داڕشتە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

داڕشتە پێک دێت لە تێکەڵێک لە کانزاکان یاخود کانزایەک کارلێک دەکات لەگەل توخمێکیتر یان زیاتر، بۆ نموونە تێکەڵاو کردنی توخمە کانزای زێڕ لەگەل مسدا زێڕی سوور دروست دەکات، و ھەروەھا زێڕ و زیو دەبێتە ھۆی دروستبوونی زێڕی سپی، بەھەمانشێوە توخمی ئاسن یەکدەگرێت لەگەڵ توخمە ناکانزای کاربۆن و سلیکۆن تێکەڵەیەک دروست دەکات پێیدەگوترێت ستیل یان ستیڵی سلیکۆن، ئەمەش بەمەبەستی زیادکردنی ڕەقی و کشانی ماددەکە دەکرێت، ئەمەش بە پێچەوانەی توخمەکامیتری کە ماددەی کانزاییان تێدایە و بەڵام وەکو کانزاکان ڕەفتارناکەن، بۆنمونە ئۆکسیدی ئەلەمنیۆم و کلۆریدی سۆدیۆم.. تێکەڵکردنی کانزاکان دەبێتە ھۆی گەڕاندنەوەی ھەموو تایبەتمەندییەکانی ماددە وەکو توانای گەیاندنی کارەبا و گەرمی و توانای نوشتاندنەوە و توانای کارلێکی موگناتیسی و زۆرێکی تر.

داڕشتەکان بە شێوەیەکی فراوان و بەربڵاو لە زۆر ڕوەوە بەکار دەھێنێن بۆ نموونە ستیل لە زۆربەی پارچەکانی ئۆتۆمبێل و کەلوپەلە پزیشکییەکاندا بەکاردەھێنرێت. لە ھەندێک باردا تێکەڵکردنی کانزاکان دەبێتە ھۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی نرخەکەیان لەکاتێکدا پارێزگاریش لەو تایبەتمەندییە باشانەی خۆی ھەردەکات. لە کەیسێکیتردا تێکەڵکردنی ماددە کانزاکان بە ماددەیەکیتری کانزا یان ناکانزا یان توخمێکیتر وادەکات ئەو ماددە تازە دروسبووە تایبەتمەندییە میکانیکییەکانی زۆر باشترببێت وەکو توانای ڕاکێشان و پیاکێشان و توانای بەرگەگرتینی زیاتری ھەیە دژی داخوران.

داڕشتە دەکرێت گیراوەی کانزای ڕەق بێت یانیش کانزایەک لەگەل نیمچە کانزایەک یانیش لەگەل توخمێکیترا کاریلێک کردبێت.

داڕشتەکان بە تایبەتمەندییەتی بەندی کانزایی پێناسە دەکرێن. ھەندێکیان دەناسرێنەوە بەھۆی ڕێکخستنی شێوازی ئەتۆمەکان بەشێکیان پێیان دەگوترێت لەیەکچوو بەشێکیشیان لەیەکنەچوون.