بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

خوێنمژ (بە ئینگلیزی: Vampire) بوونەوەرێکە لە فۆلکلۆردا ھەیە کە لەسەر ھێزی ژیانی زیندووان، کە بە گشتی لەسەر شێوەی خوێنە، گوزەران دەکات. لە فۆلکلۆری ئەورووپیدا، خوێنمژەکان بوونەوەری نەمردوو بوون کە بە زۆری سەردانی کەسە نزیک و خۆشەویستەکانیان دەکرد و دەبوونە ھۆکاری ئازار و مردن لەو گەڕەکانەی کە لە کاتی زیندووبوونیان نیشتەجێی ببوون. خوێنمژەکان کفنیان لەبەر دەکرد و بە گشتی بە ڕووکارێکی ئاوساوی سوور یاخود تاریک دەناسران، بە پێچەوانەی ئەو تایبەتمەندییە ھاوچەرخەی کە بۆ خوێنمژەکان داندراوە لە سەدەی ١٩ تاوەکوو ئێستا، کە گوایە لاواز و ڕەنگ کاڵن.

خوێنمژەکان لە زۆرێک لە چاندەکاندا بوونیان ھەبووە و تۆمارکراون؛ دەستەواژەی «ڤامپایەر»، کە لە زمانی ئینگلیزیدا بەواتای خوێنمژ دێت، لە ڕۆژاوای ئەورووپا بەناوبانگ بوو دوای ھێستێریایەکی بەلاشاوی سەدەی ھەژدەھەم کە بالکان و ئەورووپای ڕۆژھەڵاتی گرتبۆوە کە لە ئەنجامدا دار لە دڵی جەستەی مردووان (بۆ ڕاگرتنی زیندووبوونەوە) چەقێندرا و خەڵکێکی زۆر بە خوێنمژی تۆمەتبارکرا. لە ناوخۆی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، دەستەواژەی جیاجیا ھەبوون بۆ ناساندنی خوێنمژەکان، بۆ نموونە لە ئالبانیا دەیانوت شتریگا، لە یۆنان دەیانوت ڤریکۆلاکاس و لە ڕۆمانیاش دەیانوت ستریگۆی.

لە دەمی ھاوچەرخدا، خوێنمژ بە گشتی بە بوونەوەرێکی خەیاڵی ناسراوە، ھەرچەندە زۆرێک لە چاندەکان ھەتاکوو ئێستاش باوەڕیان بە بوونەوەری ھاوشێوەی خوێنمژەکان ھەیە. زۆرجاران باوەڕ ھەبوون بە خوێنمژ لە فۆلکی کۆندا دەگەڕێندرێتەوە بۆ نەزانین و ناشارەزایی خەڵکی ئەو کاتە لە پرۆسەی شیبوونەوەی جەستەی مردوو، کە خەڵکی پێش شۆڕشی پیشەسازی خوێنمژیان داھێنابوو بۆ عەقڵانیکردنی پڕۆسەکە و دۆزینەوەی نھێنییەکانی مەرگ. لە ساڵی ١٩٨٥دا، نەخۆشیی پۆرفیریا بە خوێنمژییەوە بەسترایەوە و لە زۆرێک لە میدیاکاندا باسکرا، بەڵام لەوکاتەوە بە شێوەکی زۆر پووچەڵکراوەتەوە و پشتگوێخراوە.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
جێگری وێنە=ئیبراھیم ڕەئیسی لە ٢٠٢٣
ئیبراھیم ڕەئیسی

ئەمڕۆ لە مێژوودا...


ئایا زانیوتە...
  • … کە سان سیمۆن، فەیلەسووف و سۆسیالیستی فەڕەنسی، لە شەڕی شۆڕشگێڕیی ئەمریکادا بریندار بوو و دواتر شەش فیشەکی لە سەریدا تەقاند و ھەوڵی دا خۆی بکوژێت، بەڵام ھەر دوو جاران گیانی ڕزگار بوو؟
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٧١٧ وتار و ١٣٨ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٦٣٬٠٦٠ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٣٨ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٥٥٬٧١٧ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.