شەتڕەنج ٩٦٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەتڕەنج ٩٦٠ یان شەتڕەنجی فیشەری ھەڕەمەکی (بە ئینگلیزی: Fischer random chess) جۆرێکە لە شەتڕەنج کە بۆبی فیشەر پاڵەوانی پێشووی شەترەنجی جیھانی لە ساڵی ١٩٩٦ دایھێنا و بە جیھانی شەتڕەنجی ناساند. تاکە جیاوازی ئەم شەتڕەنجە و شەتڕەنجە کلاسیکییەکان لە دانانی پارچەکانیداییە.

تەختەی یارییەکە و ژمارەی پارچەکان و شێوازی یاریکردن و شوێنی پیۆنەکان لە شەترەنج ٩٦٠ بە تەواوی ھاوشێوەی شەترەنجە کلاسیکەکەن، بەڵام شوێنی ھەشت شوڕشگێڕەکە لە ڕیزی یەکەم و کۆتادا بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی دیاری دەکرێت. دوو سنوور بۆ دانانی شوڕشگێڕان ھەیە، یەکێکیان دانانی فیلەکانە لە دوو خانووی جیاوازدا و ئەوی دیکەیان دانانی پاشا لە نێوان دوو لادا بۆ ئەوەی بتوانرێت قەڵاکە بگوازرێتەوە. ھەروەھا دەبێت پێکھاتەی پارچە سپی و ڕەشەکان بە تەواوی وەک یەک بێت.[١]

جیاوازی سەرەکی ئەم شەترەنجە و شەترەنجە کلاسیکییەکان ئەوەیە کە خوێندنەوەی کرانەوەکان و لەبیرکردنی جوڵە و شوێنەکان کە یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی شەترەنج لەمڕۆدا، بێمانا دەبێت و لە یەکەم جوڵەوە تا دوا جوڵە دەبێت یاریزانەکان پشت بە ستراتیجی خۆیان ببەستن و نەک لەسەر شێوازە بیرکردنەوە ناسراوەکان، بۆبی فیشەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا لە ساڵی ١٩٩٦ لە بوێنس ئایریس، لە کاتی ناساندنی ئەم شەترەنجە نوێیە، بۆبی فیشەر ڕایگەیاند کە ھۆکاری داھێنانی بۆ ئەوەیە کە لەم یارییەدا داھێنان و لێھاتوویی گرنگتر دەبێت لە یادەوەری و شیکردنەوە. ناوبراو روونیکردەوە کە لە ئێستادا زۆرێک لە یارییەکان تەنانەت پێشبڕکێی پاڵەوانێتی جیھانی لە نێوان کاسپارۆڤ و کارپۆڤ پێشوەختە دیاری کراوە، لە کاتێکدا لەم جۆرە شەترەنجەدا مەحاڵە پێشوەختە یارییەکە دیاری بکرێت.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]