محەممەد بەحرولعلوم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد بەحرولعلوم
محمد بحر العلوم
سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمی عێراق
لە پۆستدا بووە
١ی ئازاری ٢٠٠٤ – ٣١ی ئازاری ٢٠٠٤
ڕێبەر پۆل برێمەر
پێشینە موحسین عەبدولحەمید
پاشینە مەسعوود بارزانی
لە پۆستدا بووە
١٣ی تەممووزی ٢٠٠٣ – ٣١ی تەممووزی ٢٠٠٣
کاتی
ڕێبەر پۆل برێمەر
پێشینە سەددام حوسێن (سەرۆک وەزیران)
پاشینە ئیبراھیم جەعفەری
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٢٧-١٢-١٧) ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٧
نەجەف, عێراق
مردن ٧ی نیسانی ٢٠١٥(٢٠١٥-٠٤-٠٧) (٨٧ ساڵ ژیاوە)
نەجەف, عێراق
پارتی سیاسی ھاوپەیمانێتی عێراقی یەکگرتوو
منداڵ(ەکان) ئیبراھیم بەحرولعلوم
خوێندن لە زانکۆی نەجەف
زانکۆی قاھیرە
ئایین موسڵمانی شیعە

ئایەتوڵڵا محەممەد بەحرولعلوم (بە عەرەبی: محمد بحر العلوم‎، ماوەی ژیان: ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٧ - ٧ی نیسانی ٢٠١٥) سیاسەتڤانێکی عێراقی و پێشەوایەکی شیعەی دوانزە ئیمام بوو. لەپاش ڕووخاندنی سەددام حوسێن و دروستکردنی ئەنجومەنی حوکمی عێراق سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنەکە بووە و لە مانگی ئازاری ٢٠٠٤دا بووەتەوە بە سەرۆکی ئەنجومەنەکە.

ژیانی[دەستکاری]

محەممەد بحرولعلوم زانکۆی نەجەفی تەواوکردووە، لە ساڵی ١٩٧٩دا بڕوانامەی دکتۆرای لەزانکۆی قاھیرە وەرگرتووە. لەماوەی دەسەڵاتی سەددامدا بەرھەڵستکاری حکومەت بووە، لەساڵی ١٩٦٩دا بەبێ ئامادەبوونی، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا.

لەساڵی ١٩٩٢دا چووە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، لە تشرینی دووەمی ھەمان ساڵدا گەڕایەوە، پاشان ھەتا ڕووخاندنی سەددام حوسێن لە لەندەن مایەوە.

ئەنجومەنی حوکمی عێراق[دەستکاری]

دوای دامەزراندنی ئەنجومەنی حوکمی عێراق، محەممەد بەحرولعلوم وەکو سەرۆکی کاتی دیاریکرا و لە ١٣ی تەمووزی ٢٠٠٣ تا کۆتایی مانگەکە بەردەوام بوو. پاشان لەمانگی ئازاری ٢٠٠٤ بە سەرۆکی ئەنجومەنەکە دیاریکرایەوە.

مردنی[دەستکاری]

لە ٧ی نیسانی ٢٠١٥ بەھۆی نەخۆشیەوە لەشاری نەجەف کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


Political offices
پێشوو
سەددام حوسێن
وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق
سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنی حوکمی عێراق
١٣ی تەممووزی ٢٠٠٣-٣١ی تەممووزی ٢٠٠٣
جێگر
ئیبراھیم جەعفەری
پێشوو
موحسین عەبدولحەمید
سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمی عێراق
١ی ئازاری ٢٠٠٤-٣١ی ئازاری ٢٠٠٤
جێگر
مەسعوود بارزانی