دەروازە:شەڕی سارد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن



ھەنووکە ١٧ وتار لە دەروازەی شاڕی سارد ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

شەڕی سارد یان جەنگی سارد (بە ئینگلیزی: Cold War) ڕێبازێکی دوژمنکارانە بوو کە ئەوەندە ئیمپریالیستەکان گرتیانە بەر لە پێش ھەموویانەوە ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لە بەرامبەر یەکێتی سۆڤیەت و دەوڵەتە سۆسیالیستەکانی ئەوروپادا دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی دووەمی جیھانی بە تایبەتی لە کۆتایی ساڵانی چلەکاندا. لە تایبەتمەندنییەکانی ئەم جەنگە پێشبڕکێ لە خۆ پڕ چەک کردن بە تایبەتی چەکی ناووکی، وە دامەزراندنی بنکەی سەربازی بە دەوری یەکێتی سۆڤیەتدا، بەگەڕ خستنی ھێز لە پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکاندا، ھەروەھا ڕەتکردنەوەی ھەموو ھەوڵێک بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکییە نێو دەوڵەتییەکان لە ڕێگای دانوستانەوە.

سەرەڕای نەتوانینی زۆربەی لێکۆلەران و زانایانی بواری پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکان دا لە دیاری کردنی ماوەی دەست پێ کردنی ئەم جەنگە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا زۆربەیان کۆکن لەسەر ئەوەی کە ماوەی ٥ ئازاری ساڵی ١٩٤٦ بە سەرەتای سەر ھەڵدانی ئەم جەنگەیە ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی وتارەکەی"چرچڵ" بۆ دامەزراندن و پێکھێنانی یەکێتی سەربازی "ئەنگلۆ ئەمریکی" بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسی پەرەسەندنی کۆمۆنیزم

ئەو دوو وڵاتە گەورەیە بریتی بوون لە یەکێتی سۆسیالیستی سۆڤیەت و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، کە زۆربەی خەڵک پێیان دەڵێن ڕوسیا و ئەمریکا. ھەر کام لەم دوو وڵاتەش ھاوپەیمانی تایبەت بە خۆیان ھەبوو. وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژھەڵات ھاوپەیمانی ڕوسیا بوون و وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاواش پشتیوانی ئەمریکا بوون. زۆرجار بەم ھاوپەیمانییەتییە دەوترێت یەکێتی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا. زۆربەی وڵاتانی جیھان ھەوڵیان دا خۆیان بەدوور بگرن لەم دەرگیرییە بەڵان بۆ ھیچ وڵاتێک نەلوا کە بەتەواوی خۆی لە کاریگەرییەکانی بپارێزێ. جەنگی سارد ھۆکاری زۆری ھەبوو بەڵام ئەگەر وا بڕیار بێت کە تەنھا یەکێکیان ھەڵبژیرین، دەتوانین بڵێن ھۆکارەکەی «ترس» بوو. ڕوسیا لە ئەمریکا دەترسا و ئەمریکاش لە ڕوسیا دەترسا. ڕەوشی بەڕێوەبردنی وڵاتی ڕوسییە جیاواز بوو دەگەڵ ئەمریکا و ھەر کام لەوان دەترسان کە ئەوی دی شێوازی ژیان لە وڵاتەکەی لەناوبەرێت. ھەر کام لەوان باوەڕ و فیکری

وتاری ھەڵبژێردراو

دیواری بەرلین (بە ئاڵمانی:Berliner Mauer) ئەم دیوارە لە ١٣ی ئەیلوولی ١٩٦١، لەلایەن ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات بۆ ڕێگەگرتن لە کۆچکەرانی ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات و چوونیان بۆ ئاڵمانیای ڕۆژاوا دروست کرا. ئەم دیوارە بوو بە نیشانی شەڕی سارد، بەڵام دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد ئەم دیوارە ڕووخێنرا، ئەمەش لە ساڵی ١٩٨٩ ڕووی دا و پاش ئەمە بووە نیشانی کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد.

لە دوای ڕووخانی رژێمی نازی، ئاڵمانیا و شاری بەرلین بوون بە دوو بەشەوە. بەشی رۆژاوا کە کەوتە بن دەستی ھاوپەیمانەکان (واتە: فەڕانسە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بریتانیا)؛ بۆ خۆی کرا بە چوار بەشی دیکە. ئەم چوار بەشە بوون بە شوێنی جێگیر بوونی ئەو ئاڵمانیایییانەی کە لە وڵاتە دراوسێکان بە ھۆی دژایەتی دەر کرا بوون. ئەم بەشانە لە ٢٣ی مەیی ١٩٤٩ زایینی پێکەوە لکێندران و بوون بە کۆماری فیدرالی ئاڵمانیا. بەشەکەی دیکە کەوتە بن دەستی یەکێتی سۆڤیەت و لە ٧ی ئۆکتۆبری ھەمان ١٩٤٩دا بوو بە کۆماری دیموکراتی ئاڵمانیا. ئەم دوو کۆمارە بە شێوەی نافەرمی بە ناوی "ئاڵمانیای رۆژاوا" و "ئاڵمانیای رۆژھەڵات" دەناسران. ئاڵمانیای رۆژھەڵات بەرلینی کرد بە پایتەختی خۆی، بەڵام ئاڵمانیای رۆژاوا پایتەختی خۆی گواستەوە بۆ شاری بۆن، بەڵام ئەم شارەی بە ناوی پایتەختی کاتی ناساند و بەم جۆرە نواندی کە کۆماری رۆژھەڵات دەبێ ڕۆژێک بڕوات و ئاڵمانیا یەک بگرێتەوە.

زیاتر...

وتار

کۆڵ ئۆڤ دیووتی کۆڵد وار (بە ئینگلیزی: Call of Duty: Black Ops Cold War) کایەیەکی ڤیدیۆیییە کە لەلایەن ھەردوو کۆمپانیای تریارچ و ڕەیڤن سۆفتوێر پەرەپێدراوە و لەلایەن کۆمپانیای ئەکتیفیژنەوە کاری بڵاوکردنەوەی بۆ دەکرێت. کۆڵ ئۆڤ دیووتی کۆڵد وار بەشی شەشەمە لە جۆری کۆڵ ئۆڤ دیووتی بلاک ئۆپس و بەشی حەڤدەمە لە کۆڵ ئۆڤ دیووتی، ڕووداوەکانی ئەو یارییە لە سەرەتای کۆڵ ئۆڤ دیووتی بلاک ئۆپس ٢٠١٠ دەستی پێ کرد.

ڕووداوەکانی بلاک ئۆپس کۆڵد وار (جەنگی سارد) دەستپێدەکا لە سەرەتاکانی ساڵی هەشتاییەکان لە سەردەمی شەڕی سارد ، بە شێوەیەکی تاکەکەسی گرنگی بە ئەفسەرێکی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا دەدەی کە ئادلێر سەرپەرشتی دەکات و بەدوای سیخورێکی یەکێتی سۆڤیەت دەگەڕێن بە ناوی (پێرسوس) کە هەوڵ ئەدات گێرەشێوێنی بخاتە ناو ویلایەتە یەکگرتووەکان وە راکێشانی هاوسەنگی هێز لە بەرژەوەندی یەکێتی سۆڤیەت، هێرشەکان بە کۆمەڵ ئەنجام دەدرێن لەگەڵ هاوڕێیانی ناو یارییەکە.

زیاتر...

وتار

نیکیتا خروچۆڤ (ماوەی ژیان: ١٥ی نیسانی ١٨٩٤ لە کالینفوکا لە ئیمپڕاتۆرییەتی ڕووسیا تاکوو ١١ی ئەیلوولی ١٩٧١ لە مۆسکۆ - یەکێتیی سۆڤیەت) کەسایەتی سیاسیی ڕووسییە، کە سەرکردایەتی یەکێتیی سۆڤیەت کردووە لە ماوەی شەڕی سارد، یەکەم خزمەتی نیکیتا خروچۆڤ بۆ سکرتێری حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤییەت لەماوەی ١٩٥٣ تاکوو ١٩٦٤ بوو و لەماوەی ١٩٥٨ تا ١٩٦٤ وەک سەرۆکی ئەنجومەنییەکێتیی سۆڤیەت کاریکردووە کە ئەو ئەنجومەنە لەماوەی ١٩٤٦ تاکوو ١٩٩١ بەرترین ناوەندی بڕیاردان و جێبەجێکردن بووە لە یەکێتیی سۆڤییەت. نیکیتا یەکێک بووە لەوانەی جۆزێف ستالین باوەڕی بە توانا و کەسایەتیی هەبووە بۆیەش دوای مردنی ستالین نیکیتا بووە یەکێ لە سەرکردە و بڕیاردەرانی ئەو وڵاتە.

لەماوەی سەرۆکایەتی خروچۆڤ ئەوا چاکسازی کرا لە سیستمی وڵات، پەیوەندییەکانی سۆڤییەت و ڕؤژئاوا بەرەو باشتر چوون تەنانەت لەساڵی ١٩٥٩ خروچۆڤ جارێک سەردانی ئەمریکاشی کرد لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا نۆکییەکانی بلۆکی ڕۆژھەڵات و وڵاتانی ڕۆژئاوا مابوو بەتایبەت لەسەر کێشەی کووبا.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان