یاسین ھاشمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاسین ھاشمی
یاسین ھاشمی وەک وەزیری دارایی لەساڵی ١٩٢٧
چوارەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق
لە پۆستدا بووە
٢ ئابی ١٩٢٤ – ٢٦ حوزەیرانی ١٩٢٥
پادشا فەیسەڵی یەکەم
پێشینە جەعفەر عەسکەری
پاشینە عەبدولموحسین سەعدون
لە پۆستدا بووە
١٧ ئازاری ١٩٣٥ – ٣٠ تشرینی یەکەمی ١٩٣٦
پادشا غازی یەکەم
پێشینە جەمیل مەدفەعی
پاشینە حیکمەت سولەیمان
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ١٨٨٤
مردن ٢١ کانوونی دووەمی ١٩٣٧ (٦٣ ساڵ)
پارتی سیاسی حیزبی برایەتی نەتەوەیی (لە خوولی دووەم)
خزمەکان تەھا ھاشمی (برا)
خەڵاتەکان
دڵسۆزی  Ottoman Empire (1914–1918)
Arab Kingdom of Syria (1918–1920)
خزمەت/لق  Ottoman Empire Army
سوپای عەرەب

یاسین ھاشمی (ناوی لەدایکبوون: یاسین حیلمی سەلمان)، (ماوەی ژیان: ١٨٨٤ تاکوو ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٧). کەسایەتی سیاسیی عێراقییە، لە دوو خوولدا سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە. وەک بەشێک لەسەرۆکوەزیرەکانی دیکەی عێراق، ھاشمی ماوەیەک ئەفسەری سەربازی بووە لە دەوڵەتی عوسمانی.[١] یەکەم کاری سیاسی یاسین لەحکوومەتەکەی جەعفەر عەسکەری بوو، داوی ماوەیەکی کورت جێگای ئەوی گرتەوە و بوو بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، ١٠ مانگ لەو پۆستەدا مایەوە و لەلایەن عەبدولموحسین سەعدون جێگای گیرایەوە. لەماوەی ١٠ ساڵدا چەندین پلە و پۆستی جیاواز لە حکوومەتەکانی پێدەدرێت، دواتر لە ئازاریی ١٩٣٥ دیسان دەبێتەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق تاکوو ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٦ لەو پلەدا دەمێنێتەوە. یاسین ھاشمی یەکەم سەرۆکوەزیرانی عیراقبوو کەبەھۆی کودەتای سەربازییەوە لەپلەکەیدا لاببدرێت ئەمەش لەلایەن بەکر سدقی بوو، لەدوای کودەتاکە یاسین خۆی دەربازی دیمەشق دەکات بەڵام دوای سێ مانگ کۆچی دوایی دەکات. برایەکی یاسین بەناوی تەھا ھاشمی لەساڵی ١٩٤١ بووبە سەرۆکوەزیران.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Nakash, Yitzhak (2011). Reaching for Power: The Shi'a in the Modern Arab World. Princeton University Press. p. 87. ISBN 1-4008-4146-1.