بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویڵیام ھانا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویڵیام ھانا
بە ئینگلیزی: William Hanna
لەدایکبوون١٤ی تەممووزی ١٩١٠
Melrose، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٢٢ی ئازاری ٢٠٠١(٢٠٠١-٠٣-٢٢) (٩٠ ساڵ ژیاوە)
North Hollywood, Los Angeles، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
بەشێکە لەWilliam Hanna and Joseph Barbera
ناوی کاتی لەدایکبوونWilliam Denby Hanna
ھۆی مەرگesophageal cancer
شوێنی ناشتنLake Forest
زمانی زگماکیزمانی ئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئینگلیزی
زمانی نووسینزمانی ئینگلیزی
شوێنی کارکردنمێترۆ-گۆلدوین-مایر، ھارمان و ئیسینگ
پەروەردەCompton High School، University of California, Los Angeles، Compton College
دەستپێکی چالاکی١٩٣٠
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١
نەژاد
Professional partnerجۆزێف باربارا
فیلمۆگرافیWilliam Hanna filmography
کارە کۆکراوەکانHarvard Film Archive
ئەندامیScouting America
خەڵاتەکانDaytime Emmy Award، ئەستێرە لەسەر ڕێڕەوی ناوبانگ لە ھۆلیوود، خەڵاتی وینسۆر مەککەی، خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، Distinguished Eagle Scout Award
پاڵێوراوە بۆAcademy Award for Best Animated Short Film، Academy Award for Best Animated Short Film
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون

ویڵیام ھانا (بە ئینگلیزی: William Hanna) دروستکەری ئەنیمەیشنی ئەمریکی و ئەکتەری دەنگی و ھەندێکجاریش مۆسیقاژەن بووە. زیاتر بە ھاوبەشی دروستکردنی تۆم و جێری و دابینکردنی دەنگ بۆ کەسایەتییە سەرەکییەکان ناسراوە. ھاوشانی جۆزێف باربارا، ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی ھانا-باربارایان دەستپێکرد.

ھانا لە ساڵی ١٩٣٠ پەیوەندی بە ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی ھارمان و ئیسینگ کردووە و لە پیشەکەیدا باشتر بووە لەکاتی کارکردن لەسەر کارتۆنەکانی وەک کاپتن و منداڵەکان. لە ساڵی ١٩٣٧ لەکاتی کارکردن لە کۆمپانیای مێترۆ-گۆلدوین-مایر (ئێم جی ئێم)، ھانا جۆزێف باربارای ناسی. لە ساڵی ١٩٥٧ ھاوبەشی دامەزراندنی ھانا-باربارا بوون، کە زۆر سەرکەوتوو بوو، نمایشی وەک فلینتستۆنز، ھەکڵبێری ھاوند، جێتسۆنەکان، سکووبی دوو، سەنفوورەکان، و «یۆگی بێر شۆو»یان دروست کرد. لە ساڵی ١٩٦٧ ھانا باربێرایان فرۆشت بە تافت بڕۆدکاستینگ بە ١٢ ملیۆن دۆلار، بەڵام ھانا و باربارا تا ساڵی ١٩٩١ لە پۆستەکەیاندا مانەوە، دواتر ستۆدیۆکە فرۆشرا بە تەرنەر بڕۆدکاستینگ سیستم کە دواتر لە ساڵی ١٩٩٦ لەگەڵ وارنەر میدیا یەکیگرت، ھانا و باربارا وەک ڕاوێژکار مانەوە.

تۆم و جێری حەوت خەڵاتی ئۆسکاریان بەدەستھێنا، ھەروەھا ھانا و باربارا بۆ دوو خەڵاتی دیکە پاڵێوراو بوون و ھەشت خەڵاتی ئیمییان بەدەستھێنا. کارتۆنەکانیان زۆر بەناوبانگ بوون و کارەکتەرەکانیان لە فیلم و کتێب و کایەی ڤیدیۆیییدا دەردەکەوتن. لە ساڵانی شەستەکاندا، نمایشەکانیان لە سەرانسەری جیھاندا زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن بینەری ھەبووە و بۆ زیاتر لە ٢٨ زمان وەرگێڕدراون.[١]


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. بەشداربووانی ویکیپیدیا، «William Hanna»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٥.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]