پێترا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

پێترا
Petra Jordan BW 21.JPG
گەشتیاران لەپێشەوەی خەزنە (گەنجینە)، پێترا
شوێنپارێزگای مەعان، ئەردەن
پۆتانەکان30°19′43″N 35°26′31″E / 30.32861°N 35.44194°E / 30.32861; 35.44194پۆتانەکان: 30°19′43″N 35°26′31″E / 30.32861°N 35.44194°E / 30.32861; 35.44194
ڕووبەر٢٦٤ کیلۆمەتری دووجا[١]
بەرزی لە ئاستی دەریا٨١٠ m (٢٬٦٥٧ ft)
دروستکرا لەئەگەری ھەیە پێنج سەدە پێش زایین[٢]
سەردانیکەران١٬١٣٥٬٣٠٠ (لە ٢٠١٩)
لایەنی سەرپەرشتیکاردەسەڵاتی ھەرێمیی پێترا
وێبگەwww.visitpetra.jo
پێترا is located in Jordan
پێترا
شوێنی پێترا لە Jordanدا
Criteriaکلتووری: i ،iii ،iv
Reference٣٢٦
Inscription١٩٨٥ (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١" session)

پێترا یان بەترا[٣] شوێنەواری شارێکی مێژوویییە لە پارێزگای مەعان لە باشووری شانشینی ئوردونی ھاشیمی ھەڵکەوتووە. بەھۆی تەلارە داتاشراوەکانی لە شاخ و گاشەبەردەکانی لەگەڵ کەناڵە ئاوەڕۆیە دێرینەکانی ناوبانگی دەرکردووە. لەکۆندا پێیان دەگوت «پەمەیی» یان بە «شارە پەمەیییەکە» بانگیان دەکرد، کە ئەمەش بەھۆی ڕەنگی تاوێرەکانییەوە بوو.[٤][٥]

شاری پێترا بەنزیکەیی ساڵی ٣١٢ی پێش زایین وەک پایتەختی نەبتیەکان دامەزرا.[٦] بۆ ماوەیەکی درێژ خاوەنی پێگە و بایەخێکی باڵا بوو، کە ئەمەش بەھۆی ھەڵکەوتەکەی بوو کە لەسەر ڕێگای ئاوریشم ھەڵکەوتبوو، و کەوتبووە نێوان شارستانییەتەکانی میزۆپۆتامیا، ئیسرائیل و میسر. شارەکە ڕۆڵێکی گرنگی لە کایەی بازرگانی شارستانییەتەکانی دەوروپشتی ھەبوو. شارەکە بە قەدباڵ و ڕووی کێوێکی لەتبوو ھەڵکەندراوە. لە کۆمەڵە کێوێکی تاوێری بەزیو، کە پێکھاتەکەی درێژەپێدەری ھەمان پێکھاتە بیابانییەکەی باکووری نیمچە دوورگەی عەرەبییە. بە دیاریکراوی دۆڵی عەرەبە، کە لە دەریای مردووەوە تاوەکو کەنداوی عەقەبە درێژ دەبێتەوە.[٧]

پاشماوەی شارەکە بۆ شوێنەوارناسان بەدرێژاییی ماوەی دەسەڵاتی عوسمانییەکان بە شاردراوەیی مابوویەوە، تاوەکو لە ساڵی ١٨١٢، خۆرھەڵاتناسێکی سویسری بەناوی یوھان لۆدفیگ بێرکھارت ھات و دۆزییەوە. لە ساڵی ١٩٨٥، شوێنەواری شارەکە خرایە سەر میراتی جیھانی لە ڕێزبەندی شوێنەوارە مێژوویییەکانی ڕێکخراوەی یونێسکۆ.[٨] ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٧، وەک یەکێک لە حەوت سەرسورھێنەرەکەی جیھان ھەڵبژێردرا.[٩]

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا پێترا بووەتە یەکێک لە دروشمەکانی ئوردەن، و سەرنجڕاکێشترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئوردەنە.[١٠] ھەروەھا یەکێکە لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی سەرۆکەکانی وڵاتان.[١١] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩، شارەکە ئاھەنگی یەک میلیۆن گەشتیاری بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا گێڕا.[١٢]

جوگرافیا[دەستکاری]

شاری پێترا کەوتووەتە قەزای پێترا کە سەر بە پاڕێزگای مەعانە، بە دووری ٢٢٥ کیلۆمەتر لە باشووری شاری عەممانی پایتەختی ھەڵکەوتووە، لەبەری خۆراوای، ڕێگای بیابانی ھەیە کە بە شاری عەقەبە و کەنداوی عەقەبەی دەبەستێتەوە. پێترا بە دووری ٣٦ کیلۆمەتر کەوتووەتە بەشی خۆراوای شاری مەعان کە مەڵبەندی پاڕێزگای مەعانە. شارەکە کەوتووەتە دامێنی "زنجیرە چیاکانی شەرات" بە بەری "دۆڵی عەرەبە". سروشتی ناوچەکە بەگشتی بیابانی و وشکە. ڕووبەری گشتیی قەزاکە ٩٠٠ کیلۆمەتری دووجایە، بەڵام ڕووبەرە شوێنەوارییەکەی ٢٦٤ کیلۆمەتری دووجایە. شوێنەواری پێترا بەرچاوترین شوێنی قەزای پێترایە، بەڵام شاری "وادی موسا "مەڵبەندی کارگێڕیی قەزاکەیە.[١٣]

تایبەتمەندیی پێترا لەوەدایە کە شارێکی تەواو ھەڵکۆڵدراوە لە گاشەبەردی لمین و ڕەنگی بەرد و خاکەکەی پەمەیییەکی جوانە ھەر بۆیە ناویان ناوە «شارە پەمەیییەکە». گەشتیاران دەتوانن بەھۆی ترومبێل تا کەناری شارەکە بڕۆن؛ و لەوێوە خزمەتگوزاریی جۆربەجۆر بۆ چوونە ناو تاشەبەردە داتاشراوەکان لە دەروازەی شارەکە فەراھەم کراوە. تاشە بەردەکان وەک درزێکی گەورە لێک جیا بوونەتەوە کە پێی دەڵێن «سیق».[١٤]

زەویناسی[دەستکاری]

تاشە بەردی پەمەیی کە پێترای لێ دروستکراوە.

لە گرنگترین دیمەنە جیۆلۆجییەکانی ناوچەکە ئەوەیە کە سەرجەم چینە مێژوویییەکانی خاک و بەردەکەی لە بارەی تەمەن و سەردەمی دروستبوونیان ڕوون و ئاشکرایە. ناوچەکە تەواو کەوتووەتە ژێر کاریگەریی کشان و ترازانی دەریای مردوو، و توێژەران تێبینییان کردووە کە بەردی گرانێتین و ھەندێکیشیان سپیباون بەتایبەت لە دۆڵی نەملە کە کەوتووەتە باکووری خۆراوای شارەکە. تەمەنی ناوچەکە بە ٦٥٠ میلیۆن ساڵ خەملێنراوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کامپرییەکان.[١٥][١٦]

ناوچەی پێترا بە ناوچەی بەردی فشەڵ و لماوی دانراوە کە کانزای فلدسبار لە پێکھاتەکەیدا ھەیە کە تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کامپری و ئۆردۆڤیچی، کە کاتی خۆی بەھۆی ڕووباری بارانەوە ناوچەکەی تەڕ و شێدار کردووە. ھەروەھا تێبینی تاوێری سەردەمی کریتاسی لە بەشی سەرەوەی کراوە کە لەکاتی دروستبونیدا بەھۆی چینی کالسیلۆری و جۆراسی لە تەڕبوون و شێداری دابڕاوە. ھەروەھا پێکھاتەی جیۆلۆجیی تر ھەن وەک بەردی ئیسفەنجی و ناوبۆش، کە پێکھاتە جیۆلۆجییەکەی بە ڕەنگی بلێسەدار جوانپۆش کراوە، ئەمە جگە لە ھەبوونی کانیاو و مێرگ و ئەشکەوت. بۆیە دەسەڵاتی ھەرێمەکە بە ھاوکاریی بەرێوەبەرایەتیی ناوەندی سەرچاوە سرووشتییەکانی ئوردەن، ھەڵساوە بە کردنەوەی پڕۆژەی گەشتیاریی جیۆلۆجی. ئەم ئەزموونە بە شێوەیەکی ناوازە لە شانشینەکە سەرکەوتوو بووە.[١٦][١٧]

ژیانی وشکانی[دەستکاری]

OOjs UI icon article-ltr.svg وتاری سەرەکیژیانی سروشتیی شام

دارکاژێکی فینیقی لە پێترا

دار کاژی فینیقی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ناوچەکە تا دەچێت بۆ ناوچەی باکووری شام لە سووریا گەشەی کردووە، کە جۆرێکی میوەیییە و لە ڕەگەزی سنەوبەرەکانە.

پێترا کەوتووەتە باشووری ناوچەی شام، لەنێوان دۆڵی عەرەبە و بیابانی نەگڤ. لە ناوچەکە جۆرەھا درەختی بەتەمەن خۆی لەگەڵ ژینگەکەی گونجاندووە وەک: داری بەلەڤییە (بە لاتینی: Bellevalia). ھەروەھا جۆرەھا داری بۆیرھاڤیا (بە لاتینی: Boerhavia) و کۆمیکارپەس (بە لاتینی: Commicarpus) ھەین کە ھەموویان لە پۆلی دارە بەتەمەنەکانن (بە لاتینی: Nyctaginaceae).

حوشترەکانی پێترا

ناوچە بیابانییەکەی کە بەری نەقیبی پێ دەگوترێت بەوە جیا دەکرێتەوە کە بە دەوەنێکی بیابانی ڕووپۆش کراوە، کە درێژەپێدەری دەوەنەکانی کیشوەری ئەفریقایە. ئەم دەوەنانە قەدێکی دارینیان ھەیە پێیان دەڵێن خەرەک (بە لاتینی: Calotropis procera)، ھەروەھا زۆر جۆر لە درەختە میوەیییەکانی شامی ھەیە وەک: "سەوسەن" کە زیاتر لە سی جۆری ھەیە. ھەروەھا زیاتر لە پەنجا جۆر ڕوەکی لە ڕەگەزی "سیر" ھەیە. لەگەڵ زیاتر لە چل جۆر لە ڕوەکە گەنمییەکان، لەگەڵ سی و پێنج جۆر لە ڕوەکە "کوژارک"یەکان، بەجۆرێک تا بیابانی سینا ناوچەکەیان داپۆشیوە.

بەڵام سەبارەت بە ئاژەڵان تەنھا حوشتر و کەر و ئەسپ و ئاسکی بیابانی لێ دەژیت، کە ئەمەش بەھۆی وشکی و گەرمیی ناوچەکەیە.[١٨]

کەش و ھەوا[دەستکاری]

زانیاریی کەش‌وهەوا بۆ «پێترا»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
نێونجی بەرزترین پلە ١١٫٠ ١٣٫١ ١٦٫٦ ٢٠٫٩ ٢٥٫١ ٢٨٫٦ ٢٩٫٨ ٣٠٫٠ ٢٨٫١ ٢٤٫٦ ١٨٫٢ ١٣٫٤
نێونجی کەمترین پلە ٢٫٢ ٢٫٨ ٥٫٦ ٨٫٧ ١١٫٧ ١٤٫١ ١٦٫١ ١٦٫٥ ١٤٫٢ ١١٫٢ ٧٫١ ٣٫٤
نێونجی بارین mm ٤٥ ٣٨ ٣٦ ١٢ ٤ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢ ١٥ ٤١ ١٩٣
سەرچاوە: Climate-Data.org,Climate data

مێژوو[دەستکاری]

پشکی شێرینە لە دروستکردنی پێترا بەر نەبتییەکان دەکەوێت. بەر لە نەبتیەکان ئەدۆمیەکان لە ناوچەکە دەژیان کە گەلێکی ناڕێک و ڕێگر بوون، و بەردەوام لە دوژمنکاریی دراوسێکانیان بوون. ئەدۆمییەکان لە نێوان ساڵانی ١٢٠٠–٥٣٩ی پ. ز. لە ناوچەکە نیشتەجێبوون، بەڵام ھیچ گرنگییەکیان بە ھەڵکۆڵین و بەکارھێنانی تاشەبەردەکان نەدا، بەڵام لە دروستکردنی گۆزە و قورکاری دەستڕەنگین بوون. پیشەسازیی پەیکەرتاشی لە ئەدۆمییەکانەوە بۆ نەبتییەکان و عەرەبەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی گوازرایەوە. نەبتییەکان لە سەدەی شەشەمی بەر لە زایین لە ناوچەکە نیشتەجێ بوون.[١٩] ئەدۆمیەکان بەشێکی زۆر و گرنگی ناوچەکەیان لەژێر دەستدا بوو کە دەروازەی یەکتربڕینی ڕێگا بازرگانییەکانی ناوچەکە بوون و باج و سەرانەیان لە کاروانچییەکان کۆدەکردەوە. ئەدۆمیەکان لەلایەن جولەکەکانەوە بەسەرکردایەتیی پێغەمبەر سلێمان لەناوچەکە دوورخرێنرانەوە کە دواتر بۆماوەی سەد ساڵ خاوەندارییەتیی ناوچەکەیان کرد. دواتر بابلییەکان ھێرشیان کردە سەریان و دەستیان بەسەر ناوچەکەدا گرت. ھەمدیسان ئەدۆمییەکان سەریان ھەڵدایەوە و دەستیان بەسەر ناوچەکەدا گرتەوە. دواتر نەبتییەکان پەیتاپەیتا بەرەو شارەکە ھاتن و شان بە شانی ئەدۆمییەکان بە ئاشتی ژیان.[٢٠]

نەبتییەکان[دەستکاری]

پانۆرامای شەوانی پێترا بە داگیرساندنی ھەزاران مۆم

نەبتییەکان بەرەبەرە دەستیان بەسەر شارەکەدا گرت و کردیان بە پایتەختی وڵاتەکەیان کە لە ساڵی ٤٠٠ی پ. ز. تاوەکو ١٠٦ی ز. بەردەوام بوو. سنوورەکەی لە شاری عەسقەلان لە ئیسرائیل تاوەکو بیابانەکانی خۆڕھەڵاتی شام دەستی پێ دەکرد، و لە باکووریشەوە لە شاری دیمەشق بەرەو باشوور تاوەکو کەناراوەکانی دەریای سوور دەستی پێ دەکرد. لە ساڵی ٣٠٠ی پ. ز. نەبتییەکان بە تەواوی دەستیان بە سەر ناوچەکەدا گرت، ماڵ، تەلار، بازاڕ و گۆڕستانەکانیان لە قەدباڵ و بنمیچی کێوەکە دروست کرد. شارەکە گەشەسەندنی زۆری بەخۆوە بینی بەجۆرێک لە سەدەی یەکەمی بەر لە زایین ژمارەی دانیشتووانی پتر لە ٣٠٠٠٠ کەس بووە. لە ساڵی ١٦٨ی پ. ز. پەیڕەوی سیستەمی پاشایەتیی دیموکراتییان کردووە، بە جۆرێک پاشا لەبارەی ھەموو کردەوەکانی تووشی لێپرسینەوە دەبوو.

پێترا گرنگییەکی ئابووری مەزنی ھەبوو، چونکە ھەڵکەوتبووە نێوان ڕێگای بازرگانیی ھەرسێ شارستانییەتی میزۆپۆتامیا، میسر و شام، بۆیە شارەکە بووبووە مەڵبەندێکی بازرگانیی گرنگ بە جۆرێک کاروانچییەکان بەھاراتیان لە باشووری نیمچە دوورگەی عەرەبی دەھێنا و ئاوریشمیان لە غەززە و دیمەشق ھاوردە دەکرد، لەگەڵ خەنە لە عەسقەلان و گۆزە و پێویستیی ماڵ لە شارەکانی سوور و سەیدا دەھێنا، و ھەرچی مرواری و کوتاڵیش ھەبوو لە کەنداوی فارسەوە دەھات.[٢١]

پێترا لەسەر شاڕێی پاشاکان، ناوەندی بەیەکگەیشتنی کاروانە بازرگانییەکانی شارستانییەتە کۆنەکان بووە.[٢٢]

نەبتییەکان لە پێترا بە زمانی ئارامی دەدوان. شارەکە بووبووە پایتەختێکی ڕۆشەنبیریش لە نێوان شارەکانی فینیقی و یۆنانییەکان. پیت و نووسینی عیبری لەم شارە گەشەسەندنی زۆری بە خۆوە بینی.[٢٣][٢٤][٢٥] بە جۆرێک نووسینی خاڵدار دروست بوو. نەبتییەکان لە سەدەی یەکەمی بەر لە زایین برەویان بە کاری گۆزەگەری دا لەگەڵ نەخش و نیگاری تەلارسازی و نژیاروانی لەژێر کاریگەریی تەلارسازیی ڕۆمانی دا. بەھۆی جەنگی درێژخایەنی نێوان فینیقی و کەنعانییەکان، پێترا لەم نێوەندەدا پایەی دیپلۆماسیشی بە دەست ھێنا. ھەر بۆیە پێترایییەکان بەھێزتر و دەوڵەمەندتر بوون. ئەم خۆشگوزەرانییەیان لە نەخش و نیگاری تەلارەکانیان ڕەنگی داوەتەوە.[٢٠][٢٦]

نەبتییەکان لە سەرەتادا توانییان دەست بەسەر ناوچەکەدا بگرن، لەگەڵ ھەبوونی ھەوڵی تر لە ھێزی دەرەکی، بەڵام توانییان دەوڵەتەکەیان لە چوارچێوەی ناوچەی ئوردەنی مێژوویی جێگیر بکەن بە جۆرێک کە لە ھەر شاڵاو و دەست بەسەرداگرتنێک پارێزراو بوو. لە گرنگترین شاڵاوە سەربازییەکان، شاڵاوی سلوقییەکان (یۆنان)بوو لە ساڵی ٣١٢ی پ. ز. کە توانییان شکستیان پێ بێنن. لە شاڵاوی دووەمی یۆنانییەکان (گریکییەکان) شارەکە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن کەوتە ژێر ئابلۆقەی یۆنان، بەڵام دواتر نەبتییەکان لە ئەنجامی ھێرشێکی پێچەوانەوە لە بەری دەریای مردوو توانییان ئەم ئابلۆقەیە بشکێنن و یۆنانییەکان دوور بخەنەوە. دواتر جوولەکەکان بە پاڵپشتی ڕۆمانییەکان و بە مەبەستی گەڕانەوەیان بۆ پێترا شاڵاوێکیان ئەنجامدا بۆیە بە یەکجاری دەستیان بەسەر شارەکەدا گرتەوە و بوو بە بەشێک لە ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی.[٢٧][٢٨][٢٩][٣٠][٣١]

ڕۆمان و بێزەنتییەکان[دەستکاری]

دەروازەیەکی کۆنی ڕۆمانی لە پێترا.
لەچوارچێوەی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمان شانشینی نەبتییەکان نیشان دەدات ١٠٦ز کە بەشێک بووە لە ئیمپراتۆرییەتەکە.

بە سەرکردایەتیی ژەنەڕاڵ پۆمپای ڕۆمانییەکان توانییان لە ساڵی ٦٠ی پ. ز. دەست بەسەر شارەکەدا بگرن، کە ئەمەش دوای ئابلۆقەدان و گرتنی سەرچاوەی ئاوی شارەکە بوو. پێترا لە ساڵی ١٠٦ی ز. بوو بە ھەرێمێک لە ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی و شاری پێتراش بوو بە پایتەختی ھەرێمەکە.[٢٢]

لە دوای ھاتنی ڕۆمانەکان، پێترا شەپۆلێکی نوێی شارستانیی بە خۆوە بینی. مەڵبەندە بازرگانییەکەی گەشەسەندنی زیاتری بەخۆوە بینی، و بووە مەڵبەندی بازرگانیی ھیندستان، ڕۆم، و فارس و عەرەبەکان. ڕۆمانییەکان دەستیان بەسەر سەرجەم ڕێگا بازرگانییەکاندا گرت و لەسەر شێوازی خۆیان دەستیان بە دروستکردنی تەلار و بازاڕ کرد، لەناو دڵی شارەکە شانۆیەکی کراوەی پەیژەداریان دروستکرد، و پەرستگای کۆشکی خاتوونیان سازکرد. ئەم کۆشکە تاوەکو ڕۆژگاری ئەمڕۆمان لەسەر توانا و پایەی خۆی ماوە کە بازاڕێکیش لە پاڵی دروستکراوە. لەوێوە کاروانچییەکان چاویان بە یەکتر دەکەوت، مامەڵەی خەنە، عەنبەر، عاج و کوتاڵیان دەکرد. پێترا بۆ ماوەی دوو سەدە بە گرنگی و شکۆمەندی مایەوە، بەڵام کەم کەمە گرنگیی خۆی لە دەست دا، کە ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆمانییەکان بیریان لە دروستکردنی شاری تر لە ناوچەکە وەک شاری «تەدمور» لە باکوور کردەوە. تەدمور توانیی جێی پێترا بگرێتەوە بەوەی ڕێگای ئاسانتر و نزیکتر بوو، و ڕۆمانەکانیش سەرباز و سووپایان لە ڕێگاکانی پێترا کەمکردەوە. پاشان ئایینی فەلەیی (کریستیانی) بوو بە ئایینی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی. پێترا کاتیدرالی فەلەییی لێ کرایەوە و زۆرینەی تەلارەکانیشی بۆ کڵێسا گۆڕدران.[٢٠][٣٢] دواتر بێزەنتییەکان ھاتنە سەر حوکم و، شارەکە جگە لە تەپۆڵکەیەک ھیچی تری لێ نەمایەوە. تاوەکوو سەدەی پێنجەمی زایینی، ئایینی فەلەیی تاکە شت بوو کە لە پێترا مابوویەوە.[٣٣]

چاخەکانی ناوەڕاست[دەستکاری]

ئەو خەڵکەی لە شارەکە مابوونەوە خەریکی کاری کشتوکاڵی بوون تا ھاتنی ئاینی ئیسلام لە ساڵی ٦٣٦ی ز.، بەڵام لە ساڵانی ٧٤٦ و ٧٤٨ دوو بومەلەرزەی گەورە شارەکەیان ھەژاند، کە ئەمە بووە ھۆی ئەوەی شارەکە بەتەواوی لە خەڵکەکەی چۆڵ بکرێت. ناوی پێترا و دەوروپشتی لە بەڵگەنامەکانی ھێرشی خاچ پەرستان ھاتووە، کە ئاماژە بەوە دەکات ناوچەی دۆڵی موسا ناوچەیەکی تەڕ و شێدارە، مێرگ و کانیاوی ھەیە، ھەروەھا ئاماژە بە کڵێسایەکی دێرین دەکەن لە کێوی ھاروون. لە ساڵی ١١٠٠ خاچپەرستان بە سووپایەک لە سەرباز و سوارچاک، و بە سەرکردایەتیی پاشای فەرەنجی بەلەدوینی یەکەم ھێرشێکیان کردە سەر پێترا؛ دوو قەڵای لە شوێنەکە دروستکرد.[٣٤] دواتر مەمالیکەکان لە پێترا لەسەر کێوێک کە بەرزییەکەی ١٣٥٣ مەتر بەرزە لە ئاستی ڕووی دەریاوە، مەزارگەیەکیان بۆ پێغەمبەر ھاروون دروستکرد، لەگەڵ گرنگیدان بە مەزار و شوێنە پیرۆزەکانی، بەڵام شارەکە لە ماوەی حوکمی عوسمانییەکاندا تا دووبارە دۆزینەوەی لە ساڵی ١٨١٢دا بە قۆناغی سڕبووندا ڕۆیشت.

مێژووی ھاوچەرخ[دەستکاری]

لەگەڵ دەستپێکی گەشتی خۆڕھەڵاتناسان بۆ خۆڕھەڵاتی ناوەڕاست لە سەدەی نۆزدەھەم، پاشماوەکانی پێترا لە ساڵی ١٨١٢ و لەسەر دەستی خۆرھەڵاتناسی سویسری یوھان لۆدفیگ بێرکھارت، کە قوتابیی زمانی عەرەبی و ئیسلامی بوو لە سووریا دۆزرانەوە کە بە جلوبەرگی عەرەبی ھات و خۆی وەک موسڵمانێکی ھیندستان ناساند. وەھای نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی قوربانی بۆ پێغەمبەر ھاروون ھاتووە؛ بەم جۆرە دانیشتووانی ناوچەکە ڕێنیشاندەری بوون بۆ شارە پەمەیییەکە.[٣٥][٣٦] لە کتێبێک لەژێر ناوی "گەشتەکانی سووریا و ماڵە پیڕۆزەکان" (١٨٢٨) وێنەی پێترای خستە سەر بەرگی کتێبەکەی.

لە ڕووی کارگێڕییەوە پێترا گرنگیی زیاتری پێ درا، لەگەڵ دروستبوونی میرنشینی خۆرھەڵاتی ئوردەن (١٩٢١)، بە جۆرێک بەڕێوەبەرایەتییەکی ناحیەی لە دۆڵی موسا بۆ دامەزرا. لە ساڵی ١٩٧٣ یەکە کارگێڕییەکەی لە ناحیەوە بۆ قەزا بەرز کرایەوە. لە ساڵی ٢٠٠١ ناوی قەزاکە لە قەزای دۆڵی موساوە بۆ قەزای پێترا گۆڕدرا، بەڵام شاری دۆڵی موسا ھەروەک مەڵبەندی قەزایەکە مایەوە.[١٣]

بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە کەلتورییەکانی ئوردەن بە ھاوکاری کۆمەڵێک لە توێژەری خۆراوایی ٢٢ کنە و ھەڵکۆڵینیان ئەنجام دا، کە لە ئاکامدا ھەردوو ناوچەی پێترا و بەیزا خۆیان نیشان دا.[٣٧] لە ساڵی ١٩٨٥ەوە شاری پێترا لە ڕێزبەندی شوێنە مێژوویییەکانی جیھاندایە لە ڕێکخراوی یوونێسکۆ، کە ئەمەش بەپێی پاراستنی شارەکە لە ڕووی سرووشتی و مێژوویی و جوگرافیدا، ھەموو بەشە مێژوویییەکانی دەستنیشانکراوە. ھەر لە سەردەمی ئەدۆمیەکان، یۆنانییەکان، نەبتییەکان، ڕۆمانەکان، بێزەنتییەکان، خاچپەرستان و مەمالیکییەکان.[٣٨] لەوساکەوە چەندین دەزگای کارگوزاریان بە مەبەستی پاراستن و چاککردنەوەی شوێنەوارەکانی دامەزراندووە؛ و لە ساڵی ١٩٩٢ بۆ پاراستنی پێترا لێژنەی نیشتمانی دامەزراوە کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای زانست و تەکنۆلۆژیاوە سەرپەرشتی دەکرێت. گەلێک لە کۆمەڵە و ڕێکخراوەی ناحکوومی ئامادەباشی خۆیان بۆ ھاوکاریکردنی لێژنەکە نیشان داوە. ژمارەی گەشتیارانی لە ساڵی ٢٠١٠ گەیشتە ٩٠٠٠٠٠ گەشتیار، و بەپێی پێشبینییەکانی ڕێکخراوەی یوونێسکۆ، پێشبینی دەکرێت ژمارەی گەشتیارانی بۆ ١٫١٣میلیۆن گەشتیار لە ساڵێکدا بەرزبێتەوە.[٣٩]

لە ٧ی تەممووزی ٢٠٠٧، پێترا وەک یەکێک لە حەوت سەرسووڕھێنەرەکەی جیھان تۆمار کرا،[٤٠] ئەمەش دوای بەدەستھێنانی دەنگی تەواو، بەھۆی بانگەواز و پڕوپاگەندەی تەواوی حکوومەتی ئوردەنی لە ڕێگەی ھاندانی خەڵک بەھۆی ڕۆژنامە، گۆڤار، ڕادیۆ و تەلەڤیژیۆنەکانی ئوردەن بوو.[٤١][٤٢]

لە ساڵی ٢٠٠٩، دەستەیەکی سەربەخۆ بۆ کارگێڕی و ئابووری پێترا وەک بەشێک لە دەسەڵاتی ھەرێمی پێترای گەشتیاری دامەزرا، کە ئامانج لێی پەرەسەندنی ھەرێمەکە لە ڕووی گەشتیاری، ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە و، بە بەشداریی توانای مرۆییی ناوخۆییی ھەرێمەکە بوو.[٤٣]

تەلارسازی[دەستکاری]

کاریگەرییە ئاشوورییەکان بە ڕوونی ھەستی پێدەکرێت لە شەقامە سەرەکییەکانی.

تەلاری نەبتییەکان بەگشتی و تەلارەکانی پێترا بە شێوەیەکی تایبەت زۆر لە ژێرکاریگەری ھونەری تەلارسازی میسری و ئاشوری و ئەگریکییەکاندا بوون. ئەم کاریگەرییەش لە کۆشک و مەزارگا و گۆڕە نەخشدارەکانی پاشاکانیان دەبینرێت، گۆڕەکان بە تاشەبەردی بڕدراو دروستکراون. نەبتییەکان گرنگی زۆریان بە گۆڕەکانین داوە، بە جۆرێک ویستویانە بە شێوەی ئەم جیھانە «ژیانەکەی تر» برازێننەوە بە کۆشک و نەخشی جوان بۆ مردوەکانیان، سەبارەت بە گۆڕی پاشاکانیان ئەوە نەبتییەکان زیاتر بەناوبانگ بووینە. توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەندازیارانی نەبتی سەرجەم ھونەر و ئەندازەکانی شارستانییەتەکانی نزیکیان کۆکردووەتەوە و بە تامێکی پێترایانە دایان ڕشتووەتەوە. دەتوانی گەلێک لەم گۆڕانە ببینی لە شوێنە جیاجیاکانی بە تایبەت لە ڕێگای سەرەکی بەر لە گەیشتن بە سیق. لە گۆڕە ھەرە بەناوبانگەکانی: گۆڕەکانی «شکۆمەندان» و «گۆزە» و «دووھەیوان».[٤٤][٤٥][٤٦][٤٧][٤٨][٤٩]

تەلاری نەبتییەکان دروستکراوە بە ئامرازگەلێک کە لە ژینگەی ناوچەکە بەردەست بوون، لەگەڵ بەکارھێنانی نەحتکاری لە بەرد و لمی تەپۆڵکاوی ناوچەکە کە گۆڕ و خانوو و بازارەکانیان لێ دروستکردووە، ھەموو جۆرە بەردەکانیان بەکارھێناوە بەگشتی، بۆ نموونە لە بیابان بەردی بازلتی ڕەشیان ھێناوە لە گۆشە جیاوازەکانی تەلارەکان بەکاریان ھێناوە. یاخود لە زۆرینەی پەرستگا مەزنەکان ھونەری تەلارسازی قۆقزیان ئەفراندووە بێ ھەبوونی ستوون یان ڕاگرێک لەسەر خاکەکەی، ھەروەھا بنمیچی خانوو و کۆشکەکانی بە بەرد داڕێژراون دواتر چینێک قور یان خۆڵیان بە سەر داکردووە ئەمەش بۆ پێشگیری لە دزەکردنی ئاوی باران و فێنکی ژوورەکان لە گەرمای ھاویین.[٥٠][٥١][٥٢] سەبارەت بە کەرستە لاوەکییەکانیش، تەختەیان بەکارھێناوە بۆ ڕاگرتنی بنمیچ و دەرگا و پەنجەرەکان، ئەمەش بەھۆی ھەبوونی داری زۆر لە دۆڵی موسا و خودی پێترا. نەبتییەکان کارامە بوون لە دروستکردنی سوندەک و ستونی خانووەکان لە دار و تەختە، بەڵام بەھۆی بومەلەرزەکان شوێنەوارێکی ئەوتۆیان لێ نەماوەتەوە جگە لە «کۆشکی خاتوون».[٥٣]

لە ڕوویەکی ترەوە، سیستەمی ئەندازەی ئاوەڕۆکانییەتی کە سیستەمێکی ناوازەی ناوچەکە بووە، بە جۆرێک ئاوی بارانی کۆکردووەتەوە و ئاوەڕۆی پیسیشی بردووەتە دەرەوەی شار، وەک مێرگێک ژیانی لەناو دڵی بیابان دروستکردبوو. سیستەمە ئاویەکەی بریتی بوو لە بەنداوێکی مەزن بۆ کۆکردنەوەی ئاوی باران دواتر لە ڕێگای کەناڵی بەردی مەرمەری ئاوەکەی گەیاندووەتە ھەموو گۆشەیەکی شارەکە.[٢٢]

نەخشەسازی شار

نەخشەسازی شارەکە لەگەڵ گرنگترین ژێڕخانەکانی .

کۆشک و تەلارەکان بەپێی نەخشەی گشتی شارەکە دروستکراون، شەقامی سەرەکی شارەکە لە ژێرکاریگەری تەلارسازی ڕۆمانی دروستکراون، دواتر "شەقامی یەکاد" لە ناوەڕاستی شار ڕەت دەبێت و شارەکە دەکات بە دوو لەتەوە، ئەندازیارانی بۆ ڕێکی شەقامەکان تاشەبەرد و کێوەکانیان تاشیوە لەگەڵ ھەبوونی ھەر دەروازەیەک بۆ ھەرشەقامێک، ئاوەڕۆشیان ھەبووە تاوەکو لەوەرزی زستان لافاو دروست نەبێ، بە جۆرێک جۆگەلە و زێرابەکانیان خستووەتە ژێڕ شەقامەکان. ھەموو شەقامەکانیش دەچوونەوە بەردەم گۆڕەپانی "خەزنە ".[٤٤]

شەقامی پەرستگاکان بە گرنگترین شەقامەکانی پێترا ھەژمار دەکرێت، ھەربۆیە ڕۆمانەکان لە دوای گرتنی شارەکە لە ساڵی ١٠٦ز سەرلەنوێ نۆژەنیان کردەوە. پانی شەقامەکە شەش مەترە، کۆشکەکانی سەر شەقامەکە لە کۆشکی یەک نھۆمی و دوو نھۆمی پێک ھاتبوون، لەبەشی چەپی شەقامەکە کۆمەلێک پەیژەبەند دروستکرابوون کە دەیان ڕوانییە گۆرەپانێکی کراوە بە ناوی «بازار»، لەم بازاڕە سەرجەم چاڵاکی و کارە بازرگانییەکانی لێ بەرێوە دەچوو. ھەروەھا بە دڵی شارەکەش دادەنرا، بازارێکی بە جۆش و خڕۆش بوو تاوەکو سەردەمی بێزەنتییەکان لە سەدەی پێنجەم و شەشەمی زاینی ھەر باوی ھەبوو.[٥٤]

ھەروەھا شەقامێکی تری گرنگی ھەبوو بەناوی "شەقامی نمایشەکان"، کەوتبووە نزیک گۆڕەپانی "خەزنە"، دواتر "سیق " دەستی پێدەکرد بە پانی پێچاوپێچ و جیاواز، لە "سیق" چەندین گۆڕی ڕازاوە و کەناڵی ئاوی سەرنج ڕاکێش ھەبوون لە بەر ئەوەی ھەردوو سەری کراوە بوو گەشتیار و بازرگانان وەک دەروازەیەکی شارەکە بەکاریان دەھێنا، لە سیق زۆرینەی بەگزادە و بازرگانان و دەولەمەندانی شار پیاسەیان تێدا دەکرد.[٥٥]

شوێنەوارە مێژوویییەکانی ناو پێترا[دەستکاری]

تاوەکو ئێستا پتر لە ٣٠٠٠ شوێنەواری جۆربەجۆر لە پێترا دۆزراونەتەوە کە ٨٠٠ دانەیان بەردەستە بۆ نمایشی گەشتیاران لە گرنگترینیان:[٢٤][٥٦][٥٧]

سیق[دەستکاری]

OOjs UI icon article-ltr.svg وتاری سەرەکیسیق

سیق، بڕوانە کەناڵە ئاویەکانی کە لەتەنیشتەکانی ھەڵکۆلدراون.

ڕێگای سەرەکی و بەردەوامی پێترا بووە. بریتییە لە لەتبوونی بەردین بە درێژایی ١٢٠٠ مەتر و پانی ٣ بۆ ١٢ مەتر، بەرزییەکەی دەگاتە ٨٠ مەتر. بەشی زۆری خۆرسک و سرووشتە، بەڵام نەبتییەکان کاری نەخش و ھەڵکۆڵینیان بۆ کردووە، سیق لە گۆڕەپانی خەزنە کۆتایی دێت.

لە دەستپێکی شەقامی سیق گومەز و قەوسی دەروازەکەی شار بەدی دەکرێت، لەگەڵ ڕێڕەو و ئاوەڕۆکانی، کە جگە لە ئاوی باران ئاوی لە دۆڵی موسا و عەیون گواستووەتەوە بۆ شارەکە. ھەروەھا چەند بەنداوێکی لاوەکیشی ھەیە ئەمەش بۆ نەگەڕانەوەی ئاوی پیس بۆ شارەکە دروستیان کردووە، زەوی سیق بە بەردی گلکاری و نەخشدار داڕێژراوە کە بەشێکی زۆری تا ئەمڕۆ ماوەتەوە. لە تەنیشتەکانی سیق پەیکەری خواوەند و دروشمە پیرۆزەکان دانراون. ئەمەش بۆ پاراستنی ئاو بووە لە دەمی شەیتان، چونکە نەبتییەکان ئاویان لا پیرۆز بووە و چاودێریان کردووە.[٥٨][٥٩]

لە بەری چەپی سیق چەندین پەیکەر ھەن کە بە «پەیکەرەکانی ساپینۆس» ناسراون، ھۆکاری ناونانیان بەم ناوە بەھۆی ئەوەوە بوە کە بەشێوازی یۆنانی دروستکراون. کە ئاماژەیان پێدراوە ساپینۆس کوڕی ئەسکەندەری مەزن بووە، لە دەرعا ھاتووە و ئەم پەیکەرانەی دروستکردوە بۆ دژایەتی کردنی خواوەندی نەبتییەکان. لە نەخشە جوان و سەرنج ڕاکێشەکانی تر وێنەی پیاوێکە پێشرەوی کاروانێک لە حوشترەکانی دەکا، چونکە نەبتییەکان بە بازرگانی بەناوبانگ بوون ھەر ئەمەش بووەتە ھۆی دەوڵەمەند بوونیان.[٥٨][٦٠][٦١]

خەزنە[دەستکاری]

OOjs UI icon article-ltr.svg وتاری سەرەکیخەزنە (پێترا)

خەزنە ئەگەر لەناو سیق ەوە تێی بڕوانی.

خەزنە تەلارێکە ھەڵکۆڵدراوە لەسەر ڕووی کێوێکی بەردین، بەناوبانگترین و گرنگترین شوێنەوارەکانی شاری پێترایە، نەبتییەکان دروستیانکردوە لە دەروازەی ناوەوەی پێترا بە جۆرێک ھەر گەشتیارێک سەردانی شارەکە بکات لە شەقامی سیقەوە ڕاستەوخۆ دێتە پێشی. خەزنە ناوێکە ھۆزە دەشتەکییەکانی ناوچەکە لێیان ناوە بەھۆی ھەبوونی نەخشی گۆزەیەکی گلکاری لە ترۆپکی تەلارەکە، کە پێیان وابووە پڕە لە زێڕ، بەڵام لە ڕاستیدا دروشمێکی شاھانەیییە. خەزنە لە دوو نھۆم پێک ھاتووە و بە پانی ٢٥ مەتر و بەرزی ٣٩ مەتر. کاتێک لە سەدەی نۆزدەھەم دۆزرایەوە پتر لە سەدان ھەزار مەتر لە لمی کەوتبووە سەری و دایپۆشیبوو، نھۆمی یەکەمی شەش ستوونی نەخشداری ھەیە کە ھەیوانێکی تەختی لەسەر ڕاگیراوە بەرزی ھەر ستونێک لە نھۆمی یەکەم ١٢مەترە، بەڵام بەرزی شەش ستونەکەی نھۆمی دووەم ٩مەترە، قەبارەی گۆزەکەی سەرەوەشی ٣٬٥ مەترە.[٦٢][٦٣]

چەندین دیمەنی پان و پۆری ھەیە لە ناوچەوانەکەی لەگەڵ چەندین نەخشی ئەندازەیی میسری و ھیلینستی لەگەڵ نەخشەسازی نەبتییەکان. چەندین بۆچوونی جیاواز ھەیە لە بارەی دروستکردنی خەزنە، ھەندێک لە شوێنەوارناسان پێیان وایە بۆ پەرستگا دروستکراوە ھەندێکیشیان وای بۆ دەچن وەک کۆگای بەڵگەنامەکان بەکارھاتووە، بەڵام دوایین کاری کنە و پشکنینەکان ئەوە دەردەخەن کە گۆڕ بووە چونکە چەندین گۆڕی یەک خێزان دۆزراوەتەوە لە دامێنەکەی، لەکاتی ئێستا گەشتیاران دەتوانن گۆڕەکە ببینن کە تێلبەند کراوە، مێژوونووسان پێیان وایە ئەم تەلارە بۆ پاراستنی شکۆی مردووەکان دروستکراوە. ئێستا خەزنە وەک گلکۆیەک ھەژماردەکرێت، گلکۆی حارسی چوارەم کە لە سەدەی یەکەمی زایین حوکمی نەبتییەکانی کردووە.[٦٢]

بەشی ناوەوەی لە سێ سنگە بەرد پێک ھاتووە، دووانیان لە تەنیشتەکانییەتی یەکێکیش لە ناوەڕاست. دووانەکەی تەنیشت تەنھا چەند گۆڕێک بوون، بەڵام ئەوەی ناوەڕاست بەرز و کەلەگەتە و سێ گۆڕی لەژێر دروستکراوە بەرزی سنگەبەردەکە ١٢٬٥مەترە، کە سێ گاشەبەرد وەک پایە خراوەتە ژێڕی، لە بەشی دەرەوەی خەزنە لە تەنیشتەکانی چەندین کونی ئەندازەیی ھەیە، پێیان وایە ئەم کونانە وەک گیرە لە کاتی دروستکردنی بەکارھاتوون. لە بەشی ھەرەسەرەوەی خەزنە جۆگەیەکی ئاو دروستکراوە بە پانی ٩٠ سم، ئەمەش بۆ چارەسەرکردنی ئاوی باران بەکارھاتووە.[٥٩][٦٢][٦٤]

دێر[دەستکاری]

دێری پێترا.

یەکێکە لە تەلارە گرنگەکانی شاری پێترایە، مێژووی تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی سەدەی یەکەمی پێش زایین، تەلارێکە لە دوو نھۆم پێک ھاتووە، وایان بۆ دەچوو کە پەیکەرەکانی ناوی دەجولێنەوە، قەبارەکەی لە قەبارەی خەزنە گەورەترە پانییەکەی ٥٠ مەترە و بەرزیشی ٥٠ مەترە.[٦٥]

بۆچوون وایە بەشی پێشەوەی تەلارەکە کردراوە بە دێری قەشە باڵاکان لە ماوەی حوکمی بێزەنتییەکان لە وڵاتی شامدا، لە ژوورێکی نھۆمی یەکەم وێنەی دوو خاچ ھەڵکۆڵدراوە لەسەر گاشەبەردێکی مەزن بە جۆرێک لەکاتی کردنەوەی دەرگا دەیڕوانییە گۆرەپانەکەی بەردەمی تەلارەکە.[٥٩][٦٦]

شانۆی پێترا[دەستکاری]

شانۆی نەبتییەکان لە پێترا.

گەورەترین کاری بیناسازی شاری پێترایە، لە سەدەی یەکەمی زاینی لە شێوەی نیمچە بازنەیی دروستکراوە بە تیرەی ٩٥ مەتر، بەرزییەکەی ٢٣مەترە. لەسەر گاشەبەرد ھەڵکۆڵدراوە بەشی پێشەوەی لە شێوەی تەلار دایە، شانۆکەی لە توانای دایە ٦ تا ١٠ھەزار کەس لەخۆ بگرێت، شوێنەکانی دانیشتن پۆڵێن کراوە بۆ ٤٥ پۆڵ بە باری ستونی بۆ سێ بەش دابەشکراوە، بەشی خوارەوەی ١١پۆڵە، بەشی ناوەڕاستی ٣٤پۆڵە، بەشی سەرەوەی ١٠ پۆڵە، ھەموو پەیژەکانیش بۆ پێنج کۆمەڵە دابەش کراوە.[٦٧][٦٨]

گۆرەپانێکی ئۆرکسترایی لە ناوەندی سازکراوە لەگەڵ دوو ڕێڕەوی ھاتووچۆی بەشداربووان کە بنمیچ کراوە بە تاشەبەردی مەزن لە شێوەی ھۆیین، تەختی شانۆکەی لە سێ نھۆم پێک ھاتووە ھەر نھۆمێک بەھۆی ستوونی بەردین ڕاگیراون کە بنمیچ و ستوونەکان بە نەخش و نیگاری جۆربەجۆر ڕازاونەتەوە.

کۆشکی خاتوون[دەستکاری]

کۆشکی خاتوون یاخود کۆشکی کچەکە «کۆشکی کچی فیرعەون» پەرستگایەکی نەبتییەکان بوو لە سەدەی یەکەمی پێش زاین دروستکراوە. گرنگی ئەم تەلارە لە وەدایە کە تاکە تەلاری پێترایە دوای بومەلەرزەکانی پێتراش لەسەر پێی خۆی ماوەتەوە ئەمەش بەھۆی کەرستەکانییەوەیەتی کە لە داری کاژ (سنۆبەر) دروستکراون، ھەرچەندە بومەلەرزەکە زۆر بەھێز بووە بەڵام تەلارەکە ھەر ماوەتەوە بۆیە خەڵک ھۆکارەکەی بۆ نزای فیرعەون دەگەڕێننەوە. کۆشکێکی گەورە کەوتبووە بەشی ڕاستی گۆڕەپانەکەی بەردەمی کە تایبەت بوو بۆ خێزانی شاھانەی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی.[٦٩][٧٠]

ئەم پەرستگایە تایبەت بوو بۆ تەنھا یەک خواوەند، زۆرینەی مێژوونووسان پێیان وایە ھی خواوەند «لات» بووە، بۆچوونی تر ھەیە لە بارەی خواوەندی تر بەڵام شوێنەوارناسان پێیان وایە پەرستگای تایبەتی خواوەند «ئیزیس» ی میسری بووە.[٤٤]

دادگایەکە[دەستکاری]

OOjs UI icon article-ltr.svg وتاری سەرەکیگۆڕی گۆزەکان

باڵاخانەی دادگا یان گۆڕی گۆزەکان لە پێترا.

باڵاخانەیەکە کە چەندین ڕووی گرنگی ھەیە، یەکەم گۆڕی گۆزەکانە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە نیوەی سەدەی یەکەمی زایین، دووەم ئەم باڵاخانەیە ڕاستەوخۆ دەڕوانێتە شانۆی نەبتییەکان. پانی پێشەوەی ١٦ مەترە بە بەرزی ٢٦مەتر. پێک ھاتووە لە دوو نھۆم کە بە دیواری بەردیین دروستکراون بنمیچی قۆقزی ھەیە و ئاوێتەکراوە بە سنگەبەردی گۆڕەکان. ھەروەھا پەیژەی ھەیە تا بچیتە گۆرەپانەکەی سەری سەرەوی کە تایبەت کراوە بۆ ناشتنی گۆڕەکان، ڕووبەری گۆرەپانەکە ١٩مەتری چوارگۆشەیە. پێشتر بەشی خوارەوەشی گۆڕستان بوو بەڵام دواتر گۆڕدرا بە کڵێسا لەسەدەی پێنجەمی زاینی، ئەمەش لەدەستنووسێکی یۆنانی ماوەتەوە کە دەگەڕێتەوە ساڵی ٤٤٧ لە بەشی دواوەی دیوارەکە نووسراوەکە پاڕێزراوە.[٧١]

پەرستگای مەزن[دەستکاری]

پەرستگای مەزن لە پێترا.

گەورەترین تەلاری شاری پێترایە، ئەم پەرستگایە کەوتووەتە بەشی باشووری شەقامی «موعمەد»، تەلارەکە پێکدێت لە دەروازەیەک کە پەرستگاکە بە شەقامی سەرەکی دەبەستێتەوە ھەروەھا لە بەشی دواوەی گۆڕەپانێکی ھەیە لە تەنیشتەکانی باڵاخانەیەکی دوو نھۆمی نیمچە بازنەیی ھەیە کە لە بەردەمیان پەیژەی پان و فراوان ھەن گەشتیاران دەبات بەرەو گۆرەپانی سەرەوەی پەرستگاکە.[٧٢]

سەربڕخانەکە[دەستکاری]

OOjs UI icon article-ltr.svg وتاری سەرەکیسەربڕخانە (پێترا)

ئەم باڵاخانەیە لە سەردەمی خاچپەرستان دروستکراوە تاوەکو ببێتە ئەلقەی نێوان قەڵای وەعیر و حەبیس. خۆی پێشتر ھەر سەربڕخانە بوو کە لە سەردمی ئەدۆمیەکان دروستکرابوو بۆ پێشکەشکردنی قوربانی بۆ خواوەندەکانیان کە دواتر خاچپەرستان کردیانەوە شوێنی سەربڕینی دوژمنانیان، سەربڕخانەکە پەیژەیەکی بەرزی ھەیە کە وەک سەکۆیەکی ئاینی سوودی لێ دەبینرا، لەلایەن ھەموو خەڵکی دۆڵی مەحافر بەکاردەھات کە دەچوون ئاژەڵەکانیان لێ سەردەبڕی. تەلارەکە سێ ڕووی ھەیە لایەکی دەڕوانێتە دووسینگەبەردی مەزن کە ئاماژە بوون بۆ خواوەندەکانی نەبتییەکان. ڕووی دووەم دەروانێتە خۆڕئاوا لە دوو سەربرخانە پێک ھاتووە. ڕووی سێیەم دەڕوانێتە ناوەوەی شار.[٧٣]

شوێنەکانی تر[دەستکاری]

گۆڕە ھەڵکەندراوەکانی پاشایان لە چیاکان.
گۆری بنەماڵەکان، کاری وێرانکاری پێوە دیارە.

پێترا زۆر شوێنەواری جۆربەجۆری تری تێدایە کە ھەریەکەیان بۆ کاری جیاواز بەکاردێت، وەک گلکۆی سەربازی ڕۆمانی و ھۆڵی بۆنەکان کە لە نێوانیاندا گۆڕەپانێکی فراوان ھەیە. ھۆڵی بۆنەکان بەوە جیا دەکرێتەوە کە دیوارەکانی نەخشدارن و چەندین تابلۆی سەرنج ڕاکێش بە دیوارەکانی ھەڵکۆلدراون ھەرچی گڵکۆی سەربازی ڕۆمانییە سێ پەیکەری سەربازی ڕۆمانی لێ دانراوە.[٧٤]

پێترا گەلێک پەرستگای بچووکی ھەیە وەک پەرستگای باڵداری ڕەش، پەرستگای کێلگە، پەرستگای باڵداری ڕەش کەوتووەتە بەرامبەر کۆشکی خاتوون، پەرستگاکە ھەیوانێکی ھەیە کە ستوونێکی لەناوەڕاست دایە بە بەرزی ٩٬٥مەتر. چوونەناوەوەی لە ڕێگای دەروازەیەکی فراوانەوەیە بەرەو ھۆڵێکی گەورە لە شێوەی چوارگۆشە کە چەندین ستوونی تێدایە. ھەریەک لە ستوونەکان نەخشی باڵی ڕەشی لەسەر نەخشێندراوە ھەربۆیە ئەم ناوەیان لێناوە. زەویەکەی بە بەردی ڕەنگداری ڕەش و سپی داپۆشراوە دیوارەکانی وێنەی پەیکەربەندی سەری مرۆڤی لێ نەخشێندراوە. پەرستگاکە لە ساڵی ٣٦٣ز بەھۆی بومەلەرزەوە وێران بوو.[٧٥] سەبارەت بە پەرستگای کێلگە، پەرستگایەکە کە بە بنمیچ و دیواری مەزن ناسراوە.[٧٦]

لە پاشماوە گلکۆکانی تر، گۆڕی قوچەک،[٧٧] گڵکۆی ئاوریشم،[٧٨] گڵکۆی سەکستۆس فلۆرینتینۆس،[٧٩] گۆڕی کۆشکەکان،[٨٠] گۆڕی کۆرنەسی،[٨١] گۆڕی ڕێنیسانس.[٨٢]

گۆڕەکان لەبەشی باشووری شارەکە

دانیشتووان[دەستکاری]

ئەفسەرێکی پاسەوانی، بە جلوبەرگی دەشتەکییەکانی ئوردەن.
دراوێکی برۆنزی نەبتی، نەخشی حارسی چوارەمی لەسەرە.

بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٩ قەزای پێترا (شاری پێترا بەشێکە لەگەڵی) ژمارەی دانیشتووانی پێترا ٢٨٬٧٦٠ کەسە، زۆرینەیان لە ھۆزە دەشتەنییەکانن.[٨٣] لە سەدەی نۆزدەھەم لە ساتی دۆزینەوەی شارەکە ھۆزی لیاسینە لە ناوچەی مێژوویی پێترا نیشتەجێ بوون.[٨٤] ھەروەھا ھۆزی تر لە ماوەی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو لە ناوچەکە نیشتەجێ بوون، وەک ھۆزی "عەمارین " و "بەدول " کە لە ناو ئەشکەوتەکانی پێترا دەژیان تاوەکو ساڵی ١٩٨٥، دواتر حکوومەتی ئوردەن خەڵکەکەی گواستەوە بۆ شارەدێی بەیزا کە لە دەرەوەی ناوچە شوێنەوارییەکەیە بە دووری ١٠ کیلۆمەتر. ژمارەیان لە نێوان ١٠٠٠ بۆ ٣٠٠٠ کەس دەبێت، ھەر ھەموویان چەندین زمانی بیانی دەزانن بەھۆی تێکەڵیان لەگەڵ گەشتیاران، لەگەڵ ئەم زمان زانینەشیان زۆرینەیان نەخوێندەوارن.[٨٥][٨٦]

لە ٢٥ تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ ئاستی ڕۆشەنبیری خەڵکەکەیان بەرزکردەوە ئەمەش بەھۆی داواکاری یوونێسکۆ بۆ پاراستنی گەشتیاران، بە تایبەت دانیشتووانی پێترا و وادی ڕەم. ڕاھێنانیان پێکرا تاوەکو لە بواری گەشتیاری مرۆیی سوود وەربگرن بە جۆرێک کەلتور و توانا مرۆیییەکانیان بۆ گەشتیاران نمایش بکەن، چونکە ھۆزە دەشتەکییەکانی ئوردەن زۆر بە پوختی پاڕێزگاریان لە کەلتور و داب و نەریتی باوانیان کردووە، وەک یاریکردن بە پەت و خلیسکانێی سەر لم و سەمای شەوانە و خواردنی بیابانی و بەخێوکردنی حوشتر و دروستکردنی ڕەشماڵ و ژەنینی مۆسیقا و ھۆنینەوەی ھۆنراوە و چیرۆکە سەرسورھێنەرەکانیان.[٨٧]

چاڵاکییە ئابوورییەکان[دەستکاری]

کانزای مس، ڕەگەزێکی بنەرەتی و گرنگی ئابووری نەبتییەکان بووە، خاکی پێترا بە ھەموو پان و پۆرییەوە ژێرەکەی پڕە لە کانزای مس ھەر لە کۆنەوە دەرھێنراوە بۆیە کۆنترین کانی مس لە جیھاندا لەم ناوچەیە دۆزراوەتەوە وەک کانەکانی دۆڵی فەنان و دۆڵی زانا. جگە لە پیشەسازی مس پێترایییەکان لە گڵکاری دەست ڕەنگینی بێ وێنەن، بە جۆرێک لە جیھان لە ڕێزبەندی پێشەوەن بۆیە پێیان دەڵێن «ھونەرمەندانی توێکڵی ھێلکە».[٣٨]

ھونەری نیگارکێشی بە لم، ناوبانگییەکی زۆریان پێی ھەیە خەڵکی پێترا.

نەبتییەکان لە کایەی بازرگانی سەرکەوتوو بوون، پێترا ناوەندێکی پشوودانی کاروانچیان بوو تا ھێرشی ئەسکەندەری مەزن (٣١٢)پ. ز.، بەتێپەربوونی کات نەبتییەکان چاویان بڕییە کاری بەنکی و لە سکەدانی پارە و قەوارەی سەربەخۆ، ھەموو ئەمانە لە نەخش و نیگار و تەلارسازی پێترا ڕەنگی دابوویەوە.[٣٨]

دەفر و ئامرازی نەبتییەکان، بڕوانە نەخش و نیگارەکانی .

نەبتییەکان توانیان پەرە بە کشتوکاڵی دێمەکاری و دروێنەی ئاوی بدەن، ئەمەش بەھۆی خۆ گونجاندنیان بە ژینگەی وشک و گەرم، بە جۆرێک تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان پەیرەوی ھەمان جۆری کشتوکاڵی دەکەن.[٢٧][٣٨]

بەڵام ئێستا، پێترا بە گرنگترین شوێنی گەشتیاری جیھان ھەژمار دەکرێت، و یەکێکە لە حەوت سەرسورھێنەرەکەی جیھان بۆیە بووەتە کۆڵەکەیەکی گرنگی ئابووری ئوردەن. ئەمڕۆ پێترا بووەتە دڵی شارستانییەتی ئوردەن، شارەکە بووەتە مەڵبەندێکی گەورەی ھەلی کار بۆیە سەرجەم کرێکار و ھاوبەشگا ناوەخۆیییەکانی ئوردەن ڕوو لە شارەکە دەکەنەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە گەشتیارییەکانیان.[٨٨]

گەشتیاری[دەستکاری]

بەشی ناوەوەی میوانخانەی مۆفنپیک پێترا، یەکەم میوانخانەی شارەکە کەلەلایەن ھاوبەشگای زارە بۆ وەبەرھێنان دروستکراوە(١٩٩٦)، لەسەرشێوازی تەلارسازی ئیسلامی دروستکراوە.
یەکێک لە میوانخانەکانی دۆڵی موسا کە دەڕوانێتە شوێنەوارەکانی پێترا.

پێترا خاوەنی ژمارەیەکی زۆری میوانخانەیە، زۆرینەیان میوانخانەی پێنج ئەستێرەیین. ئەمەش بەھۆی زۆری ژمارەی گەشتیارانی. تەنھا لە ساڵی ١٩٩٩ نزیکەی ٤٨٠٬٠٠٠ گەشتیار ڕوویان لە شارەکە کردووە، کە چی لە ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی گەشتیارەکانی بۆ ٩٠٠٬٠٠٠ گەشتیار بەرزبووەتەوە. ئەم ژمارە زۆرە وایکردووە چەندین بازاڕی خۆڕھەڵاتی لە ناوچەکە بکرێتەوە. چونکە ئوردەن جگە لەپێترا، شارگەلی مێژوویی و گەشتیاری تری ھەیە وەک جەرش و عەجلۆن و مادەبا و کەرک و ئوم قەیس و وادی ڕەم.[٨٩][٩٠]

لە ئەپریلی ١٩٩٤ مۆزەخانەی پێترای نەبتی کرایەوە لە تەنیشت شاری پێترای مێژوویی، کە پێشتر مۆزەخانەی پێترا بوو لە ١٩٦٣دامەزرابوو.[٩١] مۆزەخانەکە نزیکەی ٦٠٠ پارچە شوێنەواری ھەیە، لە سێ ھۆڵی گەورە نمایش کراون، ھۆڵی یەکەم باسی مێژوو و جیۆلۆجی نەبتییەکان دەکات، لەگەڵ پارچە شوێنەوارێک کە دەگەڕێتەوە سەردەمی بەردینی نوێ، بەڵام ھۆڵی دووەم ھەموو ئەم پارچانەی لێ نمایش کراوە کە لە کاری کنە و ھەڵکۆڵینەکان دۆزراونەتەوە بەپێی سەردەمی مێژووییان نمایش کراون ھەر لە سەردەمی بەردین تاوەکو سەدەی شەشەمی زاینی. ھەر لەم ھۆڵە باس لە بومەلەرزەکانی پێترا دەکرێت لەگەڵ کاروانە بازرگانییەکان، سەبارەت بە ھۆڵی سێیەم باس لە کاری گلکاری و سەردەمەکانی دەکات لەگەڵ پیشەسازی مسکاری و نیشاندانی پەیکەرە برۆنزییەکان و دەفر و گۆزە نەخشدارەکان لەگەڵ کەلوپەلی جوانکاری و پێداویستییەکانی ناو ماڵی نەبتییەکان.[٩٢]

لە ساڵی ٢٠٠٥ بەدواوە پێترا میھرەجانێکی ساڵانە ئەنجام دەدات "میھرەجانی پێترای گەشتیاری ڕۆشەنبیری " بۆ ھاندانی گەشتیاری ناوەخۆیی و دەرەکی.[٩٣][٩٤][٩٥] ھەر لە ساڵی ٢٠٠٥ خەڵاتی نۆبڵی جیھانی لەم شارە بەخشرایە کەسایەتییەکانی.[٩٦] دەسەلاتی ھەرێمی پێترا بە ھاوکاری دەستەی چاڵاککردنی گەشتیاری لە ٢٠١٢ چەندین بۆنە و یادی جۆر بەجۆری کردەوە بە بۆنەی تێپەربوونی ٢٠٠ساڵ بە سەر دۆزینەوەی شارەکە، کە مەبەست لێی ناساندنی ھاوڵاتیانی ناوەخۆ و دەرەکی ئوردەن بوو بۆ گرنگی کەرتی گەشتیاری و شاری پێترا بە تایبەتی تاوەکو پاڕێزگاری لە ناوە گەشتیارییەکەی بکات لە سەرنەخشەی گەشتیاری جیھانیدا.[٩٧]

گرنگی ئایینی[دەستکاری]

تابلۆیەکی دۆزراوە لە کڵێسایەکی بێزەنتی لە پێترا.
گڵکۆی پێغەمبەر ھارون لە پێترا .

پێترا گرنگییەکی مێژوویی ھەیە بۆ ھەرسێک ئاینە ئیبراھیمییەکان، جولەکەکان بە گرنگترین و پیڕۆزترین نھێنی مێژووییان دادەنێن کە «تابوت العھد»ە کە پێک ھاتووە لە دە ئامۆژگاری خوا بۆ پێغەمبەر موسا، جگە لە ھەبوونی دارگۆچانەکەی ھاروون لە پێترا، ھەروەھا ئارامگای پێغەمبەر ھاروون دەکەوێتە بەرزترین لوتکە شاخی پێترا بە بەرزی ١٣٥٣مەتر لە شارەکەوە کە مەملوکییەکان مزگەوتێکیان لە سەری دروستکردووە گومەزێکی بچووکی ھەیە.[٩٨] ھەندێک لە جولەکەکان پێیان وایە ئەوان شارەکەیان دروستکردوە، بەڵگەشیان بۆ ئەمە ئەوەیە کە دەڵێن تەورات ئاماژەی پێ کردووە بەوەی شارەکە لەلایەن نەوەکانی پێغەمبەر "نابوت" ی کوڕە گەورەی پێغەمبەر ئیسماعیل دروستکراوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ناوی پێترای کۆن "سەلەع " بووە کە وشەیەکی عیبرییە بە واتای "بەرد" دێت، لە ژمارە سێی بەشی یەکەمی سورەتی عوبەدیا ھاتووە: " ئەی نیشتەجێی نێو کەلێنی تاشەبەرد، ئەوەی نشینگەکەت لە بەرزاییدایە، ئەوەی لە دڵی خۆتدا دەیڵێیت :کێ دامدەگرێتە سەر زەوی ".[٩٩] کۆکن لەسەر ئەوەی لە تەورات بە پایتەختی "ئەدوم " ھاتووە، شارێکی تەنگەبەر ھەیە لە دۆڵی موسا بەناوی پێترا کە ناوێکی یۆنانییە بەواتای "بەرد" دێت.[١٠٠] ساڵانە جولەکەکان بە وریاییەوە سەردانی پێترا دەکەن ئەمەش دوای ڕێککەوتنامەی دۆڵی عەرەبە.[١٠١]

لەلایەکی ترەوە، ناوی پێغەمبەر ھاروون ھاتووە لە پێترا ئەمەش لە بەڵگەنامەیەکی کڵێسای بێزەنتی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شەشەمی زاینی بەناوی «دێری پێغەمبەرمان ھاروون»، ھەروەھا لە شارەکە گەلێک کڵێسای بێزەنتینی ھەن، گرنگترینیان کڵێسای سەرەکی پێترایە، کە پێشتر دادگا بوو گۆڕدرا بە کڵێسا لە ٤٤٦ز. کڵێسایەکە لە سێ ھەیوانی گەورە پێک ھاتووە لەگەڵ گۆڕەپانێک و قوللەیەک لەبەشی خۆڕئاوای لەگەڵ ھەبوونی چەندین ژوور.[١٠٢]

جگە لەوەی موسڵمانانی ناوچەکە ساڵانە سەردانی مەزارگەی ھاروون پێغەمبەر دەکەن بە تایبەت دانیشتووانی دۆڵی موسا، لە ساڵی ١٢٧٦ ز نووسەر زاھیر پیپرس سەردانی گڵکۆکەی پێغەمبەر ھاروونی کردوە کە دەڵێت ھیچ بنمیچێک یان مزگەوتێکی لێ نەبووە، بەڵام ئەمڕۆ دەبینین مزگەوتێکی بچووک دروستکراوە لەسەر دەروازەکەی نووسراوە ئەم مزگەوتە لە سەردەمی سولتان مەلیک ناسر محەممەد بن قەلاوون نۆژەنکراوەتەوە. لە ساڵی ١٨١٢گەریدەی سویسری بێرکھارت سەردانی پێترای کردووە و سەردانی گڵکۆکەشی کردووە و چووە قوربانی لێ داوە تا بەھۆیەوە بتوانێت بچێتە پێترا.[١٠٣][١٠٤] کاتێک لە سیقەوە دەچێتە ناو شارەکە سەرسورمان دەبێت لە جوانی شارەکە.

پێترا لە ھونەردا[دەستکاری]

تابلۆیەکی دەیڤد ڕۆبەرتس لەبارەی دانیشتووانی پێتراوە ١٨٣٩.

کۆمەڵگەی خۆڕئاوایی زانیاریان ھەبووە لەسەر پێترا تەنھا لە ڕێگای چیرۆکەکانی جۆن ولیام بەرگن بە دەست ھێناوە، کە بە "شارێکی پەمەیی کۆن ھێندەی کۆنی گەردوون "باس دەکات، بەڵام خۆشی ھەرگیز نەیتوانی سەردانی شارەکە بکات. بەڵام لەسەر خەیاڵی وێنەکانی نیگارکێشی ئوسکوتلەندی دەیڤد ڕۆبرتس لە بارەی پێترا و دۆڵی موسا باسیانی کردووە کە لە ١٨٣٩ سەردانی شارەکەی کردووە و زیاتر لە بیست تابڵۆی لەبارەی پێترا کێشاوە ھەموو تابلۆکانی لە پەرتوکە بەناوبانگەکەی"میسر و سوریا و ئیسرائیل " بڵاوکردووەتەوە لە ١٨٣٩.[١٠٥] لە ڕاستیدا تاوەکو جەنگی جیھانی یەکەم، ھیچ یەک لە ئەورووپییەکان نەیاتوانیوە سەردانی شارەکە بکەن، مەگەر کەسانێک بە ڕێگای مەترسیدار و جیاواز نەبێت. پێترا زۆر وێنەی ھەیە کە سەردەمەکانیان دەگەڕێتەوە سەدەی نۆزدەھەم. ئەمەش گرنگی شارەکە نیشان دەدات لای ئەورووپییەکان لەو ساتەدا، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٨٣٠ ناوی پێترا چووە سەر نەخشە، کە نەخشەکەی گەریدە لابودی بوو وێنەیەکی لەسەر شوێنەکە دانابوو کە وێنەکە ڤریت کێشابووی لە ١٨٣٠.

لە ساڵی ١٨٦٨ کۆمەڵێک نیگارکێشی فەرەنسی بە کۆمەڵ سەردانی بیابانی سینا و فەیووم و پێترایان کرد، بەڵام بەداخەوە باران بەرھەمەکانی پێ نەھێشتن.[١٠٦] نیگارکێشی بەلژیکی تانتان (Tintin) پەرتوکێکی وێنەیی لە بارەی پێترا بڵاوکردەوە، بەڵام ئێستا ھیچ دانەیەکی نەدۆزراوەتەوە.

ھەروەھا زۆر شانۆگەری لە بارەی پێترا لە ئوردەن سازکراوە، گرنگترینیان "شانۆگەری پێترا " کە "ئەخوان ڕەحبانی " کاری دەرھێنانی بۆ کردووە و "فەیرۆز" گۆرانی بۆ خوێندووە.[١٠٧][١٠٨]

پێترا شوێنی وێنەگرتنی زۆر فیلمی جیھانی و ئەمریکی بووە وەک: ئیندیانە جۆنز و دوایین زبارە (Indiana Jones and the Last Crusade) و سۆز لە بیابان (Passion in the Desert) و گۆڕدراوەکان (Transformers)، و چەندەھای تر.[١٠٩][١١٠]

شارە دەستە خوشکەکان[دەستکاری]

پێشانگا[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Management of Petra". Petra National Trust. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 19 April 2015. لە ڕێکەوتی ١٤ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  2. ^ Browning, Iain (1973, 1982), Petra, Chatto & Windus, London, p. 15, ISBN 0-7011-2622-1
  3. ^ وزارة التربية الأردنية تعدل اسم البتراء في المناهج | السوسنة Archived ٢١ی شووباتی ٢٠١٨, لە وەیبەک مەشین.
  4. ^ برنامج التراث الأوروبي المتوسطي - ميد ميم Archived ١١ی ئایاری ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین.
  5. ^ "البتراء الوجهة السياحية والإرث التاريخي الخالد | KhaleejEsque.com". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  6. ^ Seeger، Josh (1996). Retrieving the Past: Essays on Archaeological Research and Methodolog. Eisenbrauns. ISBN 978-1-57506-012-5. ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  7. ^ Mish, Frederick C., Editor in Chief. "Petra". Webster’s Ninth New Collegiate Dictionary. 9th ed. Springfield, Massachusetts: ميريام وبستر Inc., 1985. ISBN 0-87779-508-8.
  8. ^ البتراء | مركز التراث العالمي Archived ٨ی شووباتی ٢٠١٨, لە وەیبەک مەشین.
  9. ^ UNESCO advisory body evaluation (PDF). ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 11 أغسطس 2016. سەردان لە ڕێکەوتی 2011-12-05.
  10. ^ Major Attractions: Petra, Jordan tourism board Archived 04 تشرینی دووەمی 2016 لە وەیبەک مەشین.
  11. ^ البترا.. وجهة سياحية لقادة وزعماء العالم | سلطة إقليم البتراArchived ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣, لە وەیبەک مەشین.
  12. ^ "البتراء "قِبلة الباحثين" عن الجمال تحتفل بالمليون زائر | الجزيرة". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  13. ^ ی ا لمحة تاريخية عن نشأة المركز الإداري للبتراء | سلطة إقليم البترا Archived ٢٨ی ئایاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  14. ^ "البتراء في الأردن.. الأسطورة بين يديك | موسوعة المسافر". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٣ی نیسانی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  15. ^ "عوامل الطبيعية تحول صخور البتراء إلى قطع فنية | جريدة الدستور". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٥. لە ڕێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  16. ^ ی ا البترا .. خصائص جيولوجية تشكل نمطاً سياحياً يثري تجربة الزوار | سلطة إقليم البترا Archived ٣٠ی ئایاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  17. ^ دراسة: الجيولوجي هشام الزيود، والمهندسة ناهد الخلايفة، والجيولوجية رابعة الفرجات | سلطة إقليم البترا وسلطة المصادر الطبيعية
  18. ^ قائمة نباتات الأردن Archived ٣ی ئابی ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین.
  19. ^ البتراء، التاريخ والثقافة | هيئة تنشيط السياحة الأردنية Archived ٣ی شووباتی ٢٠١٨, لە وەیبەک مەشین.
  20. ^ ی ا ب تاريخ البتراء وتدمر | الشندغة Archived ١٠ی ئازاری ٢٠١٧., لە وەیبەک مەشین.
  21. ^ تاريخ الأنباط في البتراء Archived ١٤ی نیسانی ٢٠٠٩, لە وەیبەک مەشین.
  22. ^ ی ا ب المدينة الوردية | سلطة منطقة العقبة Archived ١٨ی ئابی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین.
  23. ^ البتراء: عاصمة الأبجدية العربية في الثورة الأولى للاتصال والمعلوماتية، أ.د. عصام سليمان الموسى، جامعة الشرق الأوسط، عمّان | بيت الأنباط Archived ٣ی شووباتی ٢٠١٨, لە وەیبەک مەشین.
  24. ^ ی ا 3197 موقعا اثريا مكتشفا في البتراء وحوالي 10 آلاف موقع آخر غير مكتشف | صحفي Archived ١٣ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  25. ^ تقنيات الخط العربي وأشكاله الجمالية، عدنان حسين أحمد | الحوار المتمدن Archived ٤ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  26. ^ The Peoples of the West, Yu Huan Archived ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣, لە وەیبەک مەشین.
  27. ^ ی ا "ألف عام شاهدة على وحدة المـشرق العربي، البتراء: مدينة الحرف العربي وميلاد الهوية الثقافية | الحقيقة السورية". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  28. ^ The Bedouin Tribes of Petra Photographs: 1986-2003 Archived ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  29. ^ Nelson Glueck (1959). Rivers in the Desert. HUC.
  30. ^ A Brief History of Petra | Petra Great Temple Archived ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  31. ^ كتاب: مدخل إلى تاريخ وحضارة البترا، زياد السلامين، عمّان، 2010 Archived 15 کانوونی یەکەمی 2013 لە وەیبەک مەشین.
  32. ^ Reid, Sara Karz (2006). The Small Temple. Piscataway, NJ: Gorgias Press. "Reid explores the nature of the small temple at Petra and concludes it is from the Roman era."
  33. ^ "انتشار المسيحية في البتراء | أبونا". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  34. ^ فوشيه الشارتري.. أول مؤرخ أوروبي يزور البترا | جريدة الرأي Archived ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  35. ^ القدس العربي Archived ١٢ی ئازاری ٢٠٠٧, لە وەیبەک مەشین.
  36. ^ تحقيق مجلة ديرشبيغل الألمانية: "البتراء" مدينة مفقودة في الرمال … الكشف عن أسرار البتراء | القوة الثالثة Archived ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  37. ^ التنقيبات الأثرية في البتراء Archived ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  38. ^ ی ا ب پ البتراء حجر الزاوية في صناعة السياحة في الأردن | مجلة الشرق الأوسط السياحية Archived ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  39. ^ "مخطط البتراء الشمولي الإستراتيجي" (PDF). لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥. لە ڕێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  40. ^ البتراء - المدينة الوردية ثاني عجائب الدنيا | جريدة البيان Archived ٨ی ئابی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین.
  41. ^ "وكالة الأنباء الأردنية". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  42. ^ البتراء أحد عجائب الدنيا السبع Archived ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣, لە وەیبەک مەشین.
  43. ^ الموقع الرسمي لسلطة إقليم البترا التنموي السياحي Archived ١٠ی نیسانی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  44. ^ ی ا ب الأنباط تاريخ وحضارة، الجزء 8، الفصل 2، عزام أبو الحمام | دنيا الرأي Archived ٥ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  45. ^ Strabo ,16:4.20
  46. ^ يونس شديفات، 1994 ،61
  47. ^ محمد خطاطبة، 2006،107
  48. ^ محمد خطاطبة، 2006، 166
  49. ^ رائعة مدينة البتراء: القيمة المعمارية والأنشائية، د. شاهر ربابعة، قسم هندسة العمارة، الجامعة الهاشمية Archived 14 کانوونی یەکەمی 2013 لە وەیبەک مەشین.
  50. ^ Negev,1988, 122m126
  51. ^ Paradise, T. R. (2011). “Architecture and Deterioration in Petra: Issues, trends and warnings“ in Archaeological Heritage at Petra: Drive to Development or Destruction?”
  52. ^ Paradise, T. R. (2005). “Weathering of sandstone architecture in Petra, Jordan: influences and rates” in GSA Special Paper 390: Stone Decay in the Architectural Environment: 39–49.
  53. ^ The Architecture of Petra,1990,Newyork-oxford Mckenize. ,Judith
  54. ^ نبذة تاريخية عن الشارع المعمد في البتراء | VisitPetra.com Archived ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  55. ^ نبذة تاريخية عن شارع الواجهات في البتراء | VisitPetra.com Archived ١٥ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  56. ^ هناك الكثير مما يمكنك رؤيته في البتراء | سلطة العقبة Archived 19 کانوونی یەکەمی 2016 لە وەیبەک مەشین.
  57. ^ Petra, Jordan |AtlasTours.com Archived ١٥ی تەممووزی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین.
  58. ^ ی ا نبذة عن السيق في البتراء | VisitPetra.com Archived ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  59. ^ ی ا ب وكالة الأنباء الأردنية Archived ٢٥ی شوباتی ٢٠١٨, لە وەیبەک مەشین.
  60. ^ The mile walk down the Siq to the Treasury at Petra (Jordan) Archived ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  61. ^ "ارث حضاري للعرب الانباط:البتراء قبلة الزوار من مختلف انحاء المعمورة | جريدة الدستور". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  62. ^ ی ا ب نبذة تاريخية عن الخزنة في البتراء | VisitPetra.com Archived ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  63. ^ 200 عام على اكتشاف العالم للبتراء | إصلاح نيوز Archived ٦ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  64. ^ الكنز: خزنة البتراء حلم ولون غيوم | جريدة الغد Archived ٨ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  65. ^ "الدير في البتراء | الحكواتي". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٧ی ئابی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  66. ^ نبذة تاريخية عن الدير في البتراء | VisitPetra.com Archived ١٤ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  67. ^ نبذة تاريخية عن المسرح النبطي في البتراء | VisitPetra.com Archived ١٤ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  68. ^ البتراء المدينة الوردية | المصطبة Archived ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤, لە وەیبەک مەشین.
  69. ^ "يحتوي على كافة التفاصيل الفنية والزخرفية: اكتشاف رأس تمثال رخامي في البتراء | جريدة الدستور". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ڕێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  70. ^ نبذة تاريخية عن قصر البنت | VisitPetra.com Archived ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  71. ^ نبذة عن قبر الجرة (المحكمة) في البتراء | VisitPetra.com Archived ١٤ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  72. ^ نبذة تاريخية عن المعبد الكبير في البتراء | VisitPetra.com Archived ١٤ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  73. ^ نبذة تاريخية عن المذبح في البتراء | VisitPetra.com Archived ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  74. ^ ضريح الجندي الروماني وقاعة الاحتفالات الجنائزية في البتراء | VisitPetra.com Archived ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  75. ^ نبذة تاريخية عن معبد الأسود المجنحة في البتراء | VisitPetra.com Archived ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  76. ^ نبذة تاريخية عن معبد البستان في البتراء | VisitPetra.com Archived ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  77. ^ نبذة تاريخية عن قبر المسلات في البتراء | VisitPetra.com Archived ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  78. ^ نبذة تاريخية عن مدفن الحرير في البتراء | VisitPetra.com Archived ١٥ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  79. ^ نبذة تاريخية عن مدفن سكستوس فلورنتينوس في البتراء | VisitPetra.com Archived ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  80. ^ نبذة تاريخية عن قبر القصر في البتراء | VisitPetra.com Archived ١٥ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  81. ^ نبذة تاريخية عن القبر الكورنثي في البتراء | VisitPetra.com Archived ١٥ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  82. ^ نبذة تاريخية عن قبر رينيسانس في البتراء | VisitPetra.com Archived ٢٣ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  83. ^ عدد سكان لواء البتراء في 2009 | دائرة الإحصاءات العامة Archived ٢١ی نیسانی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  84. ^ بيركهارت والبتراء | سرايا Archived ٤ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  85. ^ البيضاء.. تفاخر بتراث عريق وفندق بمليون نجمة | عمان نت Archived 24 کانوونی دووەمی 2018 لە وەیبەک مەشین.
  86. ^ أميّون يتحدثون لغات العالم | الوكيل Archived ٢٨ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  87. ^ المجال الثقافي لبدو البتراء ووادي الرام Archived 06 کانوونی دووەمی 2014 لە وەیبەک مەشین.
  88. ^ دراسة للوكالة اليابانية للتعاون الدولي، تقييم المناطق السياحية في الأردن، عام 1998
  89. ^ واقع السياحة في الوطن العربي مع التركيز على الأردن، د. حربي موسى عريقات و د. سعدون مهدي الساقي، جامعة الإسراء، عمّان، 2004. Archived ٦ی ئایاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  90. ^ ڕاپۆرتەکانی دەستەی گەشت و گوزاری ئوردەن، ٢٠٠٢
  91. ^ متحف البتراء القديم | وزارة الثقافة الأردنية Archived ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣, لە وەیبەک مەشین.
  92. ^ متحف البتراء النبطي | وزارة الثقافة الأردنية Archived ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣, لە وەیبەک مەشین.
  93. ^ إعلان بدء فعاليات مهرجان البتراء الخامس | عين Archived ٨ی ئایاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  94. ^ مهرجان البتراء الخامس مزيج بين الفن والتراث | رؤيا Archived ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  95. ^ مهرجان البتراء السياحي | جريدة الرأي Archived ٢٨ی ئابی ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  96. ^ مؤتمر البتراء للحائزين على جائزة نوبل | موقع الملك عبدالله الثاني Archived ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین.
  97. ^ سلطة إقليم البترا Archived ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  98. ^ "البتراء والنبوءات التوراتية، أيوب غنيمات | الحقيقة الدولية". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  99. ^ إرميا 49: 16
  100. ^ سالع - الكتاب المقدس والقطمارس Archived ٢ی نیسانی ٢٠١٤, لە وەیبەک مەشین.
  101. ^ استياء من زيارة مستوطنين يهود لقبر هارون في البتراء | زاد الأردن Archived ٤ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  102. ^ نبذة تاريخية عن كنائس البتراء | VisitPetra.com Archived ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  103. ^ مقام النبي هارون | سلط إقليم البتراء التنموي السياحي Archived ٩ی شوباتی ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  104. ^ أهلا بك في البتراء | دليل فنادق الأردن Archived ١١ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  105. ^ Christian Augé et Jean-Marie Dentzer, Pétra, la cité des caravanes, page 23.
  106. ^ Christian Augé et Jean-Marie Dentzer, Pétra, la cité des caravanes, page 21.
  107. ^ أغاني مسرحية بترا للأخوين رحباني Archived ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین.
  108. ^ "«صدى الصحراء» .. مسرحية تتغنى بأمجاد البتراء وحكايتها عبر الزمن | جريدة الدستور". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  109. ^ Les versants secrets de Pétra, L'Express, 10 Archived ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨, لە وەیبەک مەشین.
  110. ^ قطاع إنتاج الأفلام.. روج البترا ويعاني التحديات | رصين Archived ٧ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]