بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناجی تاڵیب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ناجی تالیبەوە ڕەوانە کراوە)
ناجی تالیب
٢٩یەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق
٦ەمین سەرۆکوەزیرانی کۆماری عێراق
لە پۆستدا بووە
٩ی ئابی ١٩٦٦ – ١٠ی ئایاری ١٩٦٧
سەرۆک کۆمار عەبدولڕەحمان عارف
پێشینە عەبدولڕەحمان بەزاز
پاشینە عەبدولڕەحمان عارف
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩١٧-٠٧-0١) ١ی تەممووزی ١٩١٧
ناسریە، ئیمپراتۆری عوسمانی
مردن ٢٣ی ئازاری ٢٠١٢(٢٠١٢-٠٣-٢٣) (٩٤ ساڵ ژیاوە)
بەغداد، عێراق
ئایین شیعە، ئیسلام

ناجی تاڵیب (لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩١٧ – مردووی ٢٣ی ئازاری ٢٠١٢)[١] لەماوەی ١٩٦٦–١٩٦٧، ٥٢ەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو. ئەمەش کاتێک شوێنی عەبدولڕەحمان بەزازی گرت.[٢]

تاڵیب لە ساڵانی ١٩٣٦ تاکوو ١٩٣٩ لە ئەکادیمیای سەربازی بەریتانی خوێندوویەتی. لە ساڵانی ١٩٥٤ و ١٩٥٥ چووەتە لەندەن وەک شارەزایەک لە بواری سەربازی. ئەوکاتەی خانەنشین بوو لە سەربازی ئەوا لەپلەی لیوا بوو.[٢]

لەدایکبوون[دەستکاری]

ناجی تاڵیب کوڕی محەممەد عەلی ئەلئەنزی[٣] لە یەکی تەممووزی ساڵی ١٩١٧ لە ناسریە ناوەندی پارێزگای زیقار لەدایکبووە، ڕەچەڵەکی باوکی بەناوی حاجی تاڵیب دەگەڕێتەوە بۆ ھۆزی عەنزەی عەرەبی. خێزانەکەی لە چینی خاوەن زەوی و زارەکان بوو لە عێراق و موڵکەکانیان تا ئێستا لە ناسریە لەگەڵ سووق ئەلشیوخ و ئەلعەکیکە ماونەتەوە، باوکی لەو کاتەدا ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە. دایکی ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی نەواس لە سووق ئەلشیوخ (خوشکی حەج مەزھەر ئەلنەواس) و یەکێکە لە خێزانە ناسراوەکانی ئەو شارە. تا ئێستاش موڵکی ناجی تاڵیب لە شاری سووق ئەلشیوخ دایە. خاوەنی دوو کوڕ (یەکەمیان پزیشک و خوێندکارێکی تاراوگە لە لەندەن و دووەمیان ئەنمەر کە لە بواری بازرگانی کار دەکات لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقدا) و چوار کچی ھەبوو، ھاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو ڕەفیقە کرد کە ھاوبەشی ژیانی بوو، ئەویش دوای چەند مانگێک لە مردنی ناجی تاڵیب کۆچی دوایی کرد، چونکە نەیتوانی بە تەنیا بەردەوام بێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 12ی Mayی 2018. Retrieved 13ی Octoberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ ئ ا Batatu, H: The Old Social Classes and the Revolutionary Movements of Iraq - A study of Iraq's Old Landed and Commercial Classes and of its Communists, Ba'thists and Free Officers, Princeton University Press, 1978.
  3. ^ https://web.archive.org/web/20180323170546/http://www.albawabhnews.com/3009299