ئایینییەوە و ھیچ گرووپێکی ئەتنیکی زۆرینەی دانیشتووان پێکناھێنێت. ھەروەھا، بەپێی ڕێژەی دانیشتووان، کۆمەڵگەکانی موسڵمان و ھیندووی سورینام لە گەورەترینەکانی کیشوەری ئەمریکادان. زۆربەی دانیشتووان لە کەناری باکووری وڵات، بە تایبەتی دەوری پایتەختی پاراماریبۆ، نیشتەجێن؛ بۆیە سورینام یەکێکە لەو وڵاتانەی بە کەمی ڕێژەی دانیشتووانی وڵاتانی جیھان ھەژمار دەکرێت.[٨]
ئەم وڵاتە وڵاتێکی لەحاڵی گەشەسەندندایە و ئاستێکی بەرزی لە گەشەپێدانی مرۆیی ھەیە؛ ئابوورییەکەی بە توندی پشتبەستووە بە سەرچاوە سروشتییە دەوڵەمەندەکانی، بەتایبەتی بۆکسیت، زێڕ، نەوت و بەرھەمە کشتوکاڵییەکان. سۆرینام ئەندامە لە کۆمەڵگەی کاریبی، نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی و ڕێکخراوی دەوڵەتەکانی ئەمریکایە.
جوگرافیا
[دەستکاری]سورینام بچووکترین وڵاتی سەربەخۆی ئەمریکای باشوورە. ئەم وڵاتە لە ناوچەی شیلدی گویانا ھەڵکەوتووە و زۆربەی خاکەکەی لە نێوان پانی ١° تا ٦° باکوور و درێژی ٥٤° تا ٥٨° ڕۆژاوا دایە.
سورینام لە ڕووی جوگرافییەوە بە سەر دوو ناوچەی سەرەکی دابەش دەبێت. ناوچەی باکووری، کە کەناراوە نزمە دەریایییەکانە و بە شێوەیەکی فراوان کشتوکاڵی تێدا دەکرێت، زۆربەی دانیشتووانی وڵات لەوێ دەژین. بەشی باشووری وڵات بریتییە لە دارستانی گەرمسێری باراناوی و ساڤانا لە سنووری بەرازیل، کە نزیکەی ٨٠٪ی ڕووبەری خاکی سورینام پێکدەھێنێت.
دوو زنجیرە شاخی سەرەکیی سوورینام، شاخەکانی باخوێس و شاخەکانی فان ئاسخ فانڤایکەن. بەرزترین شوێنی وڵات شاخی جوولیاناتوپە، کە ١٢٨٦ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە شاخە گرنگەکانی دیکەش تافێلبێرگ بە بەرزی ١٠٢٦ مەتر، کاسیکاسیما بە ٧١٨ مەتر، گۆلیاتبێرگ بە ٣٥٨ مەتر و ڤۆلتزبێرگ بە ٢٤٠ مەتر.
سورینام شەش ھەرێمی وشکانی تێدایە، کە بریتین لە دارستانە تەڕەکانی بەرزایی گویانا، دارستانە تەڕەکانی گویانا، دارستانە باتلاقییەکانی پاراماریبۆ، ناوچە شاخییەکانی تێپوی، ساڤانای گویانا و مانگرۆڤەکانی گویانا.[٩]دارستانەکانی سورینام ٩٠٫٢٪ی ڕووبەری وڵات دادەپۆشن، کە بەرزترین ڕێژەی بەرگی دارستانە لە نێوان ھەموو وڵاتانی جیھانە. ھەروەھا، لە ساڵی ٢٠١٩دا لە پێوانەی تەواوی ژینگەی دارستان، نمرەی ٩٫٣٩ لە ١٠ی بەدەستھێنا و لە نێوان ١٧٢ وڵات، پلەی پێنجەمی جیھانی بەدەستھێنا.[١٠]
سنوور
[دەستکاری]سورینام لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گویانای فەڕەنسی و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گویانا سنووری ھاوبەشی ھەیە. لە باشوورەوە سنووری لەگەڵ بەڕازیل ھاوبەشە و لە باکووریشەوە بە ئۆقیانووسی ئەتلانتیک دەگات.
سورینام لەسەر بەشێک لە سنووری باشووری خۆی لەگەڵ گویانای فەڕەنسی و گویانا، لەسەر ڕووبارەکانی مارۆوێن و کۆرانتاین ناکۆکی سنووری ھەیە.[١١][١٢]
کەشوھەوا
[دەستکاری]سۆرینام بەھۆی ھەڵکەوتنی لە نێوان دوو بۆ پێنج پلە لە باکووری ھێڵی کەمەرەیی، خاوەنی کەشوھەوایەکی خولگەیی زۆر گەرم و شێدارە و پلەکانی گەرما بەدرێژایی ساڵدا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.[١٣]
تێکڕای شێی ڕێژەیی لە نێوان ٨٠٪ بۆ ٩٠٪ دایە. تێکڕای پلەی گەرمییەکەی لە نێوان ٢٩ بۆ ٣٤ پلەی سەدی (٨٤ بۆ ٩٣ پلەی فارەنھایت) دایە.[١٤]بەھۆی شێداریی بەرزی ھەواوە، ھەستی گەرمی بۆ مرۆڤ لە پلەی گەرمی تۆمارکراو زیاترە و لە ھەندێک کاتدا دەکرێت تا ٦ پلەی گەرمتر لەوەی تۆمارکراوە ھەستی پێ بکرێت.
دوو وەرزی باراناوی ھەیە، کە لە نیسانەوە بۆ ئاب و لە تشرینی دووەمەوە بۆ شوبات دەخایەنێت. ھەروەھا دوو وەرزی بێبارانیشی ھەیە.
گۆڕانی کەشوھەوا لە سورینام بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و ڕوودانی دیاردە کەشوھەواییە توندوتیژترەکان. وەک وڵاتێکی بە ڕادەیەک ھەژار، بەشداریی سورینام لە گۆڕانی کەشوھەوای جیھانی زۆر کەم بووە.[١٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Country Profile - Suriname».
- ↑ «Suriname country profile». BBC News. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Spotlighting The World Factbook as We Bid a Fond Farewell - CIA». ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە – لەڕێگەی CIA.gov.
- ↑ «Suriname | History, Geography, Politics, Culture, Language, Location, People, Religion, & Map | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Spotlighting The World Factbook as We Bid a Fond Farewell - CIA». The World Factbook. ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ «Taalonderzoek in Nederland, Vlaanderen en Suriname (2005) - Taalunie». taal:unie. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Suriname: Introduction». globaledge.msu.edu (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ SURINAME، DISCOVER. «About Suriname | Discover Suriname». www.discover-suriname.com (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Dinerstein، Eric؛ Olson، David؛ Joshi، Anup؛ Vynne، Carly؛ Burgess، Neil D.؛ Wikramanayake، Eric؛ Hahn، Nathan؛ Palminteri، Suzanne؛ Hedao، Prashant؛ Noss، Reed؛ Hansen، Matt؛ Locke، Harvey؛ Ellis، Erle C؛ Jones، Benjamin؛ Barber، Charles Victor (٢٠١٧). «An Ecoregion-Based Approach to Protecting Half the Terrestrial Realm». BioScience. ٦٧ (6): ٥٣٤–٥٤٥. doi:١٠.١٠٩٣/biosci/bix٠١٤. ISSN ٠٠٠٦-٣٥٦٨. PMC ٥٤٥١٢٨٧. PMID ٢٨٦٠٨٨٦٩.
{{cite journal}}:|display-authors=١نادروستە (یارمەتی) - ↑ Grantham، H. S.؛ Duncan، A.؛ Evans، T. D.؛ Jones، K. R.؛ Beyer، H. L.؛ Schuster، R.؛ Walston، J.؛ Ray، J. C.؛ Robinson، J. G.؛ Callow، M.؛ Clements، T.؛ Costa، H. M.؛ DeGemmis، A.؛ Elsen، P. R.؛ Ervin، J. (٢٠٢٠). «Anthropogenic modification of forests means only 40% of remaining forests have high ecosystem integrity – Supplementary Material». Nature Communications. ١١ (1): ٥٩٧٨. Bibcode:٢٠٢٠NatCo..١١.٥٩٧٨G. doi:١٠.١٠٣٨/s٤١٤٦٧-٠٢٠-١٩٤٩٣-٣. ISSN ٢٠٤١-١٧٢٣. PMC ٧٧٢٣٠٥٧. PMID ٣٣٢٩٣٥٠٧.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی);|display-authors=١نادروستە (یارمەتی) - ↑ Permanent Court of Arbitration – Guyana v. Suriname Error in webarchive template: Check
|url=value. Empty. - ↑ Award of the Tribunal Error in webarchive template: Check
|url=value. Empty.. - ↑ «Suriname climate: temperature, rain, when to go». Climates to Travel (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Suriname climate: temperature, rain, when to go». Climates to Travel (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Suriname's climate promise, for a sustainable future | UN News». UN News. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
