چێ گیڤارا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چێ گیڤارا

لەدایکبوون (١٩٢٨-0٦-١٤) ١٤ی حوزەیرانی ١٩٢٨[١]
ڕۆزاریۆ، ئەرجەنتین
مەرگ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧(١٩٦٧-١٠-٠٩) (٣٩ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگلەسێدارەدان بە تەقە
شوێنی گۆڕسانتاکلارا
نەتەوەئەرجەنتین
ناوەکانی تر»چێ« وشەیەکی ❪ئیسپانی❫ە - بە زمانی کوردی واتە (ھەڤاڵ)
پەروەردەپزیشک
پیشەپزیشک و وەزیری دارایی
باڵا١٧٦ سم
ئایینبێخوایی
مناڵ(ەکان)ھیلدا (١٩٥٦–١٩٩٥)
ئالیدا (لەدایکبوون ١٩٦٠)
کامیلۆ (لەدایکبوون ١٩٦٢)
سیلیا (لەدایکبوون ١٩٦٣)
ئێرنیستۆ (لەدایکبوون ١٩٦٥)
واژوو


ئێرنستۆ چێ گیڤارا شۆڕشگێڕ، پزیشک، نووسەر، گەریلا، شۆڕشگێڕ، مارکسی ئەرژەنتینی بوو. لە ساڵی ١٩٢٨ لە شاری رۆزارییۆی ئەرژەنتیندا لەدایکبووە و لە ١٩٦٧ لەسەر کێوەکانی ئانددا کوژرا.[١][٢] چێ لەپاڵ فیدێل کاسترۆ بە دووانە کەسایەتی سەرەکیی شۆڕشی کووبا دەناسرێن، شێوازی دەرکەوتن و ھەڵسوکەوتی چێ بووەتە شێوازێکی باو لەنێوان یاخییەکان لە گشت جیھاندا.[٣]

ژیانی گیڤارا[دەستکاری]

بنەماڵەکەی چێ گیڤارا لە بنەڕەتی باسک و ئیرلاندی بوون و بیروڕایەکی چەپگەریان ھەبوو. گەرچی لە نەخۆشیی ھەناسەتەنگی ئازاری دەبرد، بەڵام توانی ببێتە وەرزشکار. لە ماڵیاندا گرتووپەری ٣٠٠٠ پەرتووک ھەبوو کە بوونە ھۆی ئەوە چێ ببێتە خوێنەرێکی بەجۆش و بەفڕ. لە ساڵی ١٩٥٣دا لە زانکۆی بۆنۆس ئایرێسی پایتەختی ئەرژەنتین پزیشکیی خۆی تەواو کرد. کاتێک وا ھێشتا خوێندکار بوو لەگەڵ ھەڤاڵەکەی ئالبەرتۆ گرانادۆ دەستیان بە ڕێوینگیکی لە ئامەریکای باشوور کرد.

کاتی شۆرشگێری[دەستکاری]

بیرەوەرییەکانی ئەو رێوینگییە وەکوو رۆژنووسەکانی مۆتۆرسیکلە نووسراوە. پاشان، دەچێتە مەکسیک و لەگەڵ فیدەل کاسترۆ ئاشنا دەبێت و لەگەڵ ئەودا دەست بە شۆڕشێک لە دژی ڕێبەری و دەسەڵاتداری دیکتاتۆری کووبا باتیستا بە ئامانجی ڕزگاری دەکەن. بە ساڵان لە شاخ و کێوەکان و شەخەڵ و جەنگەڵەکاندا تێکۆشینی پێشمەرگایەتییان ھەبوو تاکوو کووبایان لە دەستی دیکتاتۆری رەسکاند. دوای ئەم سەرکەوتنەی چێ وەکوو وەزیری سنعەتەکان لە کووبا ھەلبژێردرا، بەڵام پەسەندی نەکرد و بۆ درێژە دانەوە بە ئامانجەکانی ڕێگای بۆلیڤییای پێش گرت تاکوو-وەھا کە خۆی دەیوت گەلێکی دیکەی ئەمەریکای لاتین لە بندەستی دەستمایەداری (ئیمپەریالیزم) برەسنێت و ڕزگار بکا.

لە بۆلیڤییا دا ھێزەکانی Barrientos لە شەونخوێنێک دا لە نزیکی Higueras چێ دەگرن. دوای ئەوە بە برینێک لە پێیدا لە بەندیخانەی شاری Higueras دا بەندی دەکەن. چێ لەبەر ھیچ کەسێکەوە سەری نەچەماند. دوایین وتەکانی چێ زۆر بە مانا و گرنگن:«... مردن بە سەر پێوە لە ژیان بە سەر گۆچان زۆر چاکترە».

لە رۆژی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧، کاتژمێر ١٣:١٠ خولەک بە فەرمانی دەوڵەتی یەکگرتووی ئەمەریکا و سەرڤیسی ئاساییشەکەی و بە ئەرێنیتی سەرۆک کۆماری ئەو سەردەمەی بۆلیڤییا، René Barrientos، بە دەستی Mario Terán بە نۆ گوللە کوژرا.

بە دوای لەگییانکردنی چێ رێبەرایەتی بۆلیڤییا لە بڕیارەکەی پاشگەز و پەشیمان دەبێتەوە، چونکە بەم کارە چێ، ئیدی بوو بە ئەفسانەی شۆرشگێڕی و ئازادیخوازی. دوژمنەکانی وا ڕامان دەکەن کە ئەگەر زیندوو بمایە، بیروڕا و ناوی ئەم ھەندە لە جیھاندا بڵاو نەدەبووەوە.

Juius Lester لە بارەی مەرگی چێ وا دەڵێ: «مەرگی چێ، گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە کە مرۆڤێکی وەک چێ ژییاوە. بۆ لە ناو بردنی چێ، ئێوە دەبێ ھەموو خەڵکی جیھان لە ناو ببەن، ئەوەش کە ناکرێ!»

ئاپۆ، لە وتارێک دا دەڵێ: «ھەتا کە مرۆڤایەتی بەرەو گەیشتن درێژە دەکا و بەردەوامە، ناو و ڕێگای چێش بەردەوامە و درێژە دەکا». لە دیمەنی چێ ژیار و ژیانی مرۆڤان دەبێت ھەر ئامێتەی تێکۆشین بێ. چێ بە ئایینی شۆڕشگێڕی دەژی و دەیوست ھەرچێ مرۆڤە بەم جۆرە بژین. ئەو دەیوت «ڕاستەقینەتی و ھەقیقەت لە ھەر کوێ دابێ ئێ، مرۆڤیش دەبێ لەوێدا بێ»

نووسین و کتێبەکانی گیڤارا

The Bolivian Diary 1968

Socialism and Man in Cuba 1965

Guerrilla Warfare 1961

Episodes of the Cuban Revolutionary War1963

Latin America Diaries: The Sequel to The Motorcycle Diaries

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا The date of birth recorded on his birth certificate was June 14, 1928, although one tertiary source, (Julia Constenla, quoted by Jon Lee Anderson), asserts that he was actually born on May 14 of that year. Constenla alleges that she was told by Che's mother, Celia de la Serna, that she was already pregnant when she and Ernesto Guevara Lynch were married and that the date on the birth certificate of their son was forged to make it appear that he was born a month later than the actual date to avoid scandal. (Anderson 1997, pp. 3, 769.)
  2. ^ For a full discussion of what his legal name was, see the relevant section in the Spanish Wikipedia article.
  3. ^ Casey 2009, p. 128.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]