ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی
دەرھێنەرڕۆب کۆھین
بەرھەمھێنەررافایلا دێ لۆرنتیس
ڕیک ناتانسۆن
دان یۆرک
سەرچاوەی چیڕۆکبرووس لی: ئەو پیاوەی تەنیا من دەمزانی
لەلایەن لیندا لی کادوێڵ
چەشنی فیلمدرامی
کاستجەیسن سکۆت لی
لۆرن ھۆڵی
نانسی کوان
ڕۆبێرت واگنەر
مۆسیقاڕاندی ئێدڵمان
وێنەگری سینەماییدەیڤد ئێگبی
دەستکاریپیتەر ئامەدسن
ستۆدیۆ(کان)یوونیڤەرساڵ پیکچەرز
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەیوونیڤەرساڵ پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون٧ی ئایاری ١٩٩٣
ماوەی فیلم١٢٠ خولەک[١]
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون١٦ ملیۆن دۆلار
داھات٦٣ ملیۆن دۆلار

ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی (بە ئینگلیزی: Dragon: The Bruce Lee Story) فیلمێکی ساڵی ١٩٩٣ی درامیی ژیاننامەییی ئەمریکییە لە دەرھێنانی ڕۆب کۆھین. لەم فیلمەدا جەیسن سکۆت لی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. کاستی پاڵپشتی لە فیلمەکەدا بریتین لە لۆرن ھۆڵی و نانسی کوان و ڕۆبێرت واگنەر. فیلمەکە باس لە ژیانی ئەکتەر و ھونەرمەندی جەنگی برووس لی (جەیسن) دەکات لە گەشتکردنی بۆ ئەمریکا لە ھۆنگ کۆنگەوە بۆ کارکردن وەک مامۆستای ھونەری جەنگی. دواتر پیشەکەی بۆ ئەکتەری تەلەڤیزیۆنی و فیلم دەگۆڕێت. ھەروەھا تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان برووس و ھاوسەرەکەی لیندا لی کادوێڵ، و ئەو ڕەگەزپەرستییەی کە برووس لە ئەمریکا دووچاری بووبوو.

سەرچاوەی سەرەکی سیناریۆکە، پەرتووکێکی ساڵی ١٩٧٥ی ژیاننامەییی لیندا لی کادوێلە بە ناوی برووس لی: ئەو پیاوەی تەنیا من دەمزانی. سەرچاوەی دیکە بریتین لە پەرتووکی ڕۆبێرت کلاوس بەناوی «برووس لی: ژیاننامە و لێکۆڵینەوەکانی کۆھین»، و سەرچاوەی تری وەک چاوپێکەوتن لەگەڵ کادوێڵ و کوڕەکەی برووس، براندن لی. لەبری ئەوەی فیلمەکە وەک ژیاننامەیەکی دووبارە و لاساییکەورەوە دەربکەوێت، کۆھین بڕیاری لەسەر دانانی توخمی ئوستوورە دا و دیمەنەکانی شەڕکردن تێیدا بە درامی پێشکەش بکات بۆ ئەوەی ھەمان تۆنی ئەو فیلمانە بدات کە برووس ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە. وێنەگرتنی فیلمەکە بە شێوەی سەرەکی لە ھۆنگ کۆنگ و لۆس ئانجلەس و سانفرانسیسکۆ گیراوە.

ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی بەگشتی پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت. بە شێوەیەکی گشتی ڕەخنەگران بە فیلمێکی سەرنجڕاکێشیان وەسفکرد، گەرچی لە ڕەخنەیان لەو ڕێزە گەروەرەیەی بەرھەمەکە بە برووسی دابوو، ھەبوو. جەیسن بۆ ئەو ڕۆڵەی ستایشی زۆری لێکرا بەھۆی ئاست بەرزییەکەیەوە. فیلمەکە سەرکەوتنێکی بازرگانی بەدەستھێنا و داھاتەکەی لە تێکڕای بۆکس ئۆفیسی فیلمە ژیاننامەیییەکان تێپەڕیدا. ئەمەش دەگەڕیتەوە بۆ لایەنی ڕۆمانسی فیلمەکە و شێوەی جیاوازی گوتنەوەی چیڕۆکەکە بوو کە سەرنجی بینەرانی ڕاکێشا. ساڵی دواتر وەرگێڕانێکی کایەی ڤیدیۆیی بە ھەمان ناو بڵاوکرایەوە. فیلمەکە پێشکەشکراوە بە براندن کە چەند ھەفتەیەک بەر لە بڵاوبوونەوەی کۆچی دوایی کرد.

چیرۆک[دەستکاری]

لە ھۆنگ کۆنگ، لی ھۆی چوێن باوکی بروس لی لە خەونێکی ناخۆش بەئاگا دێتەوە، خەونەکەی ئەوەیە چەند خراپەکارێک ھێرش دەکەنە سەر کوڕەکەی و دوای دەکەون. دواتر باوکی برووس، ناوی برووس تۆمار دەکات لە ڕاھێنانی ھونەری جەنگی چینی لەگەڵ ڕاھێنەر ئیپ مان.[٢][٣] برووس وەک گەنجێکی پێگەیشتوو تووشی شەڕێک دەبێت لەگەڵ چەند دەریاوانێکی بەڕیتانی بەھۆی ئەوەی کچێکی چینی ھەراسان دەکەن، لە ئەنجامدا دەبێت برووس لە ھۆنگ کۆنگ ھەڵبێت. باوکی داوای لێ دەکات کە بچێتە ئەمریکا.

لە ئەمریکا برووس لی وەک قاپشۆرێک لە چێشتخانەیەکی چینی کاردەکات تاوەکو لەگەڵ چوار لە چێشتلێنەرەکان تووشی شەڕ دەبێت. خاوەنی چێشتخانەکە گوسی یانگ، لە کارەکەی دووری دەخاتەوە بەڵام بڕە پارەیەکی وەک قەرز پێ دەدات و ھانی دەدات بچێتە کۆلێژ. لەکاتێکدا لە کۆلێژ فەلسەفە دەخوێنێت، بروس دەست دەکات بە وانەوتنەوە لە پۆلەکانی ھونەری جەنگی، لەوێ لیندا دەناسێت کە سپی پێستێکی ئەمریکییە. دایکی کچەکە بەناوی ڤیڤیان کە ڕەگەزپەرستە و نایەوێت کچەکەی بدات بە کەسێکی چینی، بەڵام سەرەنجام برووس ھاوسەرگیری لەگەڵ لیندا دەکات. لیندا پێشنیاری ئەوە دەکات کە بروس قوتابخانەیەکی ھونەری جەنگی دابمەزرێنێت، بەڵام ھاوتەمەنە چینییەکانی داوای ئەوە دەکەن کە تەنھا چینییەکان فێری ھونەری چینی بکات. کاتێک بروس ئەمە ڕەتدەکاتەوە، دژایەتی دەکەن کە کێشەکە لە شەڕدا یەکلایی بکاتەوە. بروس لە یارییەکی بێ ناوبژیوان لە ڕکابەرێکی بەناوی جۆنی سەن دەباتەوە بەڵام جۆنی ھێرش دەکاتە سەر بروس دوای ئەوەی دان بە شکستەکەیدا نانێت، بروسیش تووشی پێکانێکی لاوازکەر دەبێت لە پشتیدا. لەکاتێکدا بروس بۆ ماوەیەکی کاتی ئیفلیج بووە، لیندا یارمەتی دەدات لە نووسینی کتێبی ھونەری جەنگی " تاو لە جێت کون دۆ". دوای ماوەیەک یەکەم منداڵیان بەناوی براندن لەدایک دەبێت و ئەو دوو ھاوسەرە لەگەڵ ڤیڤیانی دایکی لیندا ئاشت دەبنەوە.

چەند مانگێک دواتر، لە کاتی پاڵەوانێتییەکی ھونەری جەنگیدا کە لەلایەن ئێد پارکەرەوە بەڕێوەدەبرێت، جۆنی سەن دژایەتی بروس دەکات بۆ دووبارە یاریکردنەوە. بروس جۆنی تێک دەشکێنێت و زەلیلی دەکات، بەمەش ڕێزی بینەران بەدەست دەھێنێت. بروس ئاگاداری ئەوە نییە کە جۆنی بەھۆی پێکانەکانی لە شەڕەکەدا پەککەوتە دەبێت. دوای یارییەکە، بیڵ کریگەر کە دواتر دەبێتە بەڕێوەبەری برووس، ڕۆڵی کاتۆی پێشکەش دەکات لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی بەناوی «گرین ھۆرنێت». ھەروەھا برووس و کریگەر بیرۆکەی زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی کونگ فو دروست دەکەن، ھاوڕان لەسەر ئەوەی بروس لە ڕۆڵی سەرەکیدا بەشداربێت. لە ئاھەنگێک بۆ ڕۆڵگێڕەکان، لیندا دەڵێت دووگیان بووە بە منداڵی دووەمیان بەناوی شانۆن. دوای ماوەیەکی کەم ھەڵوەشاندنەوەی زنجیرەی گرین ھۆرنێت ڕادەگەیەنرێت. دواتر کۆنگ فو دەگاتە شەر شاشەکانی تەلەڤیزیۆن بەڵام زۆر برووس بێزار و نائومێد دەکات، ئەکتەری سپی پێست دەیڤید کارادین ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت. بروس پێی وایە کریگەر خیانەتی لێ کردووە.

برووس دەگەڕێتەوە ھۆنگ کۆنگ بۆ پرسەی باوکی. فیلیپ تان، بەرھەمھێنەری فیلمی ھۆنگ کۆنگ، بروس بەکرێ دەگرێت بۆ ئەوەی ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی «بیگ بۆس» ببینێت . لە کاتی وێنەگرتنی دیمەنی کۆتاییدا، لۆکی برای جۆنی سەن ھێرش دەکاتە سەر بروس وەک تۆڵەی شکستە زەلیلکەرەکەی جۆنی و دواتر کەمئەندامبوونی؛ برووس لە شەڕەکەدا سەردەکەوێت. فیلمی بیگ بۆس سەرکەوتوو دەبێت و بروس چەند فیلمێکی دیکە دروست دەکات، وەک ئەکتەر و دەرھێنەر و نووسەر و مۆنتاژی کاردەکات. لەم ماوانەدا درزێک لە نێوان لیندا و برووس دروست دەبێت چونکە لیندا ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ ئەمریکا دەکات. کریگەر دەرفەتێک دەدات بە بروس بۆ ئەوەی کار لەسەر فیلمێکی ھۆلیوود بکات کە بوودجەیەکی زۆرە، بروسیش ڕازی دەبێت لەسەری، بەشێک لە ڕازیبوونەکەی بەھۆی خواستی لیندا بۆ گەڕانەوەیە بۆ ماڵەوە (ئەمریکا).

لە ڕۆژی ٣٢ی وێنەگرتنی فیلمی «ئینتەر دراگۆن»، بروس ڕۆڵێکی ترسناکی ھەیە، دەبینێت کە چەند خراپەکارێک لە برووس دەدەن و پاشان گۆڕەکەی پیشان دەدەن، لەلایەکی ترەوە کوڕەکەی داوای یارمەتی لە برووس دەکات، پاشان برووس بە ھێزێکی زۆرەوە دەگاتە کۆتایی و خراپەکارەکان دەکوژێت. دواتر بروس دیمەنێکی دیکەی فیلمی ئینتەر دراگۆن وێنە دەگرێت، ئەو فیلمە دەیکاتە ئەستێرەیەکی نێودەوڵەتی. لە دەنگدانەوەیەکدا لیندا بە بینەران دەڵێت بروس کەوتووەتە ناو کۆمایەکی نھێنیدا و کەمێک پێش بڵاوبوونەوەی فیلمەکە گیانی لەدەستداوە و دەڵێت لەکاتێکدا زۆر کەس دەیانەوێت باس لە چۆنییەتی مردنی بکەن، بەڵام من تەنھا دەمەوێت بیری ئەو کاتانە بکەم کە دەژیا.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

وێنەی جەیسن سکۆت لی لە ساڵی ٢٠٠٣، کە ڕۆڵی سەرەکی برووس لی گێڕاوە.
  • جەیسن سکۆت لی وەک برووس لی
  • لۆرن ھۆڵی وەک لیندا لی
  • ڕۆبێرت واگنەر وەک بێڵ کریگەر
  • میشێل وەک ڤیڤیان ئیمری
  • نانسی کوان وەک گوسی یانگ
  • لیم کای-تۆنگ وەک فیلیپ تان
  • ڕیک یۆنگ وەک باوکی برووس
  • لویۆنگ وانگ وەک ئیپ مان
  • ستێرلینگ مەیسەر وەک جیرۆم سپرۆت
  • سڤێن-ئۆل تۆرسن وەک خراپکار
  • جۆن چیونگ وەک جۆنی سەن
  • ئۆنگ سوو ھان وەک لۆک سەن
  • ئێریک بروسکۆتێر وەک جۆ ھێندێرسن
  • ڤان ویلیامز وەک دەرھێنەری فیلمی گرین ھۆرنێت
  • شانۆن لی وەک گۆرانیبێژی ئاھەنگەکە
  • ڕۆب کۆھین وەک دەرھێنەری فیلمی ئینتەر دراگۆن

تەوەرەکان[دەستکاری]

فیلمی «ئەژدیھا: چیرۆکی بروس لی» بەدواداچوون بۆ تەوەری جۆراوجۆر دەکات بە درێژایی ژیانی برووس لی، لەوانە: ڕەگەزپەرستی و وێناکردنی بەرانگاربوونەوەی برووس لی لە دژی ڕەگەزپەرستی بەتایبەتی لە ھۆڵیووددا. لی بەھۆی ڕەگەزەکەی ڕووبەڕووی چەندین دژایەتی بووەوە و خەباتی دەکرد بۆ شکاندنی بەربەستە ڕەگەزییەکان. گەڕان بۆ بوون بە باشترین، خۆبەخشی برووس لی بۆ شارەزابوون لە ھونەرە جەنگییەکان و بوون بە باشترین لە پیشەکەیدا، چەند بابەتێکی دیکەی سەرەکی فیلمەکەن. بەرەنگاربوونی لی لە دژی ناخۆشییەکاندا بە درێژایی فیلمەکە تیشکی خراوەتە سەر.[٤] ناسنامە و میراتی کەلتووری لە فیلمەکە قووڵ دەبێتەوە لە خەباتی برووس لی بۆ ئاشتکردنەوەی میراتی چینی خۆی لەگەڵ پەروەردەی ئەمریکی. ھەروەھا تەوەری خۆشەویستی و خێزان لە فیلمەکەدا، بەدواداچوون بۆ ژیانی تایبەتی برووس لی دەکات، لەوانە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھاوسەرەکەی، لیندا لی کادوێڵ، ھەروەھا ململانێکانی بۆ ھاوسەنگکردنی ژیانی پیشەیی خۆی لەگەڵ ئەرکەکانی خێزانەکەی. گرنگی خۆشەویستی و پشتیوانی خێزان وەک توخمێکی چارەنووسساز لە ژیانی لیندا وێنا دەکرێت.[٥]

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

پێش بەرھەمھێنان[دەستکاری]

سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ سیناریۆی فیلمەکە کە لەلایەن دەرھێنەر ڕۆب کۆھین بە ھاوکاری ئێدوارد خمارا و جۆن ڕافۆ نووسراوە، ژیاننامەی لیندا لی کادوێڵ بوو بە ناوی برووس لی: ئەو پیاوەی تەنھا من دەمناسی.[٦] سەرچاوەکانی تر بریتی بوون لە کتێبی (برووس لی: ژیاننامە)ی ڕۆبەرت کلۆز و لێکۆڵینەوە ڕەسەنەکانی خمارا و کۆھین.[٣][٧]

کادوێڵ سەرچاوەی بۆ بەرھەمھێنانی فیلمەکە دابین دەکرد. ئەو دیمەنانەی کە تێبینیی دەستنووس و وێنەکێشانی کتێبی "تاو لە جیت کونە دۆ"ی برووس لی پیشان دەدەن، بەرھەمە ڕەسەنەکانی ئەون.[٨] ھەروەھا دەستڕاگەیشتن بە جلەکانی برووس بۆ دروستکردنی کۆپییەک بۆ فیلمەکەی دابین کرد.[٩]

کۆھین یەکەم تێبینی خۆی لە کاتی نووسینی سیناریۆکەدا ڕای گەیاند کە ژیانی برووس چڕ بکاتەوە بۆ کەمتر لە دوو کاتژمێر ی فیلم. بڕیاریدا خۆی لە دروستکردنی فیلمێکی ژیاننامەیی ستاندارد بەدوور بگرێت و لەبڕی ئەوە «لایەنی ئاشنایەتی و ئەفسانەیییەکان» لەخۆبگرێت بۆ چەشنێکی درامیی ژیانی برەوس، چیرۆکی فیلمەکەی نووسی «وەک ئەوەی لە ڕاستیدا فیلمێکی برووس لی بێت».[٧][٢]

کۆھین زانی کە لە دوو ساڵی یەکەمی ژیانی برووسدا، دایک و باوکی جل و بەرگی کچیان لەبەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ ئەوەی بیپارێزن لە باوەڕێکی خەیاڵی دروستکراوی چینی کە گوایە خراپەکاران کوڕە یەکەمەکانی لەدایکبوو دەکەنە ئامانج. کۆھین بە کاریگەری ئەم چیرۆکە بڕیاریدا نیشانی بدات کە برووس لەلایەن خراپکارێکی سەروو سروشتییەوە بەدوایدا دەگێڕدرێت، کە ڕەنگە پاڵنەر و کاریگەری لەسەر برووس ھەبووبێت پێشتر.[٧] کاتێک کۆھین بۆ یەکەمجار کادوێڵی ناسی دوای ئەوەی سیناریۆکەی پێدا، پرسیاری ئەوەی کرد کە کۆھین چۆن زانیاری لەسەر خراپکاری برووس زانیوە. کۆھین وتی کە دوای لێکۆڵینەوە لە ژیانی خۆی توخمە چیرۆکییەکی وەک دراما لێ کردووە. کۆھین چەند کاتژمێرێک قسەی لەگەڵ ھەردوو کادوێڵ و براندن کرد وەک ئامادەکارییەک بۆ فیلمەکە.[١٠]

ڕۆڵگێڕان[دەستکاری]

ھێشتا بیر لە ئەکتەرەکان دەکرایەوە بۆ ڕۆڵی بروس لە نیسانی ١٩٩١، لەنێویاندا براندۆن لی. لەکاتێکدا براندن تەمەنی گونجاو بوو و مەشقی ھونەری جەنگی گونجاوی ھەبوو بۆ وێناکردنی باوکی، و لەلایەن ھەندێکەوە وەک ھەڵبژاردەیەکی ئەگەری بۆ ڕۆڵەکە سەیر دەکرا، بەڵام دواتر بەھۆی چەند ھۆکارێکەوە ئەو مەبەستە شکستی ھێنا. براندن بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەو ڕۆڵەی ڕەتکردەوە، زۆر سەیر بوو کە ڕۆڵی باوکی ببینێت، بەتایبەتی کاتێک باس لە ژیانی ڕۆمانسی دایک و باوکی دەکرا.[١١] جەیسن سکۆت لی کە ڕۆڵی لە فیلمی دوایین موھیکان کردبوو بەڵام لەبەر ئەوەی ڕەسەنی ئەمریکی دەرنەدەکەوت ڕەتکرایەوە، لە سەرەتای پێش بەرھەمھێناندا ڕۆڵی برووس پێشکەشکرا.[١٢] جەیسن ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەتا ھەستی بە ترس کردووە بەھۆی ڕۆڵی برووس بەڵام دوای قسەکردنی لەگەڵ براندن بەسەر ترسەکەیدا زاڵ بووە.[٣][١٣] جەیسن یاریزانی لەشجوانی و وەرزشوان بوو، بەڵام ھیچ ڕاھێنانێکی ھونەری جەنگی نەبوو.[١٤] کۆھین جەیسنی وەک ڕۆڵگێڕ دانا، چونکە پێیوابوو ھەوڵدان بۆ فێرکردنی ھونەرمەندێکی جەنگی قورسترە لە ڕاھێنانی ئەکتەرێک لە ھونەری جەنگیدا.[١٥] بۆ ئامادەکاری بۆ ڕۆڵەکانیان، جەیسن و لۆرن ھۆلی بۆ چەند مانگێک لەژێر دەستی جێری پۆتیت خوێندکاری پێشووی بروس ڕاھێنانیان بە شێوازی ھونەری جەنگی بروس کرد کە ناوی جیت کون دۆ بوو.[٣] پۆتێت ستایشی توانا نوێیەکانی جەیسنی لە ھونەرە جەنگییەکان کرد، ھەروەھا جۆن چیونگ، ئەو ئەکتەرەی کە ڕۆڵی جۆنی سەنی گێڕاوە و وەک ڕێکخەری شەڕی فیلمەکە کاری کردووە.[١٦] چیونگ وەک ھاوکارێم لە فیلمی ئینتەر دراگۆنیش کاری کردووە.[١٠] کۆھین ئەوی ھەڵبژارد چونکە پێیوابوو گرنگە دیمەنەکانی شەڕ بە شێوازی ھۆنگ کۆنگ و کۆریۆگرافی بکرێت نەک بە شێوازی ئەمریکی.[١٠]

کۆھین ڕۆڵی نانسی کوانی وەک ڕۆڵی گوسی یانگ دانا کە خاوەن چێشتخانە و خاوەنکارەکەی برووس بوو. کوان وەک برووس ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە وەرگرتنی ئەکتەرە ڕەچەڵەک ئاسیایییەکان بۆ ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکانی ھۆلیووددا.[٣][٧] میشێل لێرندی وەک ڤیڤیان ئیمری ڕۆڵی گێڕا، چونکە وێناکردنی ڕۆڵی ئۆلیڤیای لە فیلمی «واڵتۆنەکان» دا زۆر خۆشدەویست و ئاواتەخوازی بوو ڕووبەڕووبوونەوەی برووس لەگەڵ ئەو کەسەدا ببینێت کە وەک ئەو کارەکتەری ڤیڤیان بناسرێتەوە.[١٧] ئیمری مۆڵەتی بە سینەماکاران دا کە لە سەرەتادا وەک دوژمنکار و ڕەگەزپەرست بەرامبەر بروس وێنا بکەن، ئیمری ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک بۆ یەکەمجار یەکتریان ناسیوە بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا کردووە لەڕاستیدا.[١٠][٣]

ڤان ویلیامز کە لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی ساڵانی شەستەکاندا بە ھەمان ناو ڕۆڵی لە فیلمی گرین ھۆرنێتی گێڕا، وەک دەرھێنەری فیلمی گرین ھۆرنێتی نوێ دەرکەوتنێکی کامێرایی پێدرا.[١٨] کچەکەی بروس، شانۆن، دیمەنێکی وەک گۆرانیبێژێک لە دیمەنی ئاھەنگەکاندا ھەیە، کە لیندا بە برووس دەڵێت کە دووگیانە بە شانۆن.[١٩][١٣]

وێنەگرتن[دەستکاری]

پەرستگای لۆ پان بۆ دیمەنی سەرەتای فیلمەکە بەکارھێنرا. ھەندێک کەرستەی ئەم پەرستگایە سەرنجی کۆھینیان ڕاکێشا لەکاتێکدا بەدوای شوێنێکی گونجاو دەگەڕان

ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی بە پلەی یەکەم لە ھۆنگ کۆنگ و لۆس ئەنجلۆس و سانفرانسیسکۆ وێنەگیراوە. دیمەنی کردنەوەی فیلمەکە لە پەرستگایەکی سەدەی ١٨ لە ھۆنگ کۆنگ وێنەگیراوە، کە کۆھین لەکاتی گەڕان بەدوای شوێنەکاندا دۆزیویەتییەوە.[٢٠] کۆھین کە ھەر لەسەرەتاوە دەیویست بینەران لەوە تێبگەن کە فیلمەکە ژیاننامەیەکی تەقلیدی نابێت، تەوەری خراپکارێک کە ڕاوی برووس دەکات، لەخۆیگرت.[١٩] کۆھین ویستی لە شاری سیاتڵ فیلم بگرێت بەڵام ھاوکارییەکی کەمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە دەستکەوت و مۆڵەتی وێنەگرتنی لە زانکۆی واشنتۆن پێنەدرا کە بروس بەشداریی تێدا کردبوو. دواتر بڕیاردرا ڕووداوەکانی ژیانی بروس کە لە سیاتڵ ڕوویانداوە لەگەڵ ئەو ڕووداوانەی کە دواتر ڕوویانداوە کاتێک ڕووی لە کالیفۆرنیا کردووە، کە بەشێکی زۆری وێنەگرتنەکەی لەوێ ئەنجامدراوە، تێکەڵ بکرێت.[٢١]

چەندین جار وێنەگرتن دواکەوت؛ کۆھین لە ٦ی شوباتی ١٩٩٢ تووشی جەڵتەی دڵ بوو، بەرھەمھێنانی بۆ ماوەی مانگێک دواخست؛ دواکەوتنێکی دیکە بوو کاتێک جەیسن نەخۆش کەوت.[٢٢] ھەروەھا وێنەگرتن کاریگەری لەسەر بوو بەھۆی وەرزی ھاوینێکەوە کە لەو ماوەیەدا ھۆنگ کۆنگ زۆرترین بارانبارینی لە ماوەی دەیان ساڵدا بەخۆیەوە بینی، ھەروەھا ھەوڵی زەوتکردن لەلایەن سێ کەسەوە، کە ھەڕەشەیان لە کۆھین و کەسانی دیکە دەکرد، چونکە تیمەکە کاریان لەسەر خاکی باندەکە دەکرد.[٢٣][٢٢] کۆھین بەرھەمھێنانی خێراتر کرد بۆ ئەوەی کاست و تیمی فیلمەکە بتوانن زووتر لەوەی پلانی بۆ دانرابوو ناوچەکە چۆڵ بکەن.[٢٢] ئەو پاشەکشەیانە تەواوی بوودجەی فریاگوزاری فیلمەکەیان بەکارھێنا کە ١٫٣ ملیۆن دۆلار بوو.[٢٤]

شەڕی نێوان بروس و چێشتلێنەرەکان لە سانفرانسیسکۆیە بەڵام لە سێتێکدا لە ھۆنگ کۆنگ وێنەگیراوە، و ھەندێک لەو دیمەنانەی کە لە ھۆنگ کۆنگ ڕوودەدەن لە کالیفۆرنیا وێنەگیراون.[٢١] ئەو دیمەنەی دەرەوە کە برووس وانەی ھونەری جەنگی بۆ تیپێکی تۆپی پێ دەڵێتەوە، لە کۆلێژێکی لۆس ئەنجلۆس وێنەگیراوە بە بەکارھێنانی کۆپی وردی کەرستەکانی زانکۆی واشینگتن، کە پێشتر بروس لەوێ وانەی دەوتەوە.[٢٥][١٨] دیمەنە زۆر قەرەباڵغەکان لە کاتی یەکەم نمایشی فیلمی بیگ بۆس لە شاری ماکاو لە چین وێنەگیراون، چونکە تیمەکە نەیانتوانی مۆڵەت وەربگرن بۆ داخستنی ڕێگاکان و دیمەنی فیلم کە سەدان کەسی زیادە تێیدا بەشدارن لە ھۆنگ کۆنگ کە دیمەنەکە تێیدا دانراوە.[٢٦] زیاتر لە ١٦٠٠ وێنە بۆ فیلمەکە گیراوە، لەو ژمارەیە ھەزار وێنە بۆ ھەشت دیمەنی شەڕ بووە.[٢٧]

دوای بەرھەمھێنان[دەستکاری]

ئەژدیھا: چیرۆکی بروس لی بوودجەی نزیکەی ١٤ ملیۆن دۆلار بووە.[٣] سەرەڕای تەواوکردنی بوودجەی فیلمەکە، یونێڤێرساڵ دوای بینینی وەشانێکی سەرەتایی فیلمەکە بڕیاریان لەسەر دابینکردنی یەک ملیۆن دۆلار بۆ کاریگەری دەنگی و مۆسیقای فیلمەکە دا. بەمەش تێچووی کۆتایی گەیشتە ١٦ ملیۆن دۆلار. ھیچ کام لە کاریگەرییە دەنگییەکان لە دیمەنە شەڕەکانی فیلمەکە بەکارنەھێنران.[٢١][٢٨]

کۆھین بڕیاریدا باسی باوەڕەکەی باوکی بروس فراوانتر بکات بەوەی خراپکارێک بەدوای کوڕەکەیدا دەگەڕێت، بە نیشاندانی خراپکارێکی تر کە بەدوای براندۆندا دەگەڕێت.[٣] وێنەگرتنی تەواو بوو و کەمتر لە دوو مانگ مابوو بۆ پەخشکردنی ئەژدیھا کاتێک براندۆن لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی کرۆو لە ئازاری ١٩٩٣ لە ڕووداوێکی وێنەگرتندا گیانی لەدەستدا.[١٠] کۆھین ڕای گەیاندووە کە دیمەنەکە یەکێکە لە «ترسناکترین ساتەکانی» فیلمەکە بۆ ئەو.[٢٩] دوای مردنی براندن، کۆھین ماوەیەکی زۆر بیری لێ دەکردەوە و ھێشتا ئازاری دەدا.[٣٠]

دوای مردنی براندۆن، کۆھین پرسیاری لە کادوێڵ کرد دەربارەی دوو دواخست و دەستکاریکردنی فیلمەکە؛ ئەو ڕەتیکردەوە و داوای کرد کە بە کارەکان بۆ یادی ئەو تەرخان بکرێت و وتەیەکی بۆ پێشکەش بکرێت لە کردنەوەی فیلمەکە. بە ڕەزامەندی کادوێڵ، کۆھین وتەیەکی ئابینی ھەڵبژارد کە لە سەرەتادا لە دەستپیکی فیلمەکەدا ھەیە: «کلیلی نەمریی ژیانێکە کە شایەنی بیرھێنانەوەیە». کادوێڵ بڕوای وابوو ئەو وتەیە شایەنی ھەریەک لە برووس و براندنە.[٢١]

بۆ بانگەشەی فیلمەکە، چیرۆکەکە سەرنجی لەسەر خۆشەویستی نێوان برووس و کادوێڵ دەدا؛ ھەڵمەتە بانگەشەیییەکان وێستگەکانی ڕادیۆیی سۆفت ڕۆکیان کردە ئامانج. تۆم پۆلۆک سەرۆکی یونێڤێرساڵ دەیویست بەم شێوەیە سەرنجی ژنان ڕابکێشێت، و بەرفراوانتر بوون لەوەی تەنیا ھەوادارانی برووس بۆ خۆی ڕابکێشێت. دوای مردنی براندن، بانگەشەکان ھێشتا بەردەوامبوون.[٣١]

مۆسیقا[دەستکاری]

مۆسیقای «ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی» لەلایەن ڕاندی ئێدیلمەن بەرھەمھێنراوە. ڕاندی ئۆرکێ ئۆرکێسترایێکی ٩٠ کەسی و ئامێری نەریتی چینی بەکارھێنا بۆ داڕشتنی مۆسیقایەکە.[٣٢]

کۆھین ستایشی مۆسیقایەکە دەکرد و بەشێکی گرنگی فیلمەکەی دەزانی.[٣٣] ڕەی ئەپێلۆ و ئینتەرتەینمێنت ویکلی ستایشێ مۆسیقای خۆشەویستیی فیلمەکەی دەکرد. سەڕەرای ئەوە، بەشێک لە ڕەخنەگران ناڕەزایی خۆیان دەربڕی، لەوانە جەیسن ئانکێنیی ئۆڵمیوزیک. لە پێداچوونەوەکەیدا دوو ئەستێرە لە پێنجی بە فیلمەکە دا، مۆسیقاکەی پێ دووبارە بوو و پێیوابوو لایەنێکی نامۆی نیشتمانپەروەرییانەی ئەمریکی تێدا بەدی دەکرێت.[٣٤] مۆسیقای ئێدیلمەن لە ترەیلەری چەند فیلمێکی دیکە بەکارھێنراوە.[٣٥]

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

وەڵامی ڕەخنەگرانە[دەستکاری]

فیلمی «ئەژدیھا: چیرۆکی برەوس لی» لەگەڵ بڵاوبوونەوەیدا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی جیاوازی لێکرا.[٣٦][٣٧] لەکاتێکدا ھەندێک ستایشی فیلمەکەیان کرد بەھۆی وێناکردنی سەرنجڕاکێشی ژیانی پیشەیی برووس لی، ھەروەھا ڕۆڵی جەیسن سکۆت لی لە ڕۆڵی سەرەکیدا، ھەندێکی تر ڕەخنەیان لێگرت بەھۆی ئەوەی ئازادییەکانی لەگەڵ ڕاستییەکان وەرگرتووە و وەشانێکی تا ڕادەیەک زیادەڕەوی و ڕۆمانسیکراوی ژیانی لی پێشکەش کردووە.[٣٨][٣٩]

سەرەڕای وەڵامی تێکەڵاوی ڕەخنەگران، فیلمەکە بەگشتی لەلایەن بینەرانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا، بەتایبەتی ھەوادارانی برووس لی، و کارەکانی بۆ ھونەری جەنگی.[٣٨][٤٠][٤١][٤٢] زۆرێک لە زنجیرە ئەکشنەکان و ڕێزلێنان لە فیلمەکەدا بۆ میراتی لی بەرز نرخاند، ھەروەھا ئەو قووڵایییە سۆزدارییەی کە چیرۆکەکە لێی کۆڵییەوە؛[٢٢][٣] بۆیە فیلمی «ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی» وەک فیلمێکی قووڵ و کاریگەر لە چەشنی ھونەری جەنگیدا ماوەتەوە، کە تێکەڵەیەک لە توخمە ئەکشن و دراما و ژیاننامەیییەکانی برووس لیان تێکەڵ کردووە.[٤٠]

سەرەڕای ھەندێک ڕەخنە لە وردبینی و وێناکردنی برووس لی لە فیلمەکەدا، بەڵام زۆرێک لە بینەران فیلمەکەیان بەرز نرخاند بەھۆی چیرۆکگێڕانی سەرنجڕاکێش و قووڵی سۆزداری و ڕێزگرتن لە میراتی لی.[٤٢] ڕۆڵی جەیسن سکۆت لی وەک برووس لی بە شێوەیەکی بەرفراوان ستایشی لێکرا، چونکە جەوھەر و ڕۆحی ئەفسانەی ھونەری جەنگی گرت.[٤٣] ھەروەھا زنجیرە ئەکشنەکان و کۆریۆگرافیای شەڕ لە فیلمەکەدا تایبەتمەندییەکی گەورە بوون، کە ئەو کارامەییانەی ھونەری جەنگی دینامیکی و بەھێزیان پیشان دەدا کە بروس لی پێی ناسرابوو.[٤١][٤٤]

نمایشی سەرەتایی[دەستکاری]

ئەستێرەی برووس لە ڕێڕەوە ناوبانگەکانی ھۆڵیوود کە لە ڕۆژی یەکەمی نمایشکردنی فیلمەکە دروستکرا.

نمایشی سەرەتاییی فیلمی «ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی» بەھۆی پێگەی ئایکۆنی برووس لی لە پیشەسازی ھونەری جەنگی و فیلمدا لەلایەن زۆر کەسەوە چاوەڕوانی لێ دەکرا.[٦][١٦] بینەران تامەزرۆی ئەوە بوون بزانن ژیان و ئەفسانەی برووس لی چۆن لەسەر شاشە وێنا دەکرێت، بەتایبەتی بە بەشداریکردنی ھاوسەرەکەی برووس لی، لیندا لی کادوێڵ، وەک ڕاوێژکاری فیلمەکە.

یەکەم نمایشی فیلمەکە ڕووداوێکی زۆر چاوەڕوانکراو بوو، ھەوادارانی برووس لی و ئارەزومەندانی ھونەری جەنگی و بینەرانی فیلم تامەزرۆی ئەوە بوون بزانن چۆن فیلمەکە ڕێز لە ئەفسانەی ھونەری جەنگی دەگرێت. لە نمایشەکەدا تێکەڵەیەک لە کەسانی ناوخۆیی پیشەسازی و ڕەخنەگران و ھەوادارانی بەشداربوون، ھەموویان دەیانویست بزانن چۆن فیلمەکە جەوھەری ژیان و میراتی برووس لی دەگرێت.

دوای نمایشکردنی سەرەتایی، پێشوازیکردن لە فیلمەکە بە گشتی ئەرێنی بوو، زۆرێک ستایشی فیلمەکەیان کرد بەھۆی چیرۆکگێڕانی گەورە و قووڵی سۆزداری و وێناکردنی برووس لی وەک کارەکتەری ئاڵۆز و فرەڕەھەند. سەرەڕای ھەندێک ڕەخنە لە وردبینی فیلمەکە و ھەندێک ئازادی داھێنەرانە کە لەگەڵ چیرۆکی ژیانی برووس لی وەرگیراون، بینەران بە گێڕانەوەی گشتی و نمایشەکانی کاستەکە سەرسام بوون، بەتایبەتی وێناکردنی برووس لی لەلایەن جەیسن سکۆت لی.[٦]

بۆکس ئۆفیس[دەستکاری]

فیلمەکە لە ٧ی ئایار لە ئەمریکا بەڕووی خەڵکدا کرایەوە، و بۆ یەکەمجار لە پلەی یەکەمدا دەرکەوت. لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا.[٤٥]

داھاتی فیلمەکە لە چاوەڕوانییەکان زیاتر بوو بۆ ژیاننامەیەک، تاڕادەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ ژمارەی ئەو ژنانەی کە بەشداری نمایشکردنەکانیان کردووە؛ ٤٥٪ی بینەرانی فیلمەکە بۆ کۆتایی ھەفتەی کردنەوەی فیلمەکە ژن بوون، لەکاتێکدا بینەرانی فیلمە ڕاستەقینەکانی برووس زۆرینەیان پیاو بوون.[٣٠] سەرکەوتنی فیلمەکە و ھەروەھا تەنزێکی سیاسی دەیڤ بەخشرایە بەرزکردنەوەی بینەرانی سینەما بە ڕێژەی ٦٥٪ لە ھەمان ماوەی کۆتایی ھەفتەی ساڵی پێشوو.[٤٥] دەیڤید فۆکس لە لۆس ئەنجلۆس تایمزەوە داھاتەکەی بە «سەرنجڕاکێش» وەسف کردووە بۆ یەکەم دەرکەوتنی لە سەرەتای مانگی ئایاردا. فیلمی ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی داھاتی گشتی لە ئەمریکا و کەنەدا ٣٥٫١ ملیۆن دۆلار بووە، لە ناوچەکانی دیکەشدا داھاتی گشتی ٢٨٫٤ ملیۆن دۆلار بووە، کە کۆی گشتی داھاتی جیھانی ٦٣٫٥ ملیۆن دۆلار بووە.[٤٦]

بڵاوکراوە میدیایییەکان[دەستکاری]

یارییەکی ڤیدیۆیی بە ھەمان ناو لەلایەن کۆمپانیای ڤێرجن ئینتەراکتیڤەوە دروست کرا و بۆ یەکەمجار لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ لەسەر سێگا مێگا درایڤ لە ئەورووپا بڵاوکرایەوە.[٤٧] دواتر لە کیشوەرەکانی تردا بڵاوکرایەوە و گواسترایەوە بۆ پلاتفۆرمەکانی تر. یارییەکی شەڕکردنە کە یاریزانەکان ڕۆڵی برووس دەگرنە ئەستۆ و لە فیلمەکەدا شەڕ لەگەڵ نەیارەکانی دەکەن، لەوانە یەکێک لە دەریاوانە ئینگلیزییەکان و چێشتلێنەرەکان؛ سەرۆکی خراپکارەکانیش.[٤٨] یارییەکە ھەندێک لە توخمەکانی چیرۆکی فیلمەکەی لابردووە، وەک ڕۆمانسییەتی نێوان برووس و کادوێڵ. یارییەکە بە پێداچوونەوەی تێکەڵاو پێشوازی لێکرا.[٤٩][٥٠]

میدیای ماڵەوە[دەستکاری]

فیلمەکە لەلایەن ئێم سی ئەی/یوونیڤەرساڵ ھۆم ڤیدیۆ لە ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ لە ڤی ئێچ ئێس و لە ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ لە لەیزەردیسک و لە ١ی تەممووزی ١٩٩٨ لەسەر دی ڤی دی بڵاوکرایەوە.[٥١]

وردبینی مێژوویی[دەستکاری]

لە فیلمی ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لیدا، برووس بە شێوەی «کەشتیی ھەرزان بایی» گەشت دەکات بۆ ئەمریکا، کۆھین دانی بەوەدا ناوە کە ئەمە کارە نادروستە و تەنیا بۆ نیشاندانی ئەزموونە تایبەتەکانی کۆچکردن بووە لەلایەن خەڵکی چینەوە ئەنجامدەدرا.[٥٢] ھەروەھا کۆھین لە فیلمەکە ڕێگەی بەوەدا ئەو کارەکتەرە بناسرێت کە ناوی مامۆستای مێژووە (ئیپ مان)، ھەروەھا ئەو سەختییانە دەخاتە ڕوو کە کۆچبەرانی چینی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە کاتێک دەگەیشتنە ئەمریکا.[٥٣] دەرھێنان لە ڕووداوەکانی ژیانی برووس پێش ئەوەی کادوێڵ بناسێت ئەنجام دەدرێت.[٢٧] بۆ نموونە برووس ناوبانگێکی زۆری ھەبوو لە شەڕی سەر شەقامەکان و ھەروەھا وەک قاپشۆڕ دامەزرابوو، بەڵام ھیچ بەڵگەیەک نییە کە لەگەڵ کۆمەڵێک چێشتلێنەردا شەڕی کردبێت لەکاتێکدا لە شوێنی کارەکەی بوو وەک لە فیلمەکەدا دەردەکەوێت.[٥٤] «مێتافۆرەکان» بۆ نوێنەرایەتیکردنی ڕووداوە ڕاستەقینەکان بەکاردەھێنران. نموونەیەکی ئەمەش کاتێک دەبینرێت کە جەماوەرێکی چەپڵە لێدەر برووس لە لیندا دوور دەخانەوە دوای یەکەم نمایشی فیلمی بیگ بۆس. کۆھین ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دیمەنەی بەکارھێناوە بۆ تیشک خستنە سەر ناوبانگی برووس کە مەودای نێوان ئەو دوو ھاوسەرەی دروست کردووە.[٢٣]

ھەندێک توخمەکانی ژیانی بروس چڕکرانەوە بۆ کەمکردنەوەی درێژی چیرۆکەکە، وەک گۆڕینی ھەموو بەڕێوەبەرەکانی بە بێێ کریگەری خەیاڵی. ھەروەھا ھەندێک جار ڕێزبەندی ڕووداوەکان دەگۆڕدرا بۆ ئەوەی لەگەڵ گێڕانەوەکەدا بگونجێت.[٩] فیلمی ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی ھەندێک ئازادی داھێنەرانە لەگەڵ ژیان و چیرۆکی برووس لی وەردەگرێت بۆ کاریگەری دراماتیک. لەکاتێکدا فیلمەکە بەشی میرات و لێھاتوویییەکانی ھونەری جەنگی بروس لی دەگرێتەوە،[٢] بەڵام توخمە خەیاڵییەکانیش لەخۆدەگرێت بۆ بەرزکردنەوەی چیرۆکگێڕانەکە.[٥٥] ھەندێک لە ڕەخنەگران و ئارەزومەندانی برووس لی نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە وردبینی مێژووییی ھەندێک ڕووداو کە لە فیلمەکەدا وێنا کراون وروژاندووە.[١٢] بۆ نموونە وێناکردنی پەیوەندی برووس لی لەگەڵ ھاوسەرەکەی لیندا لی کادوێڵ و ململانێکانی لەگەڵ ڕەگەزپەرستی لە ھۆلیووددا کەوتووەتە ژێر لێکۆڵینەوە. سەرەڕای ئەوەش، ھەندێک کەس دەیانگوت فیلمەکە ژیانی برووس لی زۆر سادە دەکات و وردەکارییە سەرەکییەکان یان لایەنەکانی کەسایەتییەکەی لابردووە.[٥٦][٥٧]

لەکاتێکدا فیلمەکە لەگەڵ ھەندێک ڕووداو و کارەکتەردا ھەندێک ئازادی داھێنەرانە دەگرێتەبەر، بەڵام ڕۆح و وزەی گەشتەکەی برووس لی دەگرێتەوە. ڕۆڵی ئەکتەری ناوداری ئەمریکی جەیسن سکۆت لی لە ڕۆڵی بروس لیدا ستایشی زۆری لێکرا بەھۆی گرتنی چڕی و کاریزمای ئەو ھونەرمەندە جەنگییە ئەفسانەیییە.[٥٦] ھەروەھا لە فیلمەکەدا بەشێک لە بەناوبانگترین دیمەنەکانی شەڕ و نمایشی ھونەری جەنگی بروس لی نمایش دەکرێت، کە ڕێز لە لێھاتوویی باوەڕپێنەکراو و کاریگەری لەسەر جیھانی سینەمای ھونەری جەنگی دەگرێت.[٢٦][٥٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Dragon: The Bruce Lee Story (1993)". British Board of Film Classification. Archived from the original on January 22, 2018.
  2. ^ ئ ا ب Cohen 1993, Chapter 4
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ Chase, Donald (25 October 1992). "On Location: Re-Enter the Dragon: A film biography of kung fu king Bruce Lee, who died almost 20 years ago, weaves martial arts action with an interracial love story". Los Angeles Times. Archived from the original on 24 April 2020.
  4. ^ Meaghan Morris (2007). "Learning from Bruce Lee: Pedagogy and Political Correctness in Martial Arts Cinema". In Wilson, Roy; Connery, Christopher Leigh (eds.). The Worlding Project: Doing Cultural Studies in the Era of Globalization. North Atlantic Books. pp. 49–57. ISBN 978-1-55643-680-2.
  5. ^ Zhu, Zheng (2013). "Romancing 'kung fu master' – from 'yellow peril' to 'yellow prowess'". Asian Journal of Communication. 23 (4): 403–419. doi:10.1080/01292986.2012.756044. S2CID 144868286.
  6. ^ ئ ا ب Higgins, Bill (30 April 1993). "A Film Premiere Tempered by Loss: Memories: Brandon Lee's death made the opening of Bruce Lee's bio a poignant event. But the elder Lee's widow said it was a tribute to both". Los Angeles Times. Archived from the original on 28 December 2019.
  7. ^ ئ ا ب پ Cohen 1993, Chapter 2
  8. ^ Cohen 1993, Chapter 20
  9. ^ ئ ا Cohen 1993, Chapter 30
  10. ^ ئ ا ب پ ت Weinraub, Bernard (15 April 1993). "Bruce Lee's Brief Life Being Brought to Screen". The New York Times. Archived from the original on 19 April 2020.
  11. ^ "Dragon: The Bruce Lee Story". American Film Institute. Archived from the original on October 19, 2020.
  12. ^ ئ ا Cohen 1993, Chapter 25
  13. ^ ئ ا Cohen 1993, Chapter 15
  14. ^ Cohen 1993, Chapter 32
  15. ^ Parker, Ryan (February 1, 2018). "Brandon Lee turned down role to play his father in 'Dragon: The Bruce Lee Story'". The Hollywood Reporter. Archived from the original on May 22, 2018.
  16. ^ ئ ا Galbraith, Jane (16 May 1993). "A Look inside Hollywood and the movies: Cameo Corner: Green Hornet Pays Homage to His Kato". Los Angeles Times. Archived from the original on 20 December 2016.
  17. ^ Rob Cohen (1993). Making of Featurette (Dragon: The Bruce Lee Story, DVD). Universal Pictures. Event occurs at 1:58.
  18. ^ ئ ا Cohen 1993, Chapter 18
  19. ^ ئ ا Cohen 1993, Chapter 7
  20. ^ Cohen 1993, Chapter 11
  21. ^ ئ ا ب پ Appelo, Tim (14 May 1993). "Dragon: The Bruce Lee Story: Double tribute". Entertainment Weekly. Archived from the original on 31 May 2020. Retrieved 7 December 2010.
  22. ^ ئ ا ب پ Christon, Lawrence (2 May 1993). "The Shadow of the Dragon: It wasn't easy finding an actor to play martial arts god Bruce Lee, but Jason Scott Lee found the key to the man behind the flying fists". Los Angeles Times. Archived from the original on 29 September 2016.
  23. ^ ئ ا Cohen 1993, Chapter 29
  24. ^ Cohen 1993, Chapter 33
  25. ^ Cohen 1993, Chapter 26
  26. ^ ئ ا Cohen 1993, Chapter 17
  27. ^ ئ ا Cohen 1993, Chapter 8
  28. ^ Cohen 1993, Chapter 27
  29. ^ Cohen 1993, Chapter 31
  30. ^ ئ ا Citron, Alan (11 May 1993). "'Bruce' and 'Dave's' Excellent Box Office". Los Angeles Times. Archived from the original on 19 January 2019.
  31. ^ Appelo, Tim (14 May 1993). "Dragon: The Bruce Lee Story: Double tribute". Entertainment Weekly. Archived from the original on 31 May 2020. Retrieved 7 December 2010.
  32. ^ Cohen 1993, Chapter 10
  33. ^ Cohen 1993, Chapter 10
  34. ^ Ankeny, Jason. "Dragon: The Bruce Lee Story [Original Motion Picture Soundtrack]". AllMusic. Archived from the original on 27 October 2015.
  35. ^ Sella, Marshall (28 July 2002). "The 150-Second Sell, Take 34". The New York Times. Archived from the original on 14 April 2019.
  36. ^ "Chicago Film Critics Awards 1993". FilmAffinity. Archived from the original on August 31, 2019.
  37. ^ "Dragon: The Bruce Lee Story (1993)". MSN. Archived from the original on August 12, 2020.
  38. ^ ئ ا Rainer, Peter (May 7, 1993). "'Dragon,' Jason Scott Lee: They Have the Chops: The biopic depicts a larger-than-life Bruce Lee". Los Angeles Times. Archived from the original on March 5, 2019.
  39. ^ Cohen 1993, Chapter 1
  40. ^ ئ ا Ebert, Roger (7 May 1993). "Dragon: The Bruce Lee Story". Chicago Sun Times. Archived from the original on 30 June 2013.
  41. ^ ئ ا Canby, Vincent (7 May 1993). "Review/Film; Recalling The King Of Kung Fu". The New York Times. Archived from the original on 24 August 2019.
  42. ^ ئ ا Harrington, Richard (7 May 1993). "Dragon: The Bruce Lee Story". The Washington Post. Archived from the original on 24 August 2019.
  43. ^ Johnston, Sheila (22 October 1993). "Film / Incestual proposal: Sheila Johnston reviews The Cement Garden, Once Upon a Forest and the rest of the week's new releases". The Independent. Archived from the original on 31 March 2019.
  44. ^ "CinemaScore Long List". CinemaScore. Archived from the original on 24 May 2019. ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  45. ^ ئ ا "Dragon: The Bruce Lee Story". Box Office Mojo. Archived from the original on 10 December 2019.
  46. ^ Fox, David J. (11 May 1993). "Weekend Box Office: 'Dragon' Makes 'Dave' Vice President". Los Angeles Times. Archived from the original on 6 March 2016.
  47. ^ "Up 'N' Coming". Mega. No. 20. Future Publishing. May 1994. p. 81.
  48. ^ "Review Crew – Major Mike's Game Roundup – Dragon – Atari / Jaguar". Electronic Gaming Monthly. No. 66. Sendai Publishing. January 1995. p. 46.
  49. ^ "Dragon: The Bruce Lee Story for Genesis". GameRankings. CBS Interactive. 2019. Archived from the original on 1 July 2019.
  50. ^ "Dragon: The Bruce Lee Story for Super Nintendo". GameRankings. CBS Interactive. 2019. Archived from the original on 1 July 2019.
  51. ^ McGowan, Chris (November 6, 1993). "Letterbox Format's Popularity Widens" (PDF). Billboard. pp. 73–74. Retrieved February 4, 2024.
  52. ^ Cohen 1993, Chapter 6
  53. ^ Cohen 1993, Chapter 19
  54. ^ Cohen 1993, Chapter 23
  55. ^ Polly, Matthew E. (2019). Bruce Lee: A Life. Simon and Schuster. p. 571. ISBN 978-1-4711-7572-5.
  56. ^ ئ ا Polly, Matthew E. (2019). Bruce Lee: A Life. Simon and Schuster. pp. 277–280, 321–327, 573–574. ISBN 978-1-4711-7572-5.
  57. ^ The Pierre Berton Show (Television episode). December 9, 1971. Event occurs at 16:20–17:00, 20:21–21:29.
  58. ^ Russo, Charles (3 October 2016). "Bruce Lee vs. Wong Jack-man: Fact, Fiction and the Birth of the Dragon". Fightland. Archived from the original on 13 December 2019. ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

کتێبنامە[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]