بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چاوەڕوانی (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە چاوەڕێ (فیلم)ەوە ڕەوانە کراوە)
پۆستەری فەرمی

چاوەڕوانی (بە ئینگلیزی: Waiting) فیلمێکی درامیی ھیندیی ساڵی ٢٠١٥یە، لە دەرھێنانی ئانو مینۆن. فیلمەکە لەلایەن پریتی گوپتا و مانیش موندرە لەژێر ئاڵای ئیشکا فیلمز و دریشیام فیلمز بەرھەم ھێنراوە، و لەلایەن مێنۆن و جەیمز ڕوزیکا بە ھاوبەشی نووسراوە و نەسرەدین شا و کالکی کۆچلین ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. فیلمی چاوەڕێ تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان دوو کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی ژیان لە نەخۆشخانەیەکدا دەبنە ھاوڕێی یەکتر، لە ھەمان کاتدا چاودێری ھاوسەرکانیان دەکەن کە لە کۆمادان. لە فیلمەکەدا ڕاجات کاپوور، سوھاسینی مانیراتنام، ئارجون ماتوور، ڕاجیڤ ڕاڤیندراناتان و ڕاتنابالی بەتاچارجی ڕۆڵی پاڵپشت دەگێڕن.[١]


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Waiting (2015 film)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٥.