ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان

پەڕەی protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەرەکیوتووێژپاڵاوتنەکانھەڵسەنگاندنەوەفێرکاریی پاڵاوتنسیاسەتەکانمێزی زانیاری

وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ویکیپیدیا

وتارە ھەڵبژێردراوەکان (وھ) نایابترین وتارەکانن لە ویکیپیدیا، وتارە ھەڵبژێردراوەکان لەسەر کۆدەنگیی بەشداربووانی ویکیپیدیا دیاری دەکرێن. وتارە ھەڵبژێردراوەکان گوێڕایەڵی سیاسەتەکانی ویکیپیدیان. پێش ئەوەی لەم پێڕستانەی خوارەوەدا دەربکەون، وتارە ھەڵبژێردراوەکان سەرەتا لە بەشی پاڵاوتن دەنگیان پێ دەدرێت؛ دەبێت سەرکەوتووانە پڕۆسەی پاڵاوتن تێپەڕێنن و شیاوی ئەوە بن لە پەڕەی دەستپێکدا دەربکەون. وتارەکان سەرەتا بە پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بەراورد دەکرێن. دەبێت وتارەکان لەسەر بنەماکانی دروستی، بێلایەنی، تەواوی و شێواز و پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو نووسرابێتەوە.

لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ٥٤٬٩٥٧ وتار بوونی ھەیە و ٦٥ لەوان وتاری ھەڵبژێردراون. کاتێک کە وتارێکی ھەڵبژێردراو دەکەیتەوە، ئەستێرەیەکی زەردی بچووک (وتاری ھەڵبژێردراو) لە بەشی سەرەوەی چەپی وتارەکە دەردەکەوێت، کە نیشانەی ئەوەیە کە وتارەکە ھەڵبژێردراوە. لەوانەیە ئەم ئەستێرەیە لەسەر مۆبایلەکان دەرنەکەوێت.

پەڕەیەک بە ھەڵکەوت لە پۆلی وتارە ھەڵبژێردراوەکان

ھەڵبژێردراوەکان:

ئامرازەکان:

لێکچووەکان:

وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم ھەفتەیە

جامی کیشوەرەکان (بە ئینگلیزی: FIFA Confederations Cup) پاڵەوانێتییەکی نێونەتەوەییی تۆپی پێ بوو کە لەلایەن فیفا سەرپەرشتی دەکرا. سەرەتا دووساڵ جارێک بەرێوە دەچوو بەڵام لە دوایی جامی کیشوەرەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ کرا بە چوار ساڵ جارێک. پاڵەوانییەتییەکە لە نێوان پاڵەوانانی (جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، کۆپا ئەمریکا، جامی نەتەوەکانی ئاسیا، جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، جامی کۆنکاکاف و جامی ئۆقیانوسیا) جگە لە پاڵەوانی جامی جیھانیی فیفا و میوانداری جامی داھاتوو ئەنجام دەدرا.

پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ١٩٩٢ لەژێر ناوی جامی "شا فەھد" بوو بەناوی وەزیری وەرزشی عەرەبستانی سعوودی ئەمیر فەیسەڵ کوڕی فەھد دەستی پێکرد، یەکێتی تۆپی پێی عەرەبستانی سعوودی دووجار ئەم پاڵەوانییەتییەی لەسەر یەک ڕێکحست، لە ساڵی ١٩٩٧ فیفا بە فەرمی وەک پاڵەوانییەتییەکی نێودەوڵەتی ناساندی و ئەرکی ڕێکخستن و سەرپەرشتی کردنی لە ئەستۆ گرت لەژێر ناوی جامی کیشوەرەکان ساڵی ٢٠٠٥ بڕیاردرا سالێک پێش جامی جیھانیی فیفا، لە وڵاتی میواندار ئەنجام بدرێت وەک ئامادەکارییەک بۆ جامی جیھانی. ئەم پاڵەوانێتییە بە دووەم گرنگترین پاڵەوانێتی لە دوای مۆندیال دادەنرا، بە شێوەیەک خەریک بوو سەرنجی بینەرانی جیھانی زیاتری بۆخۆی ڕاکێشا، بەو پێیەی لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣ بینەرانی یارییەکانی بۆ ٧٠ ملیۆن کەس لە ١٠ وڵات بەرزبووەوە، لەکاتێکدا ژمارەکە ئامادەبوانی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە گەیشتە ٨٠٤ ھەزار و ٦٥٩ کەس.

ھەڵبژاردەی بەڕازیل چوارجار ئەم نازناوەی بەدەست ھێناوە لە ساڵەکانی ١٩٩٧، ٢٠٠٥، ٢٠٠٩ و ٢٠١٣ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا دووجار (٢٠٠١٢٠٠٣) و ھەریەکە لە ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین (١٩٩٢ھەڵبژاردەی دانیمارک (١٩٩٥ھەڵبژاردەی مەکسیک (١٩٩٩ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا (٢٠١٧)یەکی یەک جار ئەم نازناوەیان بەدەست ھێناوە. کواوتێمۆک بلانکۆ یاریزانی پێشووی مەکسیک و ڕۆناڵدینھۆ یاریزانی پێشووی بەڕازیل بە تۆمارکردنی ٩ گۆڵ بە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە دادەنرێن. نێڵسۆن دیدا گۆڵپارێزی بەڕازیل ٢٢جار لە یارییەکان بەشداری کردووە.لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ فیفا ڕاگرتنی ئەم پاڵەوانێتییە و گۆڕینی بە فراوانکردنی جامی جیھانی یانەکان بۆ ٢٤ یانە ڕاگەیاند.
خوێندنەوەی زیاتر...

ناوەڕۆکەکان

ھونەر

ژیاننامە ھونەرییەکان

مۆسیقا

ژیاننامە مۆسیقییەکان

میدیا

فیلم و دراما

ژیاننامەکانی میدیا

کایە ڤیدیۆیییەکان

وێژە و شانۆ

چاند و کۆمەڵناسی

پەروەردە

ژیاننامەکانی پەروەردە

جوگرافیا و ناوچەکان

زانستەکان

تەندروستی و دەرمان

ژیاننامەکانی تەندروستی و دەرمان

مێژوو

ژیاننامەکانی مێژوو

زمانەکان

وەرزش

ژیاننامە وەرزشییەکان

فەلسەفە

ئایین، میستیسیزم و ئەفسانەناسی

ژیاننامەکانی ئایین و میستیسیزم و ئەفسانەناسی

ژینناسی

سیاسەت

پارتەکان