ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٣/ئایار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە (بە فەڕەنسی: Jeux olympiques d'été؛ بە ئینگلیزی: Summer Olympic Games) ھەروەھا بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد یاخود ئۆڵمپیک ناسراوە، پاڵەوانییەتییەکی گەورەی نێونەتەوەییی فرەوەرزشییە بە شێوەیەکی ئاسایی چوار ساڵ جارێک لە وڵاتێک بەڕێوە دەچێت. یەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٦ لە شاری ئەتینای پایتەختی یۆنان بەڕێوە چوو و دوایین جاریش ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە شاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوە چوو ئەمەش بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی سەرپەرشت و ڕێکخەری ئامادەکارییەکانی شاری خانەخوێ دەکات. لە ھەر پێشبڕکێیەکی ئۆڵۆمپیاددا مەدالیای زێڕ بە پلەی یەکەم، مەدالیای زیو بە پلەی دووەم، ھەروەھا مەدالیای بڕۆنز بە پلەی سێیەم دەبەخشرێت؛ ئەم نەریتە لە ساڵی ١٩٠٤ دەستی پێکرد. یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بەھۆی سەرکەوتنی بەرچاوی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە ڕێک خرا. ئەمەش وەک گەورەترین و بەناوبانگترین ڕووداوی نێونەتەوەییی فرەوەرزشی لە جیھاندا سەیر دەکرێت.

ئۆڵۆمپیاد لە پڕۆگرامێکی ٤٢ پێشبڕکێی، ەشداریک ەمتر لە ٢٥٠ وەرزشوانی پیاو لە ١٤ وڵات لە ساڵی ١٨٩٦ بۆ ٣٠٦ پێشبڕکێ و ١١٬٢٣٨ وەرزشوان (٦٬١٧٩ پیاو، ٥٬٠٥٩ ژن) لە ٢٠٦ وڵات لە ساڵی ٢٠١٦ زیادی کردووە. ئەم پاڵەوانییەتییە وەرزشییە لەلایەن ١٩ وڵاتەوە لە پێنج کیشوەر میوانداری کراوە. چوار جار لە ئەمریکا (١٩٠٤، ١٩٣٢، ١٩٨٤، و ١٩٩٦)، سێ جار لە بەریتانیا (١٩٠٨، ١٩٤٨، و ٢٠١٢)، دوو جار لە یۆنان (١٩٨٦ و ٢٠٠٤فەرەنسا (١٩٠٠، ١٩٢٤ئەڵمانیا (١٩٣٦ و ١٩٧٢ئوسترالیا (١٩٥٦ و ٢٠٠٠) و ژاپۆن (١٩٦٤ و ٢٠٢٠)، یەکی یەکجاریش لە سوێد (١٩١٢بەلجیکا (١٩٢٠ھۆلەند (١٩٢٨فینلاند (١٩٥٢ئیتاڵیا (١٩٦٠مەکسیک (١٩٦٨کەنەدا (١٩٧٦یەکێتی سۆڤیەت (١٩٨٠کۆریای باشوور (١٩٨٨ئیسپانیا (١٩٩٢چین (٢٠٠٨) و بەرازیل (٢٠١٦).

لەندەن یەکەم شار بوو کە سێ جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کرد، پاریس ساڵی ٢٠٢٤ بۆ جاری سێیەم میوانداری یایییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەکات بەمەش دەبێتە ھاوشانی لەندەن، لۆس ئانجلەسیش ساڵی ٢٠٢٨ میوانداری یارییەکانی ھاوینە دەکات بۆ پێنجەم جار لە مێژووی خۆیدا. تەنھا پێنج وڵات لە ھەموو یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بەشدارییان کردووە ئەوانیش ئوسترالیا، فەرەنسا، بەریتانیا، یۆنان و سویس. ھەروەھا بەریتانیا تاکە وڵاتە کە لە ھەر خولێکی ئۆڵۆمپیاد مەدالیایەکی زێڕی بەدەستھێناوە. ئەمریکا پێشەنگی ژماردنی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیە، و لە ١٩ خولی یارییەکان پێشەنگی خشتەی مەدالیاکانی گرتووە، دوای ئەو یەکێتی سۆڤیەت (شەش جار)، و فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، چین و تیمی یەکگرتوو ھەریەکەیان بۆ جارێک پێشەنگی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیان گرتووە. بەگشتی زیاتر لە ٤٢ وەرزش لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد ئەنجامدراون. بە پشت بەستن بە ناوبانگ و جەماوەری یارییەکان باشترین وەرزشوانانەکان لەلایەن وڵاتانەوە ھەڵدەبژێردرێن بۆ بەشداریکردن لەم پاڵەوانییەتە، لەگەڵ ئەوەش پێویستە وەرزشوانان بەشدارییان ھەبێت لە پاڵەوانییەتەی ناوخۆی و دەرەکییەکان و خاوەن دەستکەوت بێت.
خوێندنەوەی زیاتر...