ناجی سوەیدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناجی سوەیدی
شەشەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق
لە پۆستدا بووە
١٨ تشرینی دووەم ١٩٢٩ – ٢٣ ئازار ١٩٣٠
پادشا فەیسەڵی یەکەم
پێشینە عەبدولموحسین سەعدوون
پاشینە نووری سەعید
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ١٨٨٢
مردن ١٩٤٢

ناجی سوەیدی (١٨٨٢–١٩٤٢) (بە عەرەبی: ناجي السويدي) کەسایەتی سیاسیی عێراقی بوو، لەماوەی تشرینی دووەمی ١٩٢٩ بۆ ئازاری ١٩٣٠ سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە. ناجی سوەیدی لەدوای خۆکووشتنی عەبدولموحسین سەعدوون پلەی سەرۆکوەزیرانی پێدرابوو. لەماوەی حوکمڕانی ناجی شەقامی عێراقی پڕبوو لە گردبوونەوە و خۆپشاندان لەدژی دەسەڵاتی بەریتانی. ئەم خۆپشاندان، ھەواڵی ڕۆژنامەکان لەگەڵ دەسەڵاتەکانی مەلیک فەیسەڵی یەکەم لەپاڵ نووری سەعید وایانکرد ناجی دەستلەکاربکێشێتەوە.

ناجی برای تۆفیق سوەیدی کەئەویش بەھەمان شێوە سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • وتاری ناجی سوەیدی لە ویکیپیدیای ئینگلیزی، دوایین گۆڕانکارییەکان لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩.
  • چارڵز تریپ (2002). مێژووی عێراق. دەزگای زانکۆی کامبریدج. p. 65. ISBN 0-521-52900-X.