بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد
بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد کتێبێکە لەلایەن مەسعوود بارزانی بە زمانی عەرەبی نووسراوە دواتر لە لایەن دەستەیەکەوە کراوە بە کوردی لە ساڵی ٢٠٢٠ چاپ کراوە کە تیایدا باسی شۆڕشی بارزانییەکان دەکا ھەر لە ساڵی ١٩٣٢ تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول سەرەتا بە کورتی باسی بنەماڵەی بارزانییەکان دەکا، کتێبەکە زیاتر باسی لایەنی شەڕەکان دەکا وەک لەوەی باسی لایەنە سیاسییەکەی بکا لە شۆڕشی شێخ ئەحمەدی بارزانیەوە دەست پێدەکا دواتر باسی شۆڕشی دووەمی بارزان دەکا کە لەم کاتەوە مەلا مستەفا بارزانی وەک سەرکردەیەکی شۆڕش دەرکەوت، دوای ئەوەی شۆڕش توانای بەرەنگاری سوپای عێراقی نەما بارزانییەکان بڕیاریاندا بچن بۆ لای کۆماری کوردستان لە مەھاباد ببنە یەکێک لە داکۆکیکاران لە کۆمار، پاش ڕوخانی کۆمار بارزانییەکان دەگەڕێنەوە بۆ عێڕاق ماڵو منداڵیان تەسلیمی حکوومەتی عێراق دەبنەوە بەڵام مەلا مستەفا بڕیاریدا تەسلیمی حوکمەت نەبێ، وای بەباش زانی پەنا بەرێتە بەر یەکێتی سۆڤیەت، لە سۆڤیەت بەھۆی ئازەریەکان تووشی ئازاری زۆربوون دوورخرانەوە بۆ ناوچەکانی تورکستان و تاجیکستان و ئۆزبەکستان بەڵام دواتر بە مردنی ستالین و ھاتنە سەرکاری خڕۆشۆف باردۆخەکیان بەرەو باشی ڕۆی، دەرگای خوێندن و ئازادی زیاتریان بۆ کرایەوە. دوای شۆڕشی چواردەی تەموز مەلا مستەفا و ھاوەڵەکانی ھەلیان بۆ ڕەخسا بگەڕێنەوە بۆ عێراق، لە عێراق پێشوازیەکی گەرمی شۆڕشگێڕانەیان لێکرا و پلەی بەرز و ڕێزیان لە کۆماری نوێدا بەدەست ھێنا.
دواتر بەھۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی کورد بە کۆمارەوە ھەردوولا خۆیان ئامادە دەکرد بۆ شەڕ بە ڕەسمی شەڕ لە نۆی ئەیلوول دەستی پێکرد بەڵام ڕۆژی یازدەی ئەیلوول بەڕۆژی دەسپێکردنی شۆڕش دانراوە.
پاش چەندین شەڕ و پێکدادان لە نێوان شۆڕش و حوکمەتە یەک لە دوای یەکەکان و دوای ڕێککەوتنامەی جەزائیر لە نێوان عێراق و ئێران و دوای ئەوەی ئێران بڕیاری دەست بەردانی لە شۆڕشدا شۆڕش بە فەرمانی سەرۆکی شۆڕش مەلا مستەفا بارزانی چەکی دانا و شۆڕشگێڕان کوردستانیان بە جێ ھێشت بەرەو ئێران ڕۆشتن.
چەند تێبینیەک لە سەر کتێبەکە
١.نووسەر دەڵێ ھەژار موکریانی لە سۆڤیەت چاوی بە بارزانی کەوتوە لە کاتێکدا بارزانی خۆی ھەژار موکریانی ناردوە بۆ سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٥٩.[١]
٢.لە باسی شۆڕش زیاتر باسی لایەنی شەڕی کردوە نەک باسی لایەنە سیاسی کۆمەڵایەتی و ھۆکار و دەرئەنجامەکانی.
٣.لە باسی تاقمەکەی برایم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانی و بوون بە جاشیان تەنیا باسی ھەڵەکانی ئەوان دەکا باسی ئەو ھۆکارانە ناکا کە لایەنی بەرامبەر بونە دروست کەریان.
٤.باسی ھەڵەکانی پەیوەندیەکان لە گەڵ ئێران و بەتەواوی کەوتنە ناو تای ئێران ناکا کە ھەر ئەمەش بوو بەھۆی نسکۆی شۆڕش.[٢]
٥.لە کتێبی بۆ مێژوو دەڵێ عەبدولسەلام بارزانی ساڵی ١٩١٤ چاوی بە قەیسەری ڕووسیا کەوتووە. بەڵام لە کتێبی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد دەڵێ چاوی بە نوێنەری قەیسەر کەوتوە. [٣]