ھەرکی
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ھەرکی ھۆزێکی گەورەی کوردە، بەشی ھەرە زۆڕی ئەم ھۆزە لە باشوری کوردستان دەژین. ژمارەیەکی زۆڕیشیان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانن لەگەڵ چەندین بنەماڵەی گەورە لە باکووری کوردستان.
خێلەکانی ناو ھۆزەکە
[دەستکاری]ھۆزی ھەرکی دابەش دەبن بە سەر سێ خێلی سەرەکی کەبریتین لە خێلی مەندان و سیدا و بنەجی و سەرھاتی. ھەرکییەکان بە کوردی کورمانجی دەدوێن وەک زۆڕینەی کوردەکان. ئهوانهش بۆ چهند تیرهیهك دابهش دهبن خێڵی مهندان دوو تیرهی لێ نهبێتهوه ئهوانیش (خدری و راست مهندا) كه چهند تیرەو بنهمالیهكی گهورهیان لێ جیا دهبێتهوه وه خێلی سهرهاتی پێنج تیرهی لێ دهبێتهوه ئهوانیش (هاجیەسوری و مژدینی و ناوی و مالهمهدی و مالهشین) كه ئهوانیش دابهش بوونه بهسهر چهندین بنهمالهی گهوره .
شێوازی ژیانیان
[دەستکاری]ھەرکییەکان لەکۆندا کۆچەر و شوانکارە بوون لەبناری شاخەکانی کوردستان لەو شاخ بۆ ئەو شاخ کۆچیان کردووە بە ئازادی بەڵام ئەم ژیانە ئازادەیان لێ تێک چوو دوای ڕێککەوتنامەی سیڤەر ١٩٢٠ بەھۆی دروستبوونی وڵاتی تورکیا و عێراق و سووریا و ئێران کە سنووری ئەم وڵاتانە کێشرا بوە ھۆی ڕێگری لەبەردەمیان و ناچاربوون لە یەکێک لەم وڵاتە تازە دروست بوانە نیشتەجێ ببن، لەسەرتا ھەرکییەکان دانیان بەو سنوورە دانەدەنا و لە ھاتوچۆ بەردەوام بوون بەڵام بەھۆی ھێرشی تورکەکان و ڕێگرییەکانیان کە ژمارەیەکی زۆڕیان لێ کوژرا ناچاربوون لەو گوندانە نیشتەجێ ببن کە زستانان لێی دەمانەوە، پەیدابونی ئەم سنوورانە ئاراستەی ژیانی ھەرکی و تەواوی ھۆزە کوردەکانی تری تێک دا، بەجۆرێک نەیان دەتوانی وەک باب و باپیرانیان بە ئازادی کۆچ بکەن و سنووری وڵاتەکەو شوێنی کارکردنیان بەرتەسکتر بویەوە، ھەربەم ھۆیەوە دەبینین ھەرکییەکان لە ھەرچوارپارچەی کوردستان بوونیان ھەیە و ھەریەکەیان ناسنامەیەکی جیاوازی ھەڵگرتوە، بەڵام لە بنەڕەت دا یەک ھۆز و یەک بنەماڵەن کە تاوەکو ئەمڕۆ پەیوەندی خێزانی و کۆمەڵایەتیان لەگەڵ یەک بەھێزە.
ئەمڕۆ ھەرکییەکان لە کوردستانی ئێران لە بەراندز و شەملەکان و شارى ورمێ و لە دەشتەبیڵ (شنۆ) و تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ ، بەڵام ھەرکییەکانی کوردستانی عێراق لەنێوان قەزاى خەباتى ھەولێر ئاکرێی دهۆک و رۆژهەڵاتى موسل نیشتەجێن، ھەرکی لە تورکیا لە هەرک و بێداو و گەوەڕى شەمزینان دەژین بە بنەجی ناسراون. هەروەها لە دەورى دەریاچەی وان و و ئاگری نیشتەجێ بوینە، ھەرکییەکان بە ئازایی و جوامێری ناوبانگیان دەرکردوە بەتایبەت دوای بەزۆر نیشتەجێکردنیان کە بوونەتە مەترسی بۆ ھەموو حکوومەتەکانی عێراق و تورکیا و ئێران، ھەربەم ھۆیەوە بەردەوام لەلایەن دوژمنانی کوردەوە ھەژمارێکی تایبەت بۆ ھەرکییەکان کراوە.
گوندەکانى هەرکى لە ورمێ
[دەستکاری]موانا، شەملەکان، ، لورزینی، کانی سپی، لێر، ئەنهەر، خانەقا، جورنی، دزگیر،دۆڵه پسان، ئورسى، نرگی، سلامی، هەفتەوا، گسیان ، هێشماوا، بەرازان، سێگرکان، سوسناوا، هەلەج، گلاز، سێکانی،حەکى، ، ئاودی ، رەشگوند، چریاوا
ئێزابێلا بێرد لەناو ھەرکییەکان
[دەستکاری]ئێزابێلە بێرد (خاتوو بیشۆپ) پەرتوکێکی لەبارەی ھەرکییەکانەوە نوسیوە لەوکاتەی سەردانی شاری ھەکاری کردوە وەک گەریدەیەک:
دوای کێشانی سنووری ئێراق تورکیا لە ١٩٢٠ و دابەشکردنی کوردستان حکوومەتی دامەزراوی تورکیا نەیتوانی دەسەلاتی ھەبێت بەسەر ئەو سنوورەی کەتازە بۆی کێشراوە، بەمە تووشی ڕووبەرووبونەوەی ھۆزەکوردەکان ببویەوە، شانشینی بەریتانیا لێژنەیەکی دیاری کرد بۆ ھەڵسەنگەیاندنی بارودۆخەکە و دیاریکردنی کێشەکان بەمە لیژنەیەک ھات بۆ ھەکاری و ناوچەی شەمزینان بەڵام بەھۆی ڕێگری و تورەیی کوردەکان بەرامبەر تورک و ئینگلیز نەیانتوانی لە ناوچەی شەمزینان بمێننەوە، بۆیە خاتوو بیشۆب ھەرلەھەکاری مایەوە لای گوندنشینە فەلەکان ئەوانەی ناچاربوون باج بدەنە ھۆز و میرە کوردەکان.