ھەدیەی حەمیدی
ڕواڵەت
فەرھەنگی ھەدیەی حەمیدی (بە عەرەبی: الهدية الحميدية) فەرھەنگێکی کوردی-عەرەبییە کە لە دواییەکانی سەدەی ١٩دا نووسراوە.[١] نووسەری فەرھەنگەکە یۆسف پاشا زیائەدین خالدی بوو کە بە ڕچەڵەک عەرەب بوو. فەرھەنگەکە پێشکەش کراوە بە عەبدولحەمیدی دووەم سوڵتانی عوسمانی لەبەر ئەوەیە کە ناوی نراوە ھەدیەی حەمیدییە. کتێبەکە لە ساڵی ١٨٩٢دا نووسراوە لە کاتێکدا کە یۆسف پاشا لە فەلەستین بوو.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «مدارات کرد: یوسف ضیاء الدین باشا الخالدی المقدسی (1882-1906)».[بەستەری مردوو]
- ^ خەزنەدار، مارف، (٢٠٠٣)، مێژووی ئەدەبی کوردی- بەرگی یەکەم, دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر.