ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراو/٢٠٢٣
وتاری ھەڵبژێردراو • ئەرشیڤ
پێشووتر – ٢٠١٢ – ٢٠١٣ – ٢٠١٤ – ٢٠١٥ – ٢٠١٦ – ٢٠١٧ – ٢٠١٨ – ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ |
ئەرشیڤی وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ٢٠٢٣
ئەم پەڕەیە ھەموو ئەو وتارانە لەخۆدەگرێت کە مانگانە، بەپێی سیاسەتەکانی ویکیپیدیای کوردی
بۆ بەشی وتاری ھەڵبژێردراوی پەڕەی دەستپێک بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ھەڵبژێردراون. |
کانوونی دووەم
[دەستکاری]ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٣/کانوونی دووەم
شوبات
[دەستکاری]ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٣/شوبات
ئازار
[دەستکاری]ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٣/ئازار
نیسان
[دەستکاری]ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٣/نیسان
ئایار
[دەستکاری]یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە (بە فەڕەنسی: Jeux olympiques d'été؛ بە ئینگلیزی: Summer Olympic Games) ھەروەھا بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد یاخود ئۆڵمپیک ناسراوە، پاڵەوانییەتییەکی گەورەی نێونەتەوەییی فرەوەرزشییە بە شێوەیەکی ئاسایی چوار ساڵ جارێک لە وڵاتێک بەڕێوە دەچێت. یەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٦ لە شاری ئەتینای پایتەختی یۆنان بەڕێوە چوو و دوایین جاریش ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە شاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوە چوو ئەمەش بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی سەرپەرشت و ڕێکخەری ئامادەکارییەکانی شاری خانەخوێ دەکات. لە ھەر پێشبڕکێیەکی ئۆڵۆمپیاددا مەدالیای زێڕ بە پلەی یەکەم، مەدالیای زیو بە پلەی دووەم، ھەروەھا مەدالیای بڕۆنز بە پلەی سێیەم دەبەخشرێت؛ ئەم نەریتە لە ساڵی ١٩٠٤ دەستی پێکرد. یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بەھۆی سەرکەوتنی بەرچاوی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە ڕێک خرا. ئەمەش وەک گەورەترین و بەناوبانگترین ڕووداوی نێونەتەوەییی فرەوەرزشی لە جیھاندا سەیر دەکرێت.
ئۆڵۆمپیاد لە پڕۆگرامێکی ٤٢ پێشبڕکێی، بەبەشداری کەمتر لە ٢٥٠ وەرزشوانی پیاو لە ١٤ وڵات لە ساڵی ١٨٩٦ بۆ ٣٠٦ پێشبڕکێ و ١١٬٢٣٨ وەرزشوان (٦٬١٧٩ پیاو، ٥٬٠٥٩ ژن) لە ٢٠٦ وڵات لە ساڵی ٢٠١٦ زیادی کردووە. ئەم پاڵەوانییەتییە وەرزشییە لەلایەن ١٩ وڵاتەوە لە پێنج کیشوەر میوانداری کراوە. چوار جار لە ئەمریکا (١٩٠٤، ١٩٣٢، ١٩٨٤، و ١٩٩٦)، سێ جار لە بەریتانیا (١٩٠٨، ١٩٤٨، و ٢٠١٢)، دوو جار لە یۆنان (١٩٨٦ و ٢٠٠٤)، فەرەنسا (١٩٠٠، ١٩٢٤)، ئەڵمانیا (١٩٣٦ و ١٩٧٢)، ئوسترالیا (١٩٥٦ و ٢٠٠٠) و ژاپۆن (١٩٦٤ و ٢٠٢٠)، یەکی یەکجاریش لە سوێد (١٩١٢)، بەلجیکا (١٩٢٠)، ھۆلەند (١٩٢٨)، فینلاند (١٩٥٢)، ئیتاڵیا (١٩٦٠)، مەکسیک (١٩٦٨)، کەنەدا (١٩٧٦)، یەکێتی سۆڤیەت (١٩٨٠)، کۆریای باشوور (١٩٨٨)، ئیسپانیا (١٩٩٢)، چین (٢٠٠٨) و بەرازیل (٢٠١٦).
لەندەن یەکەم شار بوو کە سێ جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کرد، پاریس ساڵی ٢٠٢٤ بۆ جاری سێیەم میوانداری یایییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەکات بەمەش دەبێتە ھاوشانی لەندەن، لۆس ئانجلەسیش ساڵی ٢٠٢٨ میوانداری یارییەکانی ھاوینە دەکات بۆ پێنجەم جار لە مێژووی خۆیدا. تەنھا پێنج وڵات لە ھەموو یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بەشدارییان کردووە ئەوانیش ئوسترالیا، فەرەنسا، بەریتانیا، یۆنان و سویس. ھەروەھا بەریتانیا تاکە وڵاتە کە لە ھەر خولێکی ئۆڵۆمپیاد مەدالیایەکی زێڕی بەدەستھێناوە. ئەمریکا پێشەنگی ژماردنی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیە، و لە ١٩ خولی یارییەکان پێشەنگی خشتەی مەدالیاکانی گرتووە، دوای ئەو یەکێتی سۆڤیەت (شەش جار)، و فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، چین و تیمی یەکگرتوو ھەریەکەیان بۆ جارێک پێشەنگی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیان گرتووە. بەگشتی زیاتر لە ٤٢ وەرزش لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد ئەنجامدراون. بە پشت بەستن بە ناوبانگ و جەماوەری یارییەکان باشترین وەرزشوانانەکان لەلایەن وڵاتانەوە ھەڵدەبژێردرێن بۆ بەشداریکردن لەم پاڵەوانییەتە، لەگەڵ ئەوەش پێویستە وەرزشوانان بەشدارییان ھەبێت لە پاڵەوانییەتەی ناوخۆی و دەرەکییەکان و خاوەن دەستکەوت بێت.
خوێندنەوەی زیاتر...
حوزەیران
[دەستکاری]محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتەڵیب (بە عەرەبی: أَبُو الْقَاسِم ﷴ بْن عَبْدﷲ بْن عَبْد المُطَّلِب بْن ھَاشِم؛ لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ٥۷١ – ٨ی حوزەیرانی ٦٣٢) پێغەمبەریێکی عەرەبی (مستعرب)ە مستعرب واتە عەرەب کراو،پێغەمبەری ئیسلامە و کەسایەتییەکە کە موسڵمانان بە پێغەمبەری خوای دادەنێن کە بۆ ھەموو مرۆڤەکان ھاتووە ھەتا خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ یەکتاپەرستی و خواپەرستی لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم. شوێنکەوتووانی لەو باوەڕەدان کە باشترین دروستکراوەی خوایە و پێشەوای مرۆڤە و لەگەڵ ناوھێنانیدا دەڵێن «صلی اللە علیە وسلم» واتە «دروودی خوای لێبێت». ئەم سڵاوناردنە لە قورئان و سوننەتدا ھاتووە و وایان لێدەکات سڵاواتی لەسەر بدەن. موسڵمانان وتە و کردار و سیفەتەکانیان پاراستووە لە پەڕتووکەکانی ژیننامە و فەرموودە، و یادی لەدایکبوونی دەکەنەوە لەمانگی ڕەبیعول ئەوەل لە ھەموو ساڵێکدا. لە مەککە لە مانگی ڕەبیعولئەولی ساڵی فیل، بەرامبەر ساڵی ٥٧٠ یان ٥٧١ی زایینی لە دایکبووە، پێش ئەوەی لەدایک بێت باوکی کۆچی دواییی کردووە و ھەر لە مناڵیشدا دایکی لەدەست دەدات، پەروەردە دەبێت لای عەبدولموتەڵیب کوڕی ھاشم باپیرەی پاشان لای ئەبو تاڵیب کوڕی عەبدولموتەڵیب مامی، لەو ماوەیەدا خەریکی شوانی دەبێت، پاشان بازرگانی دەکات، لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە لەگەڵ خەدیجە کچی خووەیلید، کە دایکی ھەموو مناڵەکانی بووە بێجگە لە ئیبراھیم.
لە پێش ئیسلامدا حەنیفی بووە و خوای پەرستووە لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم و پەرستنی بتی ڕەتکردووەتەوە کە لەو کاتانەدا بەربڵاوبووە لە مەککەدا، موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نیگای خوای پێ گەیشتووە کاتێک لە تەمەنی چل ساڵیدا بووە، سێ ساڵ بە نھێنی بانگەوازی کرد، پاشان دە ساڵی تری لە مەککە بەسەر برد بە بانگکردنی خەڵکەکەی و بازرگانەکان و سەردانکەرانی کەعبە کە دەھاتنە مەککە، لە ساڵی ٦٢٢ز کۆچی کرد بۆ شاری مەدینە کە ناودەبرا بە یەسرب، دوای ئەوەی گەورەکانی قوڕەیش کەوتنە پیلان گێڕان لێی و بانگەوازەکەیان ڕەت دەکردەوە، دە ساڵی کۆتایی ژیانی لە مەدینە بەسەر برد بە بانگەوازی ئیسلامی، و بناغەی دەوڵەتی ئیسلامیی دانا، کە دواتر فراوان بوو و مەککە و ھەموو شار و ھۆزە عەرەبییەکانی گرتەوە، و بۆ یەکەم جار عەرەبی یەکخست لەسەر یەک ئایینی یەکتاپەرستی و لە دەوڵەتێکی یەکگرتوودا، بانگەشەی بۆ دورکەوتنەوە لە ڕەگەزپەرستی و وەلانانی دەمارگیری ھۆزایەتی کرد.
خوێندنەوەی زیاتر...
تەممووز
[دەستکاری]ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٣/تەممووز
ئاب
[دەستکاری]ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٣/ئاب
ئەیلوول
[دەستکاری]ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٣/ئەیلوول
تشرینی یەکەم
[دەستکاری]ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٣/تشرینی یەکەم
تشرینی دووەم
[دەستکاری]ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٣/تشرینی دووەم