بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەیاد عەلاوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەیاد عەلاوی
بە عەرەبی: إياد علاوي
لەدایکبوون (١٩٤٥-٠٥-٣١) ٣١ی ئایاری ١٩٤٥ (تەمەن ٨٠ ساڵ)
بەغدا، عێراق
منداڵسارا ئەیاد عەلاوی
خزمەکانمحەممەد تۆفیق عەلاوی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی
پیشەسیاسەتوان، پزیشکیی دەروونی
پۆستەکانسەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەندامی ئەنجومەنی حوکمی عێراق، جێگری سەرۆکی کۆماری عێراق، جێگری سەرۆکی کۆماری عێراق، سەرۆک وەزیرانی عێراق
پەروەردەزانکۆی لەندەن، کۆلێژی بەغدا
دەقی بەستراوOffice of the President of Iraq
ئەندامی حیزبیبزووتنەوەی نیشتمانیی عێراق
ئایینئیسلام، شیعەی دوازدە ئیمام
بەشداربووە لەکۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووری جیھانیی ٢٠١٥
ڕووداوە بەرچاوەکانبەڵگەنامەکانی پەنەما
وێبگەhttp://www.ayad-allawi.com
بەستەری ھەواڵhttps://ayadallawi.com/feed/

ئەیاد عەلاوی (٣١ی ئایاری ١٩٤٥) کەسایەتی سیاسیی عێراقییە و دەرچووی کۆلێژی پزیشکییە لە زانکۆی بەغدا ناوبراو لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ تا ٦ی نیسانی ٢٠٠٥ سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە بەشێوەیەکی کاتی.

بڕوانامەی ئەکادیمی

[دەستکاری]

دەرچووی ئامادەیی کۆلێژی بەغدا لە عێراق و دەرچووی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی بەغدا لە ساڵی ١٩٧٠، دواتر بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی لەندەن لە ساڵی ١٩٧٥ و دکتۆرای لە ھەمان زانکۆ لە ساڵی ١٩٧٩ بەدەستھێناوە، لە ساڵی ١٩٧٩ تا ١٩٨١ وەک ڕاوێژکار لە بواری پەتا و تەندروستی ژینگە لە یوونیسێف کاری کردووە.

چالاکی سیاسی

[دەستکاری]

لەناو حیزبی بەعسدا

[دەستکاری]

ئەندامی حیزبی بەعس و ئەندامی فەرماندەیی ھەرێم بووە. بەڵام لەگەڵ سەرۆک و جێگری سەرۆک کۆمار کێشە و لە ساڵی ١٩٧١ بەرەو بەیرووت دەچێت، لە ساڵی ١٩٧٢ بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا بەرەو لەندەن بەجێدەھێڵێت. لە ساڵی ١٩٧٣ لە ئەورووپای ڕۆژاوا و بەشێک لە وڵاتانی کەنداو بە سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوەیی حیزبی بەعس ھەڵبژێردرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٧٥ بە فەرمی دەستی لە حیزبی بەعس کێشایەوە.

لە دەرەوەی حیزبی بەعس

[دەستکاری]

لەساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ ژمارەیەک عێراقی ڕێکخراوێکی نھێنی دامەزراند، لەوانە دکتۆر تەحسین موعلە، ھانی ئەلفەکیکی، لیوا حەسەن ئەلنەقیب، عەقید سەلیم شاکر، موقەدەم سەلاح شەبیب. ساڵی ١٩٩٠ بە ئاشکرا ئەو ڕێکخراوەی لە بەیرووت ڕاگەیاند و ناوەکەی گۆڕی بۆ بزووتنەوەی ڕێککەوتنی نیشتمانیی عێراق. لە ساڵی ١٩٩١ بە سکرتێری گشتی ھەڵبژێردرا و لە ساڵی ١٩٩٣ دووبارە ھەڵبژێردرایەوە. لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٧٨ لە ھەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بووە، لەو ماوەیەدا بریندار دەبێت و زیاتر لە ساڵێک لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و چارەسەری وەرگرتووە.

گەڕانەوە بۆ عێراق

[دەستکاری]

عەللاوی ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون و ھەماھەنگی بووە، کە لە ساڵی ٢٠٠٢ کۆنفرانسی لەندەنی ئۆپۆزسیۆنی عێراق پەسەندی کرد، ئامانجی ئەو لیژنەیە ئامادەکاری بوو بۆ حووکمڕانی عێراق لە دوای سەددام حوسێن، بەو پێیەی ئەمریکا ئامادەکاریی دەکرد بۆ گۆڕینی ڕژێم لە عێراق. دوای لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ کرایە ئەندامی ئەنجومەنی حووکمڕانی عێراق کە لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێونەتەوەیییەوە دامەزرا. سەرۆکایەتی یەکێک لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکەی کردووە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٣ و ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام بووە وەک لە سەرەتادا بڕیار بوو.

ھەڵوەشاندنەوەی پۆستەکەی

[دەستکاری]

لە ٩ی ئابی ٢٠١٥، حەیدەر عەبادی زنجیرەیەک بڕیار و چاکسازی ڕاگەیاند، دیارترینیان ھەڵوەشاندنەوەی پۆستەکانی جێگرانی سەرۆک (نووری مالیکی، ئوسامە نوجەیفی، و ئەیاد عەلاوی) و جێگری سەرۆک وەزیران (بەھا ئەعرەجی، ساڵح موتڵەک، و ڕۆژ نووری شاوەیس) بوو لە وەڵامی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا. ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو بڕیارانەی پەسەند کرد.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
Political offices
پێشوو
ئەحمەد چەلەبی
سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمی عێراق
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ - ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣
جێگر
جەلال تاڵەبانی
پێشوو
غازی مەشعەل عەجیل یاوەر
وەک سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمی عێراق
سەرۆک وەزیرانی عێراق
١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ - ٣ی ئایاری ٢٠٠٥
جێگر
ئیبراھیم جەعفەری
پێشوو
خوزەیر خوزاعی
جێگری سەرۆک کۆماری عێراق (٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ - ١١ی ئابی ٢٠١٥) (١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦) ئێستا